لێدوانی ڕۆژنامەوانی

وتەکانی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ رۆژنامەوانان لەکاتی گەیشتنی بە بەغدا، عێراق

٠١ ئازار ٢٠٢٣

١ی ئاداری ٢٠٢٣

سکرتێری گشتی : سوپاس، جەنابی وەزیر

مایەی شانازی و خۆشحاڵییەکی زۆرە کە جارێکی تر دێمەوە بەغدا کە شارێکە من پێشتر وەک سکرتێری گشتی و چەندین جاریش  وەک کۆمیساریای باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەناهەندەکان سەردانم کردووە.

بەڵام ئەم سەردانەی ئێستا سەردانی دەربڕینی پشتیوانییە بۆ دامودەزگا دیموکراتییەکانی عێراق و خەڵکەکەی و پشتیوانییەکیش کە مانای پابەندیی تەواوی نەتەوە یەکگرتووەکانە بۆ پشتگیریکردن لە بەهێزکردنی دامودەزگاکانی ئەم وڵاتە و هەروەها بۆ دەربڕینی متمانەش بەوەی عێراقییەکان دەتوانن لەڕێگەی گفتوگۆی ڕاشکاو و گشتگیرانەوە بەسەر ئەو گیروگرفت و ئاڵنگارییانەدا زاڵ ببن کە تا ئێستاش ڕووبەڕوویان دەبنەوە.

 لەلایەکی ترەوە، من خۆشەویستییەکی لەڕادەبەدەرم بۆ خەڵکی عێراق هەیە. من پێشتر چەندین جار دەرفەتی ئەوەم هەبووە لەگەڵ ئاوارە ناوخۆییەکانی عێراق کۆببمەوە و هەروەها بوێریشیان ببینم. من هەروەها دەرفەتی ئەوەشم هەبووە کە سەردانی ئاوارە عێراقییەکان بکەم لە ئەردەن و سوریا پێش ئەوەی هەلومەرجی (نەبیستراو) گەڕانەوەیان بۆ وڵات بۆ بڕەخسێ. ئێوە هەروەها ئەوەشتان هەست پێکرد کە چۆن توانییان بە پشتگیریکردنی یەکتری ژیانیان بەسەر بەرن بەوەی کە بە گیانێک یارمەتی یەکتریان دەدا کە بە ڕای من باشترین هیوایە بۆ ئایندەی وڵاتەکە.

من هەروەها دەمەوێت ستایشی هەوڵەکانی حکومەت بکەم بۆ ئەوەی عیراقییەکانی دەرەوەی وڵات بتوانن بگەڕێنەوە و ئێمەش بەتەواوی پشتگیری لەم هەوڵانە دەکەین و من هەروەها جارێکی تر پشتیوانی تەواوی خۆم بۆ خەڵکی عێراق دەردەبڕم و هیواشم وایە کە عێراق ئایندەیەکی سەقامگیر و خۆشگوزەرانی هەبێت لەگەڵ دامودەزگا دیموکراتییە بەهێزکراوەکاندا.

سوپاس

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

UN
نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت