لێدوانی ڕۆژنامەوانی

حکومەتی ژاپۆن بودجە بۆ پێداویستییە یاساییە گرنگەکان و هاوکاری بۆ ئاوارەکان لە عێراق دابین دەکات

٠٤ تشرینی یەکەم ٢٠٢٣

بەغدا، عێراق: کۆمیساری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەران (UNHCR) پێشوازی لە پشتیوانی بەخشندەی حکومەتی ژاپۆن دەکات کە یارمەتیدەرە لە دابینکردنی بەڵگەنامەی مەدەنی بۆ پەنابەرانی سوریا و عێراقییەکان کە ئاوارەن بەهۆی توندوتیژییەکانی داعش لە عێراق. بەبێ ئەو جۆرە بەڵگەنامانە، کەسانی لاواز ناتوانن دەستیان بە خزمەتگوزارییە سەرەکییەکانی، وەك تەندروستی و پەروەردە، یان دەرفەتی بژێوی بگات بۆ یارمەتیدانی بنیاتنانەوەی ژیانیان بە کەرامەتەوە.

 

Caption: Amer Ali and his grandson, Hussain, wait to receive their national identification cards in Amreyat Al Fallujah, in the Anbar province of Iraq, following a mobile registration mission conducted by the Ministry of Interior and UNHCR.

پێشکەشکردنی هاوکاری یاسایی بۆ ئەو ئاوارانەی کە ناتوانن مۆڵەتی مانەوەیان لە عێراق دەستەبەر بکەن و بۆ ئەو عێراقیانەی کە ناتوانن ناسنامەیان دەستەبەر بکەن، شتێکی چارەنووسسازە. بەدەستهێنانی ئەم بەڵگەنامەیە یەکەم هەنگاوە بۆ ئەوەی لە وڵاتدا دانیان پێدا بنرێت. یارمەتیان دەدات بە سەلامەتی بەدەوری خۆیاندا بجوڵێن بەبێ ترس لە دەستگیرکردنیان لە بازگە ئەمنییەکان و ڕێگەیان پێدەدات چاودێری پزیشکی وەربگرن، منداڵەکانیان لە قوتابخانە تۆمار بکەن و داوای یارمەتییەکانی ئاسایشی کۆمەڵایەتی بکەن.

پاڵپشتی حکومەتی ژاپۆن ڕێگە بە کۆمیساری پەنابەران دەدات هاوکاری یاسایی بۆ هەزاران پەنابەر و ئاوارە عێراقییەکان دابین بکات. هەروەها یارمەتی کۆمیساری پەنابەران و هاوبەشەکانی دەدات لە گەیاندنی بەڵگەنامە مەدەنییەکان بە زۆرترین کەس لە ڕێگەی ئەرکە مۆبایلەکانەوە کە لە سەرانسەری وڵاتدا ئەنجام دەدرێن.

لە مانگی یەك تا حوزەیرانی ٢٠٢٣، کۆمیساری پەنابەران هاوکاری یاسایی بۆ نزیکەی ٦ هەزار پەنابەر کردووە و زیاتر لە ١٣ هەزار بەڵگەنامەی مەدەنی بۆ عێراقییە ئاوارە ناوخۆییەکان دەستەبەر کردووە. جگە لەوەش، کۆمیساری پەنابەران و هاوبەشەکانی پشتگیریان لە ٤٠ تیمی بەڵگەنامەی مەدەنی گەڕۆك کرد بۆ ئەو ئاوارانە کە ناتوانن گەشت بکەن بۆ ناوچەکانی سەرچاوەی خۆیان بۆ بەدەستهێنانی بەڵگەنامە مەدەنییەکان.

بەڵام هێشتا پێویستی هەیە. ئێمە مەزەندە دەکەین کە زیاتر لە ٤٣ هەزار کەس هێشتا لانیکەم یەك بەڵگەنامەی مەدەنی سەرەکییان لەدەستداوە. بەربەستە سەرەکییەکانی دەستڕاگەیشتن بە بەڵگەنامە مەدەنییەکان بریتین لە تێچووی زۆری بەدەستهێنان یان نوێکردنەوەی ئەم بەڵگەنامانە و ئەو ڕێکارە سەختانەی کە دەتوانێت بەدوای خۆیدا بهێنێت. بە تایبەتی بۆ ئەوانەی گومانیان لێدەکرێت کە پەیوەندییان بە گروپە توندڕەوەکانی وەك دەعشەوە هەبێت یان بە پێچەوانەوە ناتوانن بە شێوەیەکی یاسایی هاوسەرگیری یان لەدایکبوون یان ڕەچەڵەکی خۆیان لە دادگادا بسەلمێنن.

بەڕێز جان نیکۆلاس بیوز، نوێنەری کۆمیساری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەران لە عێراق، وتی “هاوبەشی لەگەڵ ژاپۆن بەڕاستی نموونەییە چونکە گرنگی بەو دەستێوەردانانە دەدات کە ئەوەندە دیار نین یان ڕوونکردنەوەیان ئاسان نییە. بەڵام بەبێ بەڵگەنامەی ناسنامەیان، ئەم پەنابەرە سوورییانە و ئاوارە عێراقیەکان بە تەواوی لە کۆمەڵگا دوور دەخرێنەوە و لە مافە سەرەتاییەکانیان بێبەش دەبوون. ئەوان نەیاندەتوانی ماڵێك بە کرێ بگرن، منداڵەکانیان لە قوتابخانەکان تۆمار بکەن یان چاودێری پزیشکی بۆ دایك و باوکە بەساڵاچووەکانیان وەربگرن. بە دابینکردنی ئەم بودجە، ژاپۆن گۆڕانکاری لە ژیانی ڕۆژانەی هەزاران خێزاندا دروست دەکات و کە لە دەرەوەی باری نائاساییدا بەردەوام دەبێت. "

بەڕێز ماسامۆتۆ کێنیچی، بەرپرسی کاتیی کاروباری باڵیۆزخانەی ژاپۆن لە عێراق، وتی: "دەستخۆشی لە کۆمیساریای پەنابەران دەکەم بۆ هەوڵەکانی لە مەیدان". و هەروەها وتی "ئێمە تێدەگەین کە پەنابەران و ئاوارەکان پشتگیری دەکرێن لەلایەن کارە بەرزەکانی کۆمیساریای پەنابەران بۆ بەدەستهێنانی بەڵگەنامە مەدەنییەکانیان. ئێمە بە توندی پێمان وایە کە کارەکانی کۆمیساریای پەنابەران لەسەر هاوکاری یاسایی و بەڵگەنامە مەدەنییەکان پێویستە بۆ ئەو کەسانەی کە بەدبەختی بوون بە پەنابەر و ئاوارەبوون بۆ دووبارە بنیاتنانەوەی ژیانیان، تەنانەت ئەگەر بەڕاستی دەستێوەردانێکی دیار نەبێت."

ژمارەی دانیشتووانی ئاوارە ناوخۆییەکانی عێراق نزیکەی یەک ملیۆن و ٢٠٠ هەزار کەسە و پێنج ملیۆنیان گەڕاونەتەوە بۆ ناوچە ڕەسەنەکانیان. هەروەها عێراق میوانداری نزیکەی ٣٠٠ هەزار پەنابەر دەکات – کە زۆربەیان کوردی سوری نیشتەجێن لە هەرێمی کوردستانی عێراق – کە ئاسۆی گەڕانەوەیان بۆیان سنووردار ماوەتەوە بەهۆی دۆخی ناجێگیر و ترسