هێزی ئەرکی/ تاسک فۆرسى هەرێمى کوردستان: هەنگاوێک بۆ پێداچوونەوە و پاڵاوتنى سیستمەکانى ئێستاى پۆلێنکردن لە حکومەتى هەرێمی کوردستان
٢١ تشرینی یەکەم ٢٠٢٢
هەولێر، عێراق: سیستمی دادپەروەری تاوانکاری لە عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە بە هۆی چەندین ساڵ لە ململانێ و ناکۆکی لاواز بووە و. لەم دواییانەدا، سەرهەڵدان و کەوتنی داعش فشارێکی بەرچاوی خستۆتە سەر شوێنەکانی چاکسازی و گرتووخانەکان کە پێشتر خۆیان ئالنگارییان هەبووە. ئەرکی ئۆفیسی نەتەوەیەکگرتووەکان لە سەر مادە هۆشبەرەکان و تاوان (UNODC) ستراتیژی چاکسازی دادپەروەری تاوانکاری لەخۆدەگرێت کە چاکسازی پۆلیس، خزمەتگوزاری داواکاری گشتی، دادوەری، دەستڕاگەیشتن بە بەرگری یاسایی و یارمەتی یاسایی، دادپەروەری ئاشتکردنەوە، چاکسازی زیندان و بەدیلەکانی زیندانیکردن لەخۆدەگرێت.
لە چوارچێوەی بەرنامەی بەندکردنی شەڕکەری تیرۆریستی بیانی گەڕاوە (FTF)، کە لەلایەن حکومەتی ئەمریکاوە تەمویلکراوە و لەژێر ئۆفیسی هەرێمی ئۆفیسی نەتەوەیەکگرتووەکان لە سەر مادە هۆشبەرەکان و تاوان (UNODC) بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا، ئۆفیسی نەتەوەیەکگرتووەکان لە سەر مادە هۆشبەرەکان و تاوانی عێراق بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی – وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان - عێراق کۆبوونەوەی دەستپێکردنی هێزی ئەرکی/ تاسک فۆرسی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پێداچوونەوە بە راسپاردەکانی هەڵسەنگاندنی چاکسازییەکان و گرتووخانەکانی منداڵان کە لە حوزەیرانی 2020 لە هەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە و بۆ رێککەوتن لەسەر هەنگاوی پێویست بۆ وەڵامدانەوەی ئەم پێشنیارانە، ئەنجامدرا. هەروەها کۆبوونەوەی هێزی ئەرکەکە تیشکی خستە سەر پێویستی پێداچوونەوە و چاکسازی لە سیستەمی پۆلێنکردنی هەنووکەیی کە زیندانییەکان تووشی دەبن، بە ڕەچاوکردنی بڕگە یاساییە پەیوەندیدارەکان.
کۆبوونەوەکە لە ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ بە ئامادەبوونی٢٠ نوێنەر لە وەزارەتی ناوخۆ، وەزارەتی پەروەردە، وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، وەزارەتی داد، وەزارەتی تەندروستی، دەستەی مافی مرۆڤ بەڕێوەچوو.
لە میانی کۆبوونەوەکەدا، ئۆفیسی نەتەوەیەکگرتووەکان لە سەر مادە هۆشبەرەکان و تاوان زنجیرەیەک پێشنیاری لە هەڵسەنگاندنی پێشوودا خستەڕوو. ئەم پێشنیارانە هەوڵ دەدەن بوارە سەرەکییە بابەتییەکانی نیگەرانی بخەنەڕوو و ڕێنمایی دابین بکەن سەبارەت بە چۆنیەتی چارەسەرکردنیان.
هاوتا لەگەڵ راسپاردەکان، ئۆفیسی نەتەوەیەکگرتووەکان لە سەر مادە هۆشبەرەکان و تاوان (UNODC) بابەتی پۆلێنکردنی زیندانییەکان لەگەڵ ئەندامانی هێزی ئەرکدا تاوتوێ کرد. ئۆفیسی نەتەوەیەکگرتووەکان لە سەر مادە هۆشبەرەکان و تاوان ( UNODC) جەختی لەوە کردەوە کە پرۆسەی پۆلێنکردنی بە باشی درێژڕاو ئیدارەدراو بەردی بناغەی سیستەمێکی چاکسازی کاریگەرە و زۆر گرنگە بۆ پاراستنی مافەکانی مرۆڤ. ئۆفیسی نەتەوەیەکگرتووەکان لە سەر مادە هۆشبەرەکان و تاوان ( UNODC) ڕوونیکردەوە کە پۆلێنکردن کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر کاریگەریی دەستێوەردانەکان هەیە بە ئامانجی بنبڕکردنی توندئاژۆیی زیندانییەکان و دابڕانیان لە هزری توندوتیژی، هەروەها یارمەتیدان لە بەڕێوەبردنی گشتی، سەلامەتی و ئاسایشی زیندانییەکان، ستافی چاکسازی و خەڵکی گشتی، سەرپەرشتی مرۆیی زیندانییەکان و توانای بە تاککردن و پلاندانانی کەیس و سزا جگە لە زیادکردنی کاریگەری تێچووی بەڕێوەبردنی سیستەمێکی چاکسازی.
لەم دێڕەدا بەڕێوەبەری گشتی بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی، بەڕێز ئێحاسان عەبدولڕەحمان ڕایگەیاند کە چەندین ئالنگاری هەن، بەڕێوەبەرایەتی چاکسازیش بە رژدی کاردەکات بۆ چارەسەرکردنیان. سەرەڕای ئەوەش، هاوکاری لەگەڵ دامودەزگا حکومییەکانی دیکە و پشتگیریی ئۆفیسی نەتەوەیەکگرتووەکان لە سەر مادە هۆشبەرەکان و تاوان (UNODC) زۆر پێویستە بۆ زاڵبوون بەسەر ئەم ئالنگارییانە و بەدەستهێنانی گەشەپێدانی داهاتوو لە چاکسازییەکان. هەروەها وتیشی، ئێمە سوود لە ئەزموونە نێودەوڵەتییەکان وەردەگرین کە لەلایەن ئۆفیسی نەتەوەیەکگرتووەکان لە سەر مادە هۆشبەرەکان و تاوان (UNODC) پێشکەش دەکرێت بۆ بەرزکردنەوەی سیستەمی چاکسازی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەهێزکردنی توانای ستافی چاکسازی.
کۆبوونەوەکە بە رێککەوتن لەسەر هەنگاوی داهاتوو کۆتایی هات. هاوتەریب لەگەڵ ئامانجی گەشەپێدانی بەردەوامی 17 و لە ڕێگەی هاوبەشییە بەردەوامەکانی لەگەڵ دەسەڵاتە ناوخۆییەکان، ئۆفیسی نەتەوەیەکگرتووەکان لە سەر مادە هۆشبەرەکان و تاوان (UNODC) ئامانجی بەهێزکردنی توانای دامەزراوەیی عێراقە بۆ پەرەپێدان و یەکخستنی ئامرازەکانی پۆلێنبەندییە پەیوەندیدارەکان لە پراکتیکدا، کە ستافی چاکسازییەکان بتوانن ئەرکەکانیان بە شێوەیەکی کاریگەر و پیشەیی ئەنجام بدەن بۆ بەڕێوەبردن و کەمکردنەوەی هەڕەشەکانی تیرۆریستان و زیندانیانی شەڕکەری تیرۆریستی بیانی گەڕاوە. باشترین ئەزموونە نێودەوڵەتییەکان تاوتوێدەکرێن و بۆ چوارچێوەی نێوخۆیی تەبەنی دەکرێن.