ئێستا زیاتر لە ١٥٠ هەزار کەس لە دهۆک لە ڕێگەی پڕۆژەیەکی نوێی یونیسێفەوە کە لەلایەن ئەڵمانیاوە پارەی بۆ دابینکراوە، دەستیان بە ئاوی پاکی خواردنەوە دەگات
٠٣ شوبات ٢٠٢٣
پڕۆژەكەی یونیسێف هاوكار بووە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی پەیوەست بە لێڵی زۆری ڕووبارەکە لە دەڤەری ئامێدی لە دهۆک، ئەویش بە دابینکردنی ژێرخانی چارەسەركردنی ئاو بۆ دەستەبەرکردنی ئاوی پاک و سەلامەت بۆ كۆمەڵگەكانی ناوچەکە.
بەغدا، 1ی شوباتی 2023- ئەمڕۆ یونیسێف پرۆژەیەکی ئاوی ڕادەستی پارێزگاری دهۆک کرد، کە لەلایەن ئەڵمانیاوە دارایی بۆ دابینكراوە. لە رێورەسمی ڕادەستکردنەکەدا هەریەكە لە بهرێز ساسان عهونی، وهزیری شارهوانی و گهشت وگوزار، د.عەلی تەتەر پارێزگاری دهۆک، بەڕێز کلاوس سترایشەر، کونسوڵی گشتی کۆماری فیدراڵی ئەڵمانیا؛ دکتۆر ئانا جانکی، بەڕێوەبەری نیشتیمانی بانکی گەشەپێدانی KfW و بهرێز ماس ئويهن، سهروكی ئوپراسیونی مهیدانی ئامادە بوون. ئەم پڕۆژەیە دەبێتە هۆی دەستەبەرکردنی ئاوی خواردنەوەی پاک و خاوێن بۆ زیاتر لە 150 هەزار کەس لە دەڤەری ئامێدی، لە باکوری دهۆک، و خزمەت بە کۆمەڵگا و ماڵ و قوتابخانە و دامەزراوەكانی چاودێری تەندروستی دەکات.
ئەم پڕۆژەیە کە لەلایەن حکومەتی ئەڵمانیاوە و لەڕێگەی بانکی گەشەپێدانی KfW پارەی بۆ دابینکراوە، بۆ چارەسەركردنی راددەی بەرزی لێڵی ڕووبارەکە جێبەجێکراوە. ڕێژەی بەرزی لێڵی ڕووبارەکە و چارەسەرکردنی سنوردار بو ئاوی ناخاوێن بةهوى نه بوون وتهرخانكرندنی بودجهیهكی تایبهت بو چارهسهركردنێكی یهك جار، كه ئهمه بوونە هۆی سنوورداربوونی بەردەستبوون، و دەستڕاگەیشتن بە ئاوی خواردنەوەی پاک، ئەمەش ژیانی منداڵان و خێزانەکانیانی روبەڕوی مەترسی تووشبوون بەو نەخۆشییانە كردەوە كە لە رێی ئاوەوە دەگوازرێنەوە.
پڕۆژەکە ژوورێکی دەمەوانەی کۆنترۆڵکردنی دروستکرد، لەگەڵ راكێشانی هێڵی سەرەکی ئاو و بونیادی وەرگرتنی وێستگەی چارەسەرکردنەکەشی بەرزکردەوە. لە ئەنجامدا، نزیكەی ٢٤٠٠ م٣ ئاوی خواردنەوەی پاک و سەلامەت لە کاتژمێرێکدا هەڵدەدات- کە یەکسانە بە بڕی ئاوی مەلەوانگەیەکی قەبارە ئۆڵۆمپی.
بەڕێز کلاوس سترایشەر، کونسوڵی گشتی کۆماری فیدراڵی ئەڵمانیا رایگەیاند كە: ”مایەی سەرنج و سەرسامییە كە جێبەجێكردنی ئەم پرۆژەیە دەبینین. ئاو ژیانە! ئێمە ئاسوودەین کە ئێستا كەسانێكی زۆر دەتوانن سوودمەند بن لە دەستڕاگەیشتن بە ئاوی پاک“ و ئەوەشی زیاد کرد كە ”ئەگەر هاوبەشەکان پێکەوەكاربكەن، دەتوانین ڕووبەڕووی کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا ببینەوە.“
د. ئانا جانكی، بەڕێوەبەری نیشتیمانی بانكی گەشەپێدانی KfW رایگەیاند "دڵنیابوون لە دەستڕاگەیشتن بە ئاوی سەلامەت و پاک یەکێکە لە كارە لە پێشینەكانمان بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا. و بانکی گەشەپێدانی KfW شانازی دەکات کە دەبینێت ئەم پڕۆژەیە بەدیهاتووە کە منداڵان و خێزانەکانیان سوودمەندن لە ئاوی خواردنەوەی پاک و سەلامەت."
منداڵان و خێزانە لاوازەکان زیاتر بەرەوڕووی ئاستەنگەکانی پەیوەست بە کەشوهەوا دەبنەوە. ئەگەر لە ئێستادا هیچ هەنگاوێك نەگرینەبەر، ئەوا ئەو نایەکسانیانە زیاتر قووڵ دەبێتەوە کە منداڵان و گەنجان بەهۆی گۆڕانی کەشوهەواوە ڕووبەڕووی دەبنەوە.
بهرێز ماس وتی سێنگوپتا، نوێنەری یونیسێف لە عێراق رایگەیاند "کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا یەکێکە لە كارە لە پێشینەكانمان. و بە هۆی پاڵپشتی ئەڵمانیا، و لە ڕێگەی بانکی گەشەپێدانی KfW، ئەم پڕۆژەی ئاوە دڵنیای دەدات لەوەی ژێرخانی ئاو و خزمەتگوزارییەکان سەلامەت، و بەردەوام و خۆڕاگرن بەرامبەر بە مەترسییەکانی پەیوەست بە کەشوهەوا، کە ئاوی خواردنەوەی سەلامەت و پاک بۆ منداڵان و خێزانەکانیان دەستەبەر دەکات. ئەم سیستەمە ئاوییە كە نۆژەنکراوەتەوە، نەک هەر سوودی تەندروستی بێشومار بۆ منداڵان و خێزانەکانیان دەستەبەر دەكات، بەڵکو یارمەتیدەرە بۆ بنیاتنانی خۆڕاگری کۆمەڵگا بەرامبەر بە کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا."
یونیسێف پابەندە بە پاڵپشتیکردنی حکومەتی عێراق و گەلەکەی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە ژینگەییە بەردەوامەكان و درێژە دەدات بە كاركردن لەگەڵ داکۆکیکارە لاوەكان و گەنجانی دیکە بۆ ئەوەی بتوانن ببنە هۆكاری گۆڕانکاری، لە پەیوەندیدا بە بەهای ئاو و پاراستنی ئاوەوە.
لەبارەی یونیسێفەوە
یونیسێف لە هەندێ لە دژوارترین شوێنەكانی جیهاندا كار دەكات، تاوەكو بەو منداڵانەی جیهان بگات كە دووچاری زۆرترین بێبەشبوون بوونەتەوە. لە زیاتر لە 190 وڵات و ناوچەدا، كار بۆ هەموو منداڵێك دەكەین لە هەموو شوێنێك، ئەویش لە پێناو بنیاتنانی جیهانێكی باشتر بۆ هەمووان.
بۆ زانیاری زیاتر لەبارەی یونیسێف و كارەكانییەوە بۆ منداڵان سەردانی ئەم لینكە بكەن: www.unicef.org
بەدواداچوون بكەن بۆ یونیسێف لە عێراق لە وێبسایت، ئینستگرام، تویتەر و فەیسبووكەكانمان