لێدوانی ڕۆژنامەوانی

کورتەیەك سەبارەت بە کۆبوونەوەی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لەگەڵ بەڕێز محمد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی کۆماری عێراق

٢٢ ئەیلوول ٢٠٢٣

(وەرگێڕانی نافەرمی)

ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لەگەڵ بەڕێز محمد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی کۆماری عێراق، کۆبووەوە. سکرتێری گشتی و سەرۆك وەزیرانی عێراق بیروڕایان لەبارەی بارودۆخی سیاسی عێراق و بابەتەکانی جێی سەرنج و نیگەرانییەکانی ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرد.

هەروەها تاوتوێی هاریکاری نێوان نەتەوە یەکگرتووەکان و وڵاتی عیراق کرا.

سکرتێری گشتی دووپاتی کردەوە کە نەتەوە یەکگرتووەکان بە تەواوی پابەندە بە پاڵپشتیکردنی حکومەت و گەلی عێراق.

نیویۆرك، ٢٢ی ئەیلولی ٢٠٢٣

 

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

UN
نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت