لێدوانی ڕۆژنامەوانی

زیادکردنی رێکاری ئاسایشی لە زنجیرەی دابینکردنی بازرگانی لە فڕۆکەخانەی بەغدای نێودەوڵەتیدا

١٢ ئەیلوول ٢٠٢٣

لە 10ی ئەیلوولی 2023 دا، عێراق قەڵەمبازێکی گرینگی هاویشت بە بەهێزکردنی زنجیرەی دابینکردنی بازرگانی و ئاسانکاریکردن بۆ بازرگانیی یاسایی بەشێوەیەکی ڕێکوپێك. بۆ بەدەستهێنانی ئەم ئامانجە گرینگەش، دەسەڵاتدارانی عێراق شانبەشانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ تاوان و ماددەی هۆشبەر کەوتنەخۆ بۆ جێبەجێکردنی "بەرنامەی تیمی سنووری کۆنترۆلکردنی کارگۆ و گەشتیاران" بە هەماهەنگی لەگەڵ "ڕێکخراوی گومرگی جیهانی" دا.

ئەم هاوبەشکارییە بووە مایەی دامەزراندنی "بەشی کۆنترۆلکردنی کارگۆی ئاسمانی" لە فڕۆکەخانەی بەغدای نێو دەوڵەتی. کردنەوەی فەرمی ئەم "بەشە" ش لەژێر چاودێریی "کۆمیسیۆنی بەندەری سنوور"دا لە 10ی ئەیلوولی 2023 دا لەگەڵ بەشی کارگۆی فڕۆکەخانەدا ئەنجام درا.

ڕێوڕەسمەکە بە ئامادەبوونی بەڕێز قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری نیشتمانیی عێراق و راگەیاندنی کردنەوەی لەلایەن بەڕێز عومەر وائیلی، بەرپرسی کۆمیسیۆنی بەندەرەکانی سنوور، بەڕێوەچوو کە تێیدا خاتو ئەلینا رۆمانۆسکی، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق، ئامادە بوو کە وڵاتەکەی دارایی  "بەرنامەی تیمی سنووری کۆنترۆلکردنی کارگۆ و گەشتیاران" دابین دەکات و هەروەها بە ئامادەبوونی نوێنەرانی ئەو وڵاتانەش کە هاوکاری ئەم "بەرنامە"ن وەك خاتو پاولا گاندی، باڵیۆزی ئوسترالیا لە عیراق، نوێنەرانی باڵای کەنەدا و ئەڵمانیا لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکانیش. هەر لەو ڕێوڕەسمەدا، بەڕێز حەسان ئەلعگیلی، بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی عێراق و نوێنەرانی هێلی ئاسمانی و وەزارەتی ناوخۆ و بەشی خزمەتی دەزگای هەواڵگری و هێلە ئاسمانییەکانی عێراق کە هاوبەشکاری سەرەکیی "بەرنامە"کەیە ئامادەی کردنەوەکە بوون و بەڵێنی هاوکاریی بەردەوامیش یان دا.

دامەزراندنی ئەم بەرنامەیە عێراق بەتوانا دەکات لە بەرەنگاربوونەوەی بازرگانیی نایاسایی لە دەروازە سنووریەکاندا.

شایانی باسە، لەم بەشەدا، چەندین بەرپرس لە چەندین ئاژانسی جۆراوجۆرەوە کە لەگەڵ بەشی کارگۆی فڕۆکەخانە کار دەکەن کە ڕاهێنانیان لەسەر شیکارکردنی مەترسی و دروستکردنی پرۆفایل و پشکنینی کارگۆی گوماناوی پێکراوە. هەروەها، ئەم کارمەندانە بەردەوام راهێنان و پشتگیری وەردەگرن.

لەمەش زیاتر، بە پابەندبوون بە باشترین پێوەرە نێودەوڵەتییەکان، ئەم کارمەندانەی هەماهەنگی لە ئاژانسە جۆراوجۆرەکانی جێبەجێکردنی یاسا و کۆنترۆڵکردنی کارگۆی فڕۆکەخانە دواتر دەتوانن ببنە کارمەندی ئەو "بەش"ە.

سەرۆکی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ تاوان و ماددەی هۆشبەر وتی "ئێمە شانبەشانی عێراق دەوەستین بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییە سەختەکانی تاوانی بەرنامە بۆداڕێژراو لەڕێگەی فراوانکردنی بەرنامەی پشتگیری کە کۆنترۆلکردنی سنووریش دەگرێتەوە."

بەڕێز وۆلفگانگ ئاگنەر، هەماهەنگسازیی هەرێمیی ڕێکخراوەکە ئەوەی دووپات کردەوە کە هەرچەندە پڕۆژەکە بە سروشت تەکنیکییە بەڵام دامەزراندنی بەشی کۆنترۆلکردنی کارگۆ و هەروەها هەوڵەکانیشی بۆ دامەزراندنی رێکاری  کارگۆ و گومرگی سەلامەت پەیامێکی بەهێزە بۆ بەشداریکردن و خۆتەرخانکردن لەگەڵ کۆمەڵگای نێودەوڵەتیدا.

لەلایەکی ترەوە، ڕێکخراوەکە سوپاسی هاوبەشکارە عێراقییەکان و وڵاتە کۆمەکبەخشەکانی وەک ئەمریکا و نەرویج و ئەڵمانیا و ئوسترالیا دەکات بۆ پشتگیرییان و لەگەڵ پیرۆزبایی کردنیشی بۆ ئەم هەنگاوە گرینگە لەپێناو بەرەنگاربوونەوەی تاوانی بەرنامە بۆ داڕێژراو لە زنجیرەی جیهانیی دابینکردنی کەلوپەلدا.

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

نووسينگه‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كانى په‌يوه‌ست به‌ تاوان و مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان
نووسينگه‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كانى په‌يوه‌ست به‌ تاوان و مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت