وتەی بەڕێز میگێل مۆراتینۆس یاریدەدەری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان و نوێنەری باڵای هاوپەیمانیی شارستانییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە شەشەمین کۆبوونەوەی وەزاریی کۆڕبەندی شارستانییە دێرینەکاندا بەغدا - عێراق ٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢
بەڕێز جەنابی فوئاد حوسێن
وەزیری دەرەوەی عێراق و سەرپەرشتیاری کۆڕبەند
میوانە بەڕێزەکان،
لە راستیدا، شانازییە کەمن ئەمڕۆ لە وڵاتە پایەدارەکەی ئێوەدام. من بە گەرمی سوپاسی حکومەتی عیراق دەکەم بۆ ئەو میوانداری و پێشوازییە گەرمە.
هەروەها دەمەوێت پشتگیریی بەڕێز ئەنتۆنیۆ گوتێرشی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکانتان پێ رابگەیەنم کە منی بە نوێنەرایەتی خۆی ناردووە. بەڕێز گوتێرش باوەڕی بە دیالۆگی نێوان کەلتوور و ئاینەکان هەیە وەک ئامرازێکی کاریگەرییانەی ئاشتی.
ئەمە یەکەم سەردانمە بۆ عێراق هەرچەندە سەردانەکە زۆر دواکەوت بەڵام بە دڵنیاییەوە ئەو چاوەڕوانییە دوورودرێژەی دەهێنا.
من هەرگیز بیرم نەدەکردەوە کە شوێنێک بۆ ئەم کۆڕبەندە لە عێراق گونجاو تربێت بەو پێیەی کە بێشکەی شارستانییەکی کۆنی چەند سەدەییە.
سامانی فرە ئاینی و فرە کەلتوری و فرە نەتەوەیی پێکهاتەی ڕەنگاوڕەنگی کۆمەڵگەی عێراقییان دەوڵەمەند کردووە.
شوێنەوارە کەلتووری و ئاینییەکان لە عێراق و شوێنەکانی تر رەنگدانەوەی شوناسی عێراقییەکانە و دەبێتە مايەی پتەوکردنی هەستی وابەستەییان بە وڵاتەوە.
خەڵکی عیراق بوونەتە هێمای بووژانەوە بەشێوەیەک لە جەرگەی ساتە سەختەکانی عێراقدا و خاوەنی ئەزموونێکی زیندووی پڕ هیوا بوون.
هیوا و بووژانەوە و هاوپشتیی عێراقییەکان هۆکاری پاڵنەر بوون بۆ یارمەتیدانیان لەسەر شکستهێنان بە ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش و هەڕەشەکانیان لەسەر وڵات.
دوای شکستپێهێنانی تیرۆر، پێویستە هەوڵە جیهانییەکان مان بەرەو ئاوڕدانەوە بێت لەو هۆکارە بنەڕەتییانەی کە دەبنە مایەی دروستبوونی تیرۆر.
بۆیە لێرەوە رۆڵی هاوپەیمانیی شارستانیە دێرینەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان دەردەکەوێت.
لەگەڵ دەسپێشخەرییەکەی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پێشگرتن لە شەڕ و چارەسەری شەڕ لەڕێگەی گرتنەبەری گفتوگۆی نێوان ئایینەکان و کەلتورەکان و پەرەدان بە فرەیی و ڕێزگرتنی دوولایەنە و هەروەها بە جەختکردنەوەش لەسەر گفتوگۆ و هاوکاریی، من خۆشحاڵم بەوەی کە کۆربەندەکەتان تەواوکەری کاری هاوپەیمانیی شارستانیی نەتەوە یەکگرتووەکانە کە ١٧ ساڵ لەمەوبەر دەستی پێکردووە و لە دروستکردنی سەکۆیەکی جیهانی گفتوگۆی نێوان کەلچەرەکان و ئاینەکانیشدا سەرکەوتوو بووە.
هەر تەنها هەفتەیەک لەمەوبەر ئێمە سەرکەوتوو بووین لە رێکخستنی نۆهەمین کۆڕبەندی جیهانی لە شاری فاس لە مەغریب کە ١١٠٠ کەس بەشدارییان تێدا کرد بەگرتنەخۆی ٩٨ وڵاتی ئەندام و ڕێکخراوی کۆمەڵگەی مەدەنی و گەنج و پیاوانی ئایینیشەوە.
من دەمەوێت ئەم هەلە بقۆزمەوە بۆ ئەوەی سوپاسی بەڕێز وەزیری رۆشنبیریی حکومەتی عێراق بکەم بۆ بەشداریی پڕبایەخی بەڕێزیان.
میوانە بەڕیزەکان
مایەی گرنگییە ، ئێمە گرنگی پاراستنی کەلەپوری کەلتوریی و ئایینیمان لەبیرنەچێت ، بە تایبەتیش دژ بە چوارچێوە جیهانییەکەی ئەمڕۆ ، کە تیایدا خەڵکانێک ناسنامەکانیان بە گوێرەی ئاین و کەلتور و نەژادیان دیارکراوە ، و بە ڕق و کینە گەمارۆ دراون و بوونەتە قوربانی جیاکاری و پەراوێزخستن.
شوێنەوارە ئاینی و پەرستگاکان سیمبولی جیهانی مرۆڤایەتی ئێمەیە.
وێرانکردنی ئەم شوێنەوارانە دەبێتە مایەی کێماسی بۆ ئێمە هەموومان وەکو جڤاکێک.
لەبەر ئەم هۆکارە ، سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان نووسینگەی ئێمەی ڕاسپاردووە بۆ ئەوەی برەو بدات بە پلانی کاری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پاراستنی شوێنەوارە ئاینییەکان دوا بەدوای هێرشەکانی شاری کرایسچێرچی ٢٠١٩ لە نیوزلەندا .
پلانەکە بانگەوازێکی جیهانییە بۆ کۆبوونەوە لەچواردەوری سەرەتاییترین بنەما مرۆیی و هاوسۆزیەکانمان و دووپاتکردنەوەی پیرۆزی هەموو شوێنە ئاینییەکان و سەلامەتی هەموو ئەوانەی بە گیانی میهرەبانی و ڕێزەوە بۆ پەرستن سەردانی پەرستگاکان دەکەن. ئەم پلانە بە گوێرەی مادەی ١٨ ی جاڕنامەی گەردونیی مافی مرۆڤ داڕێژراوە کە مافی ئازادی بیروڕا و ویژدان و ئاین دووپات دەکاتەوە ، و بە تێبینی کردنی ئەوەش ئەم مافە مافی تاکەکان و جڤاکەکان دەگرێتەوە کە ئاین و باوەڕی خۆیان بە فێرکردن و کرداریی و و پەرستن و ئاهەنگێڕان بەرجەستە بکەن.
هیوادارم ئاماژە بۆئەو پلانە بکەن لە لێدوانەکانتاندا.
میوانانی بەڕێز
لە ئالنگارییە ئاڵۆز و هەمە چەشنەکانی ئەمڕۆدا دیالۆگ مەرجێکە ، کە ناتوانین دەستبەرداری بین، بۆ وەدەستهێنانی ئاشتی .
مێژوو دەریخستووە دیالۆگ پرۆسەیەکی سادە نیە ، بەڵام ئەگەر لە فێرکردن و برەودان پێی شکست بێنین ئەوا دۆخەکە بوار بۆ مۆنۆلۆج(وتاری تاک لایەنە) یانیش بۆ بۆدەنگی دەڕەخسێنێت کە ئەمەش دەبێتە هۆی ململانێ و توندوتیژیی لە ڕادەبەدەر. کە قەداسەتی پاپا بە مۆنۆلۆجە هاوتەریبەکان وەسفی کردووە.
بوژاندنەوەی دیالۆگی کەلتوری و شارستانی پێشمەرجە بۆ ئاشتییەکی بەردەوام و خۆڕاگڕ.
جارێکی تر خۆشحاڵی خۆم دەردەبڕم بەوەی بەشێکم لەم دەستپێشخەرییە و چاوڕوانی ئەوەم گەلەکۆمەکانمان ببنە مایەی وەدستهێنانی ئەم ئامانجە.
من سوپاسی ئێوە دەکەم