لێدوانی ڕۆژنامەوانی

بەیاننامەیەك کە دەدرێتە پاڵ وتەبێژی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان – سەبارەت بە عێراق

٢٩ تشرینی یەکەم ٢٠٢٢

سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان پێشوازی لە پێکهێنانی حکومەتێکی نوێ دەکات لە عێراق، بە سەرۆکایەتی محەمەد سودانی، سەرۆك وەزیران. بەڕێزیان سەرنجی ئەوەی داوە کە ٣ ژن بۆ سێ پۆست دانراون لە کۆی ٢١ پۆستی وەزاری کە لە ٢٧ی تشرینی یەکەمدا پڕکراونەتەوە. سکرتێری گشتی هیوادارە ئەو دوو پۆستەی کە ماونەتەوە لە کابینەکەدا بەخێرایی پڕبکرێنەوە.

سکرتێری گشتی داوا لە حکومەتی نوێ دەکات کە داواکارییە درێژخایەنەکانی گەلی عێراق بۆ چاکسازی و لێپرسینەوە و داهاتوویەکی باشتر جێبەجێ بکات.

سکرتێری گشتی دووپاتی دەکاتەوە کە نەتەوە یەکگرتووەکان بە تەواوی پابەندە بە پشتیوانیکردنی حکومەت و گەلی عێراق.

ستێفان دوجاریك، وتەبێژی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان

نیویۆرك، ٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

UN
نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت