لێدوانی ڕۆژنامەوانی

١٦ ڕۆژ چالاکی: نەتەوە یەکگرتووەکان بە کردار داوای کۆتایی هێنان بە هەموو شێوازەکانی توندوتیژیی جێندەری دژ بە ژنان و کچان

٢٥ تشرینی دووەم ٢٠٢٢

٢٥ تشرینی دووەم ٢٠٢٢؛ بەغداد/هەولێر – عێراق: لە ڕۆژی جیهانیی نەهێشتنی توندوتیژی دژ بە ژنان، نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق هەڵمەتی ١٦ ڕۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی بۆ ساڵی ٢٠٢٢ دەست پێ دەکات و پابەندبوونی خۆی نوێ دەکاتەوە بۆ یەکگرتن لەگەڵ هاوبەشە نیشتیمانییە عێراقییەکان بۆ چارەسەرکردنی توندوتیژی.

توندوتیژی کاریگەرییەکی نایەکسان و بەردەوامی لەسەر ژیان و خۆشگوزەرانیی ژنان و کچان هەیە. هەروەها بەبیرمان دەهێنینەوە کە زیاتر لە ٣٠٪ ژنان و کچان لە جیهاندا لە ماوەی ژیانیاندا توندوتیژی جەستەیی و سێکسییان بەرامبەر کراوە. ژنان و کچانی خاوەن پێداویستی تایبەت مەترسیی ڕووبەڕووبوونەوەی توندوتیژیی زیاتریان لەسەرە، چونکە تووشی جیاکاری و دوورخستنەوە و گۆشەگیری دەبن کە ئەمانەش بەربەستن لە بەدەستهێنانی مافەکانیان. پەتای ڤایرۆسی کۆرۆناش نایەکسانی جێندەری زیاتر کرد و بۆشاییەکی فراوانی جێندەری لە دامەزراندندا دروستکرد، کە کاریگەری کردۆتە سەر ڕۆڵی ژنان و کچان لە کۆمەڵگادا و زیاتر لاوازیان دەکات بەرامبەر هەموو شێوازەکانی توندوتیژی.

لەم یادەدا، غوڵام ئیسحاکزای، ڕێکخەری نیشتەجێی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق ڕایگەیاند: "توندوتیژی دژ بە ژنان پەتایەکی ڕوخێنەرە کە نەک تەنها پێشکەوتنی کۆمەڵایەتی و ئابووری سنوردار دەکات و پەرەپێدان لاواز دەکات، بەڵکو زیان بە منداڵ و خێزان و کۆمەڵگا و هەموو نەتەوەکانی عێراق دەگەیەنێت. هەروەها کاریگەرییەکانی توندوتیژی ڕێگریی لە ڕۆڵگێڕانی چالاک و بەشداریی ژنان لە ژیانی گشتی و سیاسیدا دەکات."

هەروەها وتیشی: "زۆر جار توندوتیژی یان ترس لێی ڕێگری لە ژنان و کچان دەکات بە ئازادی و تەواوی توانای خۆیان ژیان بکەن. سیاسەت و یاسای کاریگەر و هەروەها جێبەجێکردنیان پێویستن بۆ نەهێشتنی هەموو شێوازەکانی توندوتیژیی دژ بە ژنان و گۆڕینی هەڵوێست لەسەر ئەم تاوانانە. ژنان و کچان شایەنی ئەوەن کە هەست بە سەلامەتی و ئارامی و شایستەیی بکەن."

ململانێی بەردەوام لە زۆربەی وڵاتانی جیهان دەریدەخات کە چۆن ژنان و کچان بە شێوەیەکی سیستماتیک دەبنە ئامانجی توندوتیژی سێکسی. لە عێراق، لە ٢٦٪ ژنانی خێزاندار، جیابووەوە و تەڵاقدراو لە نێوان تەمەنی ١٥-٤٩ ، ڕووبەڕووی توندوتیژی دەبنەوە.

نەتەوە یەکگرتووەکان لەگەڵ هاوبەشە نیشتیمانی و ناوخۆیەکانی عێراق، ستراتیژییانە ڕێگری لە بەرەنگاربوونەوەی هەموو شێوازەکانی توندوتیژیی دژی ژنان و کچان دەکاتەوە. نەتەوە یەکگرتووەکان پشتیوانی لە جێبەجێکردنی ستراتیژی نیشتمانی عێراق دەکات بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان (٢٠١٨ - ٢٠٣٠) و دووەم پلانی نیشتمانی بۆ جێبەجێکردنی بڕیارنامەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان ژمارە ١٣٢٥. کە داکۆکی لە بەشداری سیاسی ژنان و پاراستنیان لە توندوتیژی لەسەر بنەمای جێندەری دەکات.  

لەبەر ئەوەی ژنان و کچان نیوەی دانیشتوان پێک دەهێنن و زیاتر لە نیوەی کارەکانی ڕۆژانە ڕادەپەڕێنن، و زۆربەی کات توشیی توندوتیژیی سێکسی و جێندەری دەبنەوە، پێویستە شارەکان بە بەشداری ژنان و کچان و لەبەر چاوگرتنی بەرژەوەندی ژنان دیزاین بکرێن و دروست بکرێن. دەرفەت هەیە بۆ باشکردنی حوکمڕانی شارەوانی و ژێرخانی ئابووری و خزمەتگوزاری بۆ باشتر خزمەتکردنی ژنان و کچان. دیزاین و بەڕێوەبردنی شارەکان لەگەڵ ژنان و بۆ ژنان، شارەکان بۆ هەمووان بەرەوپێشتر دەبات.

شانبەشانی ژنانی عێراقی کە سەرکردایەتی ئەم کارە گرنگە دەکەن و ڕێکخراوە خۆجێییەکان لە ئاستی کۆمەڵگا بەم کارە هەڵدەستن، نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق بەردەوامە لە داکۆکیکردن لە پەسەندکردنی یاسای پەیوەندیدار وەک یاسای دژی توندوتیژی خێزانی و جێبەجێکردنی تەواو و کاریگەری یاساکە. هەروەها پشتگیری دابینکردنی خزمەتگوزارییە سەرەتاییە یاسایی و تەندروستییەکان دەکەن بۆ ڕزگاربووانی توندوتیژی بۆ یارمەتیدانیان لە ڕزگاربوونیان لە دەرئەنجامە دەروونی و جەستەییە خراپەکانی توندوتیژی، کە لەوانەیە لە هەموو قۆناغەکانی ژیانیاندا کاریگەری لەسەریان هەبێت.

بەرەنگاربوونەوەی بێدەنگی لە دەربازبوون لە تاوان، رووبەڕووبوونەوەی ئەو شەرم و بەناو ئابرووچوونەی کۆمەڵگا دروستی دەکات هەنگاوێکی گرنگە بۆ پشتگیری کردنی ژنان و کچان بۆ پێشەنگی کردن لە بەڕێوەبردنی کۆمەڵگای سەرکەوتوو و هاوبەشی پێکردنی پیاوان و کوڕان. ئەمەش دەبێت لەگەڵ دەرفەتە کۆمەڵایەتی و ئابوورییە باشترکراوەکاندا بێت بۆ ئەوەی ژنان و کچان بتوانن ئامانجە پەروەردەیی و پیشەییەکانیان و سەربەخۆیی ئابووری بەدەست بهێنن لە ڕێگەی دەستگەیشتنی باشتر بە دەرفەتی گونجاوی کار و پاراستنی کۆمەڵایەتی و گەیشتنیان بە شوێنی بڕیاردان بۆ بەشداری کردنی مانادار.

توندوتیژیی جێندەری برسێتی و بەدخۆراکی زیاد دەکات، هەبوونی ئاسایشی خۆراک دەتوانێت یارمەتی هاوسەنگبوونی هاوکێشەکە بدات. هەڵمەتی ١٦ ڕۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی جێندەری دەرفەتێکە بۆ نیشاندانی پابەندبوون بە کۆتایی هێنان بە نایەکسانی جێندەری و هاوسەرگیری منداڵ و توندوتیژیی جێندەری و ئەو باوەڕەی کە هەموو مرۆڤێک مافی خواردنی پێویست و ژیانێکی بێ توندوتیژی هەیە.

 

با پێکەوە و بە کردار جیهانێک دروست بکەین کە خاڵیی بێت توندوتیژیی دژی ژنان و کچان!

 

غوڵام ئیسحاکزای، ڕێکخەری نیشتەجێ و ڕێکخەری مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق

ریتا کۆڵۆمبیا، نوێنەری سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان لە عێراق

دینا زۆربا، نوێنەری ئاژانسی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری ژنان لە عێراق و یەمەن

زینە عەلی ئەحمەد، نوێنەری نیشتەجێی پڕۆگرامی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ گەشەپێدان لە عێراق

دانیێل بێڵ، نوێنەری نووسینگەی کۆمیساری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مافەکانی مرۆڤ لە عێراق

ئەحمەد زویتن، نوێنەری ڕێکخراوی تەندروستیی نێودەوڵەتی لە عێراق

سەڵاح ئەلحاج حەسەن، نوێنەری فاو لە عێراق

شیما سێن گوپتا، نوێنەری یونیسێف لە عێراق

وائل ئەلئەشحاب، نوێنەری هابیتات لە عێراق

عەلی ڕەزا قوریشی، نوێنەری پڕۆگرامی خۆراکی نێودەوڵەتی لە عێراق

جین نیکۆلاس بیوز، نوێنەری ئاژانسی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران لە عێراق

جۆرجی گیگاوری، سەرۆکی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی بۆ کۆچ لە عێراق

ماها کاتا، بەڕێوبەری ڕێکخراوی کاری نێودەوڵەتی لە عێراق

پاولۆ فۆنتانی، نوێنەری یوونسکۆ لە عێراق

 

Ally-Raza Qureshi

عه‌لى ره‌زا قوڕه‌يشى

به‌رنامه‌ى خۆراكى جيهانى
نوێنه‌ر
عەلی ڕەزا قورەیشی پەیوەندی كرد بە تیمی بەرنامەی خۆراكی جیهانی لە عێراق دا، پاش پیشەیەكی دوور و درێژ لە بواری كاری مرۆیی و وەڵامدانەوەی قەیرانی لە ناكاو، پەرەپێدان و هەروەها لە كەرتی تایبەت دا. ئەو هاووڵاتییەكی پاكستانییە و ژیانی پیشەگەرییانەی خۆی بە ژمێریاری مۆڵەتپێدراوی یاسایی دەستپێكردوە. عەلی 20 ساڵ كاری كردوە بۆ بەرنامەی خۆراكی جیهانی، بە ووردبینیكاری ناوخۆیی دەستیپێكرد لە بەشی چاودێری و پاشان بەڕێوەبەری ئۆفیسی ناوچەیی ئەلفاشیری دارفوور بووە لە سودان، جێگری نوێنەری بەرنامەی خۆراكی جیهانی لە بەنگلادیش و هەروەها لە بارەگای سەرەكیش، جێگری بەڕێوەبەر بووە بۆ بەڕێوەبردنی سەرچاوە و پرۆگرامەگان، جێگری بەرێوەبەری، پرۆژەی گۆڕینی دەزگایی هاوبەش – نەخشە ڕێگای تەواوكار و هەورەها جێگری بەریوەبەری، پلاندانانی هاوبەش و بەڕێوەبردنی ئەرك بەجێگەیاندن بووە بە وەكالەت. بەمنزیكانەش جێگری نوێنەری بەرنامەی خۆراكی جیهانی بوو لە یەمەن، كە سەركەوتووانە ڕێبەرایەتی فراوانكردنی پرۆگرام و بەرنامەكانی كرد بۆ پاڵپشتی كردنی زیاتر لە 13 ملیۆن هاووڵاتی یەمەنی. عەلی بە پەرۆشە بۆ یارمەتیدانی كۆمەڵگەكان لە رێگەی پرۆگرامە بژێوییەكان و پرۆگرامەكانی نەچەمانەوە و خۆڕاگریی و هەروەها لە ڕێگەی سیستەمەكانی پاراستنی كۆمەڵایەتییەوە، كە دەرخەر و دەستەبەركەری پێویستییەكانیان بێت. لایەنگر و داكۆكیكارێكی ژینگە پارێزیی و ووزەی سەوز و بەگژداچوونەوەی گۆڕانی كەش و هەوایە.
Danielle Bell

دانیال بێڵ

نووسینگه‌ی كۆمیسیاری باڵای نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ مافه‌كانی مرۆڤ
نووسینگەی کۆمسیاری باڵای مافەکانی مرۆڤ OHCHR | بەرپرسی نووسینگەی مافەکانی مرۆڤە لە یونامی
خاتو دانیال بێڵ بەرپرسی نووسینگەی مافەکانی مرۆڤە لە نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاری عێراق و لە ساڵی ٢٠١٨ شەوە نوێنەری نووسینگەی کۆمسیاری باڵای مافەکانی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکانە. ئەو زیاتر لە دوو دەیەی بەسەر بردووە لە پێناو برەودان بە مافەکانی مرۆڤ لە سەر ئاستی جیهان و ڕابەرایەتی تیمەکانی مافی مرۆڤ دەکات لە کاتی جەنگ و لە دوای کۆتایی هاتنیشی هەروەک لە ئەفغانستان و کۆماری ئەفریقیای ناوەراست و عێراق و باشوری سودان و سودان و تەیموری رؤژهەڵات. لە ئێستادا خاتو بێڵ ڕابەرایەتی تیمێکی ٥٠ کەسی دەکات ، کە کارمەندی خۆجێی و نێودەوڵەتی مافەکانی مرۆڤن ، بۆ جێبەجێکردنی ئەو چالاکیانەی مافەکانی مرۆڤ کە بە بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان ژمارە ٢٥٢٢ ی ساڵی ٢٠٢٠ پێیسپێردراوە . کە بریتین لە ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە و ڕێگری لێکردن و پاراستنی مافەکانی مرۆڤ لە کاتی ململانێکاندا و ناسەقامگیری و پتەوکردنی سەروەری یاسا و لێپێچینەوە لە پێشێلکارییەکان و پاراستنی منداڵ و توندوتیژیی سێکسی پەیوەست بە ململانێ و زیاترکردنی یەکسانی و بەگژداچوونەوەی جیاکاری و بەهێزکردن و پاراستنی پانتایی مەدەنی و بەشداریکردنی هاوڵاتیان .
خاتوو بێڵ هەڵگری بڕوانامەی ماستەرە لە یاسای نێودەوڵەتی مافەکانی مرۆڤ لە زانکۆی ئۆکسفۆرد ، بەکالۆریۆس و ماستەرێکییشی لە زانکۆی ڤیکتۆریا بەدەستهێناوە.
Dina Zorba

دينا زۆربا

رێكخراوى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ ژنان
ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ژنان UN Women | نوێنەر
دینا زۆربا ، نوێنەری ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ژنان لە عێراق و یەمەن . زیاتر لە بیست ساڵ شارەزایی هەیە لە بواری مافەکانی مرۆڤ و مافەکانی ژنان و یەکسانی جێندەری و پەیوەندییەکان و میدیا.
خاتوو زۆربا لە مانگی شوباتی ٢٠١٧ ەوە ، نوێنەری ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانە بۆ ژنان لە عێراق و لە مانگی کانونی یەکەمی ٢٠١٤ەشەوە بەرپرسی نووسینگە و نوێنەری ڕێکخراوەکەیە لە یەمەن. پێش ئەوە لە ساڵانی ٢٠٠٥-٢٠١٤ لە چەندین پۆستی سەرکردایەتی لەگەڵ سندوقی گەشەپێدانی ژنانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان و سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتووان و ڕێکخراوی یۆنیسکۆ کاری کردووە .
خاتوو زۆربا ، پێش ئەوەی پەیوەندی بە نەتەوە یەکگرتوووەکان بکات میدیاکار و ڕاهێنەرێکی سەرکوتووی ئەو بوارە بوو و داکۆکیکارێکی ئازادی میدیایی و سەرنووسەر و وەشانکەری گۆڤاری شەرقیە بوو کە لە ئەردەن دەردەچوو. ئەو لەگەڵ چەندین ڕێکخراوی هەرێمی و نێودەوڵەتی و نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوی تری قازانج نەویست کاری کردووە و پشتگیریی تەکنیکی و ڕاهێنانی پێشکەش بە ڕۆژنامەوان و داکۆکیکەرانی مافی مرۆڤ کردووە لە سەرتاسەری دونیا.
خاتوو زۆربا هەڵگری بڕوانامەی ماستەرە لە بواری کارگێڕی و بەڕێوەبردنی کار لە زانکۆی ئینتەرکۆنتێنتالی ئەمریکی لە ئیلینۆیس و بەکالۆریۆسیشی لە ئابووری لە زانکۆی ئەمریکی لە قاهیرە بەدەست هێناوە.
Ghulam Mohammad Isaczai

غولام ئیسحاقزای

وەك جێگری نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان و هەماهەنگکاری نیشتەجێ و هەماهەنگکاری مرۆیی لە عێراق دامەزرا
بەڕێز غولام محەمەد ئیسحاقزای ئەفغانی لە ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ەوە وەك جێگری نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاری عیراق (یونامی) و هەماهەنگکاری نیشتەجێ دەستبەکاربوو. بەڕێز ئیسحاقزای ئەرکی هەماهەنگکاری مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکانیش بەڕێوە دەبات.
بەڕێز ئیسحاقزای لەلایەن سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، بەڕێز ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، لە ١٩ی تەمموزی ٢٠٢٢ دەستنیشانکراوە و شوێنی ئیرینا ڤۆیاشکۆڤا-سۆلۆرانۆی ئەڵمانی دەگرێتەوە کە سکرتێری گشتیی سوپاسی خۆی بۆ سەرکردایەتیکردن و خزمەتەکەی لە ماوەی دەستبەکاربوونی دەربڕیی.
بەڕێز ئیسحاقزای ئەزموونی زیاتر لە ٢٨ ساڵ لە کاری دیپلۆماسی و بواری مرۆیی سەخت و گەشەپێدان و بووژانەوە و ئاشتی دروستکردن لەگەڵ خۆیدا دەهێنێت.
ئێستا ئەو لە مانگی کانونی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٢ وەوە بەشێوەیەکی کاتی وەك هەماهەنگسازی نیشتەجێ و مرۆیی لە ئەردەن کار دەکات. پێشتریش ئەو وەک باڵیۆزی ئەفغانستان و نوێنەری هەمیشەیی لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیۆرک کاری کردووە. پێش ئەمەش، ئەو وەک هەماهەنگکاری نیشتەجێ لە ئازەربایجان لە ٢٠١٦ بۆ ٢٠٢١ لە کۆریاش لە ساڵی ٢٠١٣ تا ٢٠١٥ کاری کردووە. ئەو هەروەها نوێنەری نیشتەجێی بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ گەشەپێدان ( یو ئێن دی پی) و ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان (یو ئێن ئێف پی ئەی) بووە. لە ساڵی ١٩٩٧ تا ٢٠١٣ لە چەندان پۆستی جۆراوجۆری پەیوەست بە سیاسەتدانان و گەشەپێدان و مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئەڵمانیا و نیپال و ئەفغانستان و سوریا و یەمەن و عێراق، وەک بۆ نموونە هەماهەنگکاری نیشتەجێ لە نیپال و هەروەها وەك بەرپرسی بەرنامەی خۆبەخشانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بۆن کاری کردووە.
شایانی باسە، بەڕێزیان بڕوانامەی ماستەری هونەری لە یاسا و دیپلۆماسیی لە قوتابخانەی فلێچەر و زانکۆی توفتس لە بۆستن و هەروەها بەکالۆریۆسی زانستی لە بەڕێوەبردنی کار لە زانکۆی میدلاند بەدەست هێناوە. ئەو زمانەکانی ئینگلیزی و عەرەبی و پوشتۆ و فارسی و ئوردو دەزانێت.
Giorgi Gigauri

جۆرجی گیگواری

رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تیی كۆچ
نێردەی گشتی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ لە عێراق
جۆرجی گیگواری لە ساڵی ٢٠٠٤ دا هاتە ڕێکخراوی نێودەڵەتی کۆچ (IOM). لەوەتەی مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ەوە بووەتە نێردەی گشتی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ لە عێراق، هەروەها ناوبراو ڕێکخەری تۆڕی کۆچ ی نەتەوە یەکگرتووەکانە و هاوسەرۆکی بەشی چارەسەرە هەمیشەییەکانی نەتەوە یەکگرتوەکانیشە.
بەر لەوەرگرتنی ئەم ئەرکەی ئێستای، بەڕێز جۆرجی گیگواری، کە خۆی هاوڵاتیەکی جۆرجیە، نێردەی گشتی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ بوو لە وڵاتی بەنگلادیش و ڕێکخەری کاروباری پەنابەرانی ڕۆهانیگای سەر بەنەتەوە یەکگرتووەکان بوو، لەگەڵ ئەمەشدا، بەهاوبەشی بەرپرسی خاڵە سەرەکییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ وەڵامدانەوەی بارە تەندروستییە لە ناکاو و فریاگوزارییەکانی پەیوەست بە کۆڤید-١٩ە بوو. جێگەی باسە ناوبراو وەکو نێردەی گشتی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ لە پاپوا گینیای نوێ خزمەتیکردووە لە سەقامگیری کۆمەڵگە و هێنانەکایەی ئاشتەوایی، فریاگوزارییە مرۆییەکان لەوانەش قەیرانی وشکەساڵی لە ٢٠١٥ دا.
بەڕێز جۆرجی گیگوارپۆستی جۆراوجۆری لە وڵاتانی ئاسیای و زەریای هێمن و وڵاتانی رۆژهەڵاتی ئەوروپا هەبووە، جەخت و فۆکەسیشی خۆستۆتە سەر هاوکارییە مرۆییەکان، پاراستن و گەشەپێدانی بەردەوام و جێگیر. هەڵگری بڕوانامەی ماستەرە لە زانکۆی ئۆکسفۆرد و سێ زمان دەزانێت.
UNHCR Jean-Nicolas Beuze

جۆن نیکۆلاس به ز

كۆمیسیاریای باڵای نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌نابه‌ران
نوێنه ری کۆمسیاری بالای نه ته وه یه کگرتوه کان بۆ کارووباری په نابه ران UNHCR له عێراق.
جۆن نیکۆلاس به ز ئه زمونی زیاتره له ٢٣ سال کارکدنی له نه ته وه یه کگرتوه کان هه یه له بواری مافی مرۆڤ(OHCHR)، ئاشته وایی(DPKO) و پاراستنی مافی مندال و بواری په روه رده ((UNICEF له با ره گای سه ره کی و هه روه ها له ولاته کانی (کامیرۆن، کۆماری دیمۆکراتی کۆنگۆ، یوگاندا، ئه فغانستان، رۆژهه لاتی ناوه راست و باکووری ئه فریقا. پێش ئه وه ی له گه ل کۆمسیاری بالای نه ته وه یه کگرتوه کان بۆ کارووباری په نابه ران له ولاتی لوبنان وه ك جێگیری نێوێنه ری کۆمسیاری بالا بۆ پاراستنی مافی په نابه ران و هه ماهه نگی نێوان رێکخراوه کان (٢٠١٣-٢٠١٦). پێش کارکردن له گه ل کۆمسیاری بالا، ئه و ئه زمۆنی کارکردنی هه بو له گه ل رێکخراوی یونیسێف وه ك راوێژکاری پاراستنی مافی مندال له ناوچه ی رۆژهه لاتی ناوه راست و باکووری ئه فریقا (٢٠١٠-٢٠١٣) به ر له و کاته ش کاری کردوه له به رواری (٢٠٠٨-٢٠١٠) وه ك جێگری به رێوه به ری به شی مافی مرۆڤ له نێرده ی نه ته وه یه کگرتوه کان بۆ پاراستنی ئاشته وایی له ولاتی ئه فغانستان. پێشتر کاریکردوه وه ك به رێوه به ری توێژینه وه له سه نته رێکی توێژینه وه ی مافی مرۆڤ (ئه نجوومه نی نێوده ولی بۆ سیاسه تی مافه کانی مرۆڤ) پێش ئه وه ی له عێراق ده ست به کار بێت وه ك نوێنه ری کۆمسیاری بالا ئه و له ولاتی یه مه ن نوێنه ری کۆمسیاری بالا بوه (٢٠٢٠/٢٠٢١) وه هه روه ها له ولاتی که نه دا (٢٠١٧/٢٠١٩).
جۆن نیکۆلاس به ز هه لگری بروانامه ی ماسته ره له یاسایی نێوده ولی مافی مرۆڤ له دانیشگای ئه سێکس، ولاتی به ریتانیا و بروانامه ی ماسته ری هه یه له په یوه ندیه نێوده وله یکان له جنێڤ، ولاتی سویسرا.
Maha Katta

مەها قەتتاع

رێكخراوى نێوده‌وڵه‌تى كار
ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کار هەماهەنگیکاری وڵات
دکتۆرە مەها قەتتاع هەماهەنگیکاری ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کارە لە عێراق و چاودێری کۆمەڵە پڕۆژەیەک و جێبەچیکردنی بەرنامەی کاری شایستە دەکات لە وڵاتەکەدا. هەروەها دکتۆرە قەتتاع گەورە پسپۆری خۆڕاگری و وەڵامدانەوەی قەیرانەکانە لە نووسینگەی هەرێمی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کار بۆ پشتگییکردنی ولاتە عەرەبییەکانی ئەردەن و لوبنان و یەمەن و سوریا و هەروەها عێراقیش .
دکتۆرە قەتتاع ، لە نێوان ساڵانی ٢٠١٣-٢٠١٨ دا ، وەڵامدانەوەی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کاری لە هەمبەر قەیرانی پەناهەندەکان لە ئەردەن بەڕێوە دەبرد ، کە وەڵامدانەوەیەکە جەخت لە گەشەپیدان دەکاتەوە و پشتیش بە دامەزراندن دەبەستێت و ئامانجیش لێی ئاسانکردنی یەکسانی گەیشتنە بە بازاڕی کار و برەودانە بە کاری شایستە بۆ هەمووان .
دکتۆرە قەتتاع ، لە ساڵی ٢٠٠٩ پەیوەندی بە رێکخراوی نێودەوڵەتی کار کرد ، ئەمەش لە دوای ١٢ ساڵ شارەزایی پیشەیی لە بواری ئەکادیمی و حکومی ، چوار ساڵیان لە دەستەی پلاندانانی دەوڵەتی سوریا و هەشت ساڵیش لە بەڕێوەبردنی پڕۆژە کورت و درێژ مەوداکان لەگەڵ یەکیتی ئەوروپا و بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ گەشەپیدان . ئەو بروانامەی دکتۆرای هەیە لە یاسای نێودەوڵەتی و ماستەریشی هەیە لە پەیوەندییە ئابورییە نێودەوڵەتییەکان و لە ساڵانی ٢٠٠٤-٢٠١٣ پرۆفیسۆری یاریدەدەر بوو لە زانکۆکانی حەلەب و دیمەشق.
Paolo Fontani

پاولۆ فۆنتانی

رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌روه‌رده‌ و زانست و رۆشنبیری
ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەروەردە و زانست و کەلتور(یونیسکۆ) بەڕێوەبەر و نوێنەر
پاولۆ فۆنتانی شارازاییەکی دەوڵەمەندی هەیە لە کارکردن لەگەڵ ڕێکخراوی یونیسکۆ ، ئەو بەڕێوەبەری نووسینگەی ڕێکخراوەکە بوو لە ئەفغانستان و هەروەها بەڕێوەبەری نووسینگەی پەیوەندیەکان بوو لە برۆسێل و هەروەها نوێنەری ڕێکخراوەکە بوو لە یەکێتی ئەوروپا. پاوڵۆ پشت بە هاریکاری لە مێژینەی یونسکۆ لەگەڵ عێراق دەبەستیت بۆ ئەوەی بە سەرکەوتوویی یەکێک لە بەرنامە هەرە هیواخوازەکانی وڵاتەکە بەڕێوە بات ، لە ڕووی جزدانە جیهانییەکەی کە پشتیگری کراوە بە کۆمەڵێک پابەندی دارایی قەبە لەلایەن کۆمەڵگەی بەخشەران.
Rita Columbia UNFPA

ریتا کۆلۆمبیا

سندوقی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ دانیشتوان
سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتووان UNFPA | نوێنەر
دکتۆرە ریتا کۆلۆمبیا لە یەکی تەموزی ٢٠٢٠ ، وەکو نوێنەری سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتووان لە عێراق دەست بەکاربوو . ئەو زیاتر لە بیست ساڵ شارەزایی هەیە لە بوارەکانی تەندروستی گشتی و تەندروستی سێکسی و وەچەخستنەوە هەروەها لە بەڕێوەبردنی بەرنامە و داکۆکی کردن . دکتۆرە کۆلۆمبیا چەندان بەرنامەی هەرێمی و جیهانی بەڕێوەبردووە کاتێک لەگەڵ جەندین حکومەت و ئاژانسی گەشەپێدەر و ڕێکخراوی ناحکومی کاری کردووە. پێش ئەوەی ببێتە نوێنەری سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتووان لە عێراق ، ئەو نوینەری سندوقەکە بوو لە مۆڵدۆڤا و بەڕێوەبەری سندوقەکە بوو لە ئەلبانیا و بەشێکیش بوو لە تیمی بەڕێوەبردنی نووسینگەی هەرێمی ڕۆژهەڵاتی ئەوروپا و ناوەڕاستی ئاسیای سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتووان. دکتۆرە کۆڵۆمبیا ىڕوانامەی پزیشکی هەیە و پسپۆڕییەکەشی لە نەخۆشییەکانی ژنان و مندآڵ بوونە و دوو ىڕوانەمەی ماستەریشی هەیە یەکیان لە بەڕێوەبردنی جەماوەری و ئەوەی تریش لە بەڕێوەبرنی تەندروستی.
Salah Elhajjhassan

