لێدوانی ڕۆژنامەوانی

بە پاڵپشتی بەشداربووانی سەرەکی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی قۆناغی دووەمی پڕۆژەی نۆژەنکردنەوە و فراوانکردنی نەخۆشخانەی سووتاوی و نەشتەرگەری بنیاتنانەوە جوانکاری لە سلێمانی تەواو دەکات

٠٩ تشرینی دووەم ٢٠٢٢

سلێمانی لە هەرێمی کوردستان-عیڕاق، ٧ی تشرینی دووەمی 2022: ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی، دوای تەواوبوونی قۆناغی دووەم لەنەخۆشخانەی سوتاوی و نەشتەرگەری بنیاتنانەوەی و جوانکاری لە شاری سلێمانی،  پڕۆژەی نۆژەنکردنەوە و فراوانکردنی نەخۆشخانەکە کرایەوە.

پڕۆژە سێ قۆناغییەکە کە لە مانگی تەمموزی ٢٠٢٠ دەستیپێکردووە بە تێچووی کۆی گشتی یەک ملیۆن و ٢٥٠ هەزار دۆلاری ئەمریکی، ئەم دامەزراوە ٦٥ قەرەوێڵەییە دەتوانێت خزمەتگوزاری پێشکەوتووی تەندروستی پێشکەش بکات بۆ سوتاوی نەشتەرگەری بنیاتنانەوەی و جوانکاری هەروەها حالەتەکانی تەقینەوە و قوربانیانی جەنگ، هەموو جۆرەکانی شێرپەنجەی پێست، و  هەندێ جۆری نەبەکامی زگماکی لە مناڵان

هەروەها پڕۆژەکە هاوتەریبە لەگەڵ هەوڵەکانی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی بۆ گواستنەوەی پشتیوانییەکانی لە وەبەرهێنانی مرۆیی پاکەوە بۆ وەبەرهێنانی گەشەپێدان لە کەرتی تەندروستی لە عێراق.

بۆ دڵنیابوون لە پێشکەشکردنی پێداویستییە تەندروستییەکانی نزیکەی ٣٣ هەزار پەنابەری سوریا و زیاتر لە ١٥٠ هەزار دانیشتوانی ئاوارە ناوخۆییەکان (IDPs) کە تا ئێستاش لەلایەن کۆمەڵگەی سلێمانییەوە میوانداری دەکرێن کەدانێستووانی نزیکەی دوملیۆن و ٥٠٠ هەزار کەسن.

دکتۆر ئەحمەد زویتن، نوێنەری ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی و بەرپرسی نوێنەرایەتی لە عێراق وتی: "ئەم پڕۆژەیە نیشاندانی گۆڕانکاری ستراتیژییە لە هاوبەشی چالاکانە لەگەڵ دەسەڵاتە تەندروستییە نیشتمانییەکان، بەخشەرەکان، و هاوبەشە جێبەجێکارەکان."

ئاماژەی بەوەشکرد، "وەبەرهێنانە گەورەکانی ڕزگارکەری ژیان لەم جۆرە بەردی بناغەیە بۆ گواستنەوەی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لە وەڵامدانەوەی مرۆییەوە بۆ بەرنامەی گەشەپێدانی فراوانتر کە گرنگی بە بنیاتنانی سیستەمی چاودێری تەندروستی خۆڕاگر لە هەرێمی کوردستان و عێراق بەگشتی دەدات."

ئێستا دامەزراوەکە بە پێکهاتەیەکی نوێی ئامێری باش و ستافی پزیشکی باشتر ئامادەکراو کاردەکات بۆ ئەنجامدانی دەستێوەردانەکانی ڕزگارکردنی ژیان بە بەرزترین ستاندارد. تا مانگی نۆڤەمبەری ٢٠٢٢ زیاتر لە ١١٣٣ نەشتەرگەری گەورە و ١٧٨ نەشتەرگەری سووتاوی و ١٢٠٨ نەشتەرگەری جوانکاری ئەنجامدراون.

دکتۆر ئەحمەد لە کۆتاییدا وتی: "پشتیوانی بەخشەرە بەخشندەکانمان و هاوتا نیشتمانییەکانمان وایکردووە ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی بتوانێت دەست بە پڕۆژەی چاودێری تەندروستی بەردەوامتر بکات کە دەبێتە هۆی گواستنەوەیەکی ئاسان لە باشەوە بۆ باشترین لە هەموو بوارە تەندروستییەکانی وڵاتدا."

نۆژەنکردنەوە و فراوانکردنی نەخۆشخانەی سووتاوی و نەشتەرگەری بنیاتنانەوەو جوانکاری سلێمانی بۆ باشتر وەڵامدانەوەی پێداویستییە تەندروستییەکانی هەموو چین و توێژە لاوازەکانی کۆمەڵگەی عێراق، بەتایبەتی پەنابەر و ئاوارەکان، بەبێ ئەو هاوکارییە بەخشندەیەی نوسینگەی دانیشتوان، پەنابەر و کۆچبەرانی (BPRM) دیوانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا نەدەکرا.

Ajyal Sultany

ئەجیال سوڵتانی

رێكخراوى ته‌ندروستى جيهانى
بەرپرسی پەیوەنديیەکان

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

رێكخراوى ته‌ندروستى جيهانى
رێكخراوى ته‌ندروستى جيهانى

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت