ڕووداوێکی تەقینەوە لە شەت ئەلعەرەب لە نزیک بەسرە بووە هۆی کوژرانی ٢ کەس و بریندار بوونی ١ کەس
٢٤ تشرینی یەکەم ٢٠٢٢
بەسرە، ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ – ئەمڕۆ دوو ئەندامی عێراقی لە تیمێكی جێبەجێکار کە بۆ ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ چالاکیی مین کاردەکەن، لە ڕووداوێکدا لە شوێنی پاککردنەوەی تەقەمەنی بوونە قوربانی لە شەت ئەلعەرەب لە نزیك بەسرە لە باشووری عیراق کوژران و سێیەمیشیان بریندار بوو .
ڕووداوەکە بەیانییەکی زوو لەو شوێنە ڕوویداوە کە لەلایەن ئەلخێبرا ئەلفنیا (AKAF) بەڕێوەدەبرێت، کە یەکێکە لە هاوبەشیکارە جێبەجێکارەکانی UNMAS لە عێراق. ئاماژە بەوەشکراوە، باری تەندروستی بریندارەکە لە نەخۆشخانەیە جێگیرە.
ڕێکخراوی UNMAS لە عێراق و تەواوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق پرسە و سەرەخۆشی خۆیان ئاڕاستەی خێزانی کوژراوەکان دەکەن و هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکە دەخوازن.
ڕێکخراوی UNMAS لە نزیکەوە لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی کاروباری مین کاردەکات بۆ بەدواداچوون و پێداچوونەوە بە ڕووداوەکە بۆ ئەوەی تێبگەین کە ئایا هۆکاری ئەم ڕووداوە چی بووە و ڕێوشوێنی خۆپارێزی جێبەجێ بکرێت بۆ کەمکردنەوەی مەترسییەکانی ئەم جۆرە ڕووداوانە لە داهاتوودا.
(AKAF) لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا هاوبەشی ڕێکخراوی UNMAS بووە و سەدان کەرەستەی تەقەمەنی لە ناوچەی شەتعەرەب هەڵگرتۆتەوە. کارەکانی پاککردنەوە زۆر گرنگن بۆ سەلامەتی کۆمەڵگا زیانلێکەوتووەکان و دەستڕاگەیشتن بە زەوی بە سەلامەتی بۆ چالاکییە کشتوکاڵییەکان و گەشەپێدان.
![Pehr Lodhammar](/sites/default/files/styles/thumbnail/public/2021-03/UNMAS%20Pehr%20Lodhammer.jpg?h=3ab467e5&itok=6KIJHS5r)