ئۆفیسی مافەکانی مرۆڤی یونامی هەلسا بە یادکردنەوەی ٣٠ییەمین ساڵیادی جاڕنامەی مافەکانی ئەو کەسانەی سەر بە کەمایەتییە نەتەوەیی و ئیتنی و ئایینی و زمانەوانەییەکانن لەلایەن ئەنجومەنی گشتیی نەتەوەیەکگرتوەکانن.
دوا زنجیرەی پێنج مێزگردەکەی سەبارەت بە گرنگیی بەهێزکردنی پاراستنی مافی کەمینەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان کە لە تشرینی یەکەم دەستیپێکرد لەگەل بۆنەکە ئەنجامدرا. مێزگردەکە تیشکی خستەسەر ناوەرۆکی "پێداچونەوە، دووبارەبیرلێکردنەوە و چاکسازی" ٢٠٢٢ لە ٣٠ییەم سالیادی چارنامەکە، کە هانی پێداچونەوەی میکانیزمە بەردەستەکان و چوارچێوەی یاسایی کرد و دووبارە رۆڵی بەرگریکارانی مافەکانی مرۆڤی خستەبەرباس لە برەودان بە مافەکانی مرۆڤی کەمینەکان و چاکسازی لە چوارچێوەی پاراستن و جێبەجێکردنی چارنامەکەی لەبەرچاوگرت.
لە بۆنەکەدا، ٥٠ کەس (١٥ ژن و ٢٥ پیاو و ١٠ منداڵ) لە پێکهاتە ئیتنی و ئایینییەکان لەگەل ئەندامانی خێزانییان، بەشداربوون. راوێژکاری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بۆ مافەکانی مرۆڤ، بەرێز زیدان عەتوان، و نوێنەری کۆمسیۆنی باڵآی عێراق بۆ مافەکانی مرۆڤ لە بۆنەکەدا بەشداربون. لە بۆنەکەدا، کۆمەلێک لە مندالەکانی کەمینەکان چەند جۆرە سەما و میوزیکی فەرهەنگی تایبەت بەخۆیان پێشکەشکرد.
"ئەمرۆ یادی سی ساڵەی جارنامەی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ مافەکانی ئەو کەسانەی سەر بە کەمایەتییە نەتەوەیی و ئیتنی و ئایینی و زمانەوانەییەکان. جارنامەکە پەیوەندیدارە بە عێراق کە یەکێکە لەو وولاتانەی کە دەولەمەندە بە کەلەپوری فەرهەنگی و ئیتنی و ئایینی،" لە ووتەی دەستپێکیدا، دانیال بێڵ، بەرپرسی ئۆفیسی مافەکانی مرۆڤی نێردەی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ هاریکاریی عێراق و نوێنەری ئۆفیسی کۆمسیاری بالای مافەکانی مرۆڤ لە عێراق، رایگەیاند.
کۆمەلێک پێشنیار لەلایەن بەشداربوان خرانەبەردەست لەوانە هەماهەنگی هەوڵی بەکۆمەل بۆ بەرەنگاربونەوەی ووتەی رقوقینە، جێبەجێکردنی بەندەکانی پلانی نیشتمانی مافەکانی مرۆڤی عێراقیی دەربارەی پێکهاتەکان، چاکسازی نەخشەرێگا و چالاککردنی یاسادانانە پەیوەنددارەکان دەربارەی پاراستنی فرەیی و دژەجیاکاری. دەرەنجامی گفتوگۆکان لەگەل حکومەت هاوبەشی پێدەکرێت.