سەڵاح ئەلحاج حەسەن

رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ خۆراك و كشتوكاڵ‌
ڕێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵ FAO | نوێنەر
بەڕێز حاجی حەسەن لوبنانیە و بڕوانامەی دکتۆرای لە بەرهەمە ڕووەکییەکان هەیە لە کۆلێژی کشتوکاڵی زانکۆی دیمەشق لە سوریا. بڕوانامەی ماستەر لە بەرهەمە ڕووەکییەکان و بەکالۆریۆس لە ئەندازیاری کشتوکالی لە زانکۆی ئەمریکی لە بەیروت بەدەستهێناوە .
ئەو لە ساڵی ١٩٨٤ بە ناونیشانی یاریدەدەری توێژەری پێشکەوتوو لە سەنتەری توێژینەوە و پەروەدەکردنی کشتوکالی لە زانکۆی ئەمریکی لە بەیروت دامەزراوە . لە ساڵی ١٩٨٧ تا ١٩٩١ هەماهەنگیکاری بەرنامەی ڕاهێنانی فێرخوازان و هەروەها مامۆستای کشتوکال و باخداری بوو لە فاکوڵتی کشتوکاڵ لە زانکۆی لوبنانی . لە ساڵی ١٩٩١-١٩٩٥ ئەندازیاری کشتوکاڵی بوو لە وەزارەتی کشتوکالی لوبنان لە نووسینگەی بیقاعی هەرێمی لە زەحلە و لەوێش گواسترایەوە بۆ پەیمانگای توێژینەوەی کشتوکاڵی لە وێستگەی تەل عەمارە و بوو بە بەڕێوەبەری بەشی بەروبوومەکان و دواتریش بوو بە برپرسی تاقیگەی بەرهەمە ڕووەکییەکان . لە ساڵی ٢٠٠٢-٢٠٠٦ بەڕێوەبەری وێستگەی توێژینەوەی کەفردان بوو و لە ساڵی ٢٠٠٨ پلەی (زانای سەردانکەر) ی لە سەنتەری نێودەوڵەتی چاکترکرنی گەنمەشامی و گەنم وەرگرت و بووە هەماهەنگیکاری پرۆژەیەک لەگەڵ سەنتەری نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لە ڤیەنا.
لە ساڵی ٢٠١٠ بووە ڕاوژێکاری وەزیری کشتوکاڵی لوبنان و لە ساڵی ٢٠١١ بوو بە سەرۆکی لێژنەی زانستی دەرمانی قەڵاچۆکردنی ئافاتەکان ، هەروەها سەرۆکی لێژنەی پلازما ڕووەکییەکان و بەڕێوەبەری بەرنامەی گەشەپێدانی کشتوکاڵ و لادێکان بوو ( یەکێتی ئەوروپا خەرجییەکانی بۆ دابین کردبوو) . لە ٢٠١٠- ٢٠١٣ نوینەری لوبنان بوو لە وتووێژەکان لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا و میسر و ئەردەن و عێراق. هەروەها بەرێز حاجی حەسەن لە ماوەی کارکردنیدا چەندین ئەرکی بەجێ گەیاندووە ، ئەو نوێنەری پەیمانگای لوبنانی بۆ توێژینەوەی کشتوکاڵی بوو لە چەندین بەرنامە لەگەڵ سەنتەری نێودەوڵەتی توێژینەوەی کشتوکاڵی لە ناوچە وشکەکان و لەگەڵ زانکۆی ئەمریکی لە بەیروت . بەڕێزیان هەماهەنگیکاری پڕۆژەی مەشریق \ مەغریب بوو لەگەڵ سەنتەری نێودەوڵەتی توێژینەوەی کشتوکاڵی لە ناوچە وشکەکان و هەروەها نوێنەرایەتی لوبنانی کردووە لە لێژنەی ئاراستە کردن و هەروەها سەرۆکی لێژنەکانی وەرگرتنی شەکری چەوەندەر و وەگرتنی ئارد بوو. بۆ چەند ساڵێک بەڕێز حاجی حەسەن لە ئامادەکردنی پرۆژەکانی بەرنامەی هەماهەنگی تەکنیکی ڕێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵ (FAO TCP) کاری کردووە وەک بەڕێوەبەری نیشتمانی پرۆژەی (FAO TCP) . ئەو لە مانگی کانونی یەکەمی ٢٠١٤ وەکو نوێنەری ڕێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵ لە یەمەن دەست بەکار بوو . بەڕێز حاجی حەسەن لە شوێنی بەڕێز ئەلزوعبی بووە نوێنەری ڕێکخراوەکە لە عێراق.
Wael Al-Ashhab

وائیل ئەلئەشهەب

به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ نیشته‌جێكردنی مرۆیی
بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ نیشتەجێ مرۆییەکان (هابیتات) بەرپرسی بەرنامەی وڵاتی عێراق
بەڕێز ئەلئەشهەب هەردوو ڕەگەزنامەی ئەردەنی و کەنەدی هەیە ، هەڵگری بڕوانامەیەکی ئەندازیارییە و ٣٠ ساڵ شارەزایی هەیە لە بواری برەودان بە سیاسەتەکان و بەڕێوەبردنی بەرنامە کە ١٥ ساڵیان لە چەندین بواری کەرتی تایبەت بووە لەوانە : پڕۆژەی بەڕێوەبردنی بەرنامەی پەیوەست بۆ پلاندانی شارستانی و هەرێمی و دیزاینکردن و جێبەجێکردنی کۆمەڵێکی فراوان لە پڕۆژەکانی ژێرخان لەگەڵ چەندین کۆمپانیای ڕاوێژکاری ئەندازیاری ناسراوی جیهانی لە ئەردەن و کوێت و لیسۆتۆ .
ئەو نزیکەی ٢١ ساڵە وەک پیشەگەرێکی نێودەوڵەتی لە نەتەوە یەکگرتووەکان کار دەکات . لە ساڵانی ١٩٩٩-٢٠٠٧ لە عێراق بۆ ڕێکخراوی یونیسێف کاری کردووە لە پلاندان و دیزاینکردن و جێبەجێکردنی خزمەتگوزاریە سەرەکییەکان و ژیرخانەکانی کۆمەڵگا.
بەڕێز ئەلئەشهەب لە مانگی ئاداری سالی ٢٠٠٧ ەوە پەیوەندی بە ڕێکخراوی هابیتاتی نەتەوە یەکگرتووەکان کردووە لە عێراق وەکو بەڕێوەبەری ژێرخان و کۆڵەکەی خزمەتگوزارە سەرەکییەکان تا مانگی ئایاری ٢٠١١ بەردەوام بوو کاتێک وەکو بەرپرسی بەرنامەی وڵاتی سودان دەستنیشان کرا تا ٢٠١٨ و لەوێشەوە بوو بە بەرپرسی بەرنامەی وڵاتی یەمەن و لە ساڵی ٢٠٢٠یشەوە دووبارە کرایەوە بە بەرپرسی بەرنامەی وڵاتی عێراق . ئەو شارەزایی فراوانی پەیدا کردووە لەسەر بەڕێوبردنی بەرنامەکانی وڵات لەو ولاتانە وەک : داڕشتنی سیاسەتەکان و ستراتیژەکان دەربارەی بە شارستان کردن و نیشتەجێکردن و بەیەکەوەبەستنی دەستێوەردان لە سەر بنەمای کۆمەڵگا و دەستێوەردان لە بوارەکانی مرۆیی و بونیاتنانی ئاشتی و هەڵسانەوە و گەشەپێدان.

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ خۆراك و كشتوكاڵ‌
رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ خۆراك و كشتوكاڵ‌
رێكخراوى نێوده‌وڵه‌تى كار
رێكخراوى نێوده‌وڵه‌تى كار
رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تیی كۆچ
رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تیی كۆچ
نووسینگه‌ی كۆمیسیاری باڵای نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ مافه‌كانی مرۆڤ
نووسینگه‌ی كۆمیسیاری باڵای نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ مافه‌كانی مرۆڤ
RCO
United Nations Resident Coordinator Office
رێكخراوى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ ژنان
رێكخراوى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ ژنان
به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ نیشته‌جێكردنی مرۆیی
به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ نیشته‌جێكردنی مرۆیی
نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ هاريكارى عيراق
نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ هاريكارى عيراق
به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌ره‌پێدان
به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌ره‌پێدان
رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌روه‌رده‌ و زانست و رۆشنبیری
رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌روه‌رده‌ و زانست و رۆشنبیری
سندوقی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ دانیشتوان
سندوقی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ دانیشتوان
كۆمیسیاریای باڵای نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌نابه‌ران
كۆمیسیاریای باڵای نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌نابه‌ران
سندووقی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ منداڵان- یونیسێف
سندووقی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ منداڵان- یونیسێف
نووسينگه‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ خزمه‌تگوزاريى پرۆژه‌كان
نووسينگه‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ خزمه‌تگوزاريى پرۆژه‌كان
به‌رنامه‌ى خۆراكى جيهانى
به‌رنامه‌ى خۆراكى جيهانى
رێكخراوى ته‌ندروستى جيهانى
رێكخراوى ته‌ندروستى جيهانى

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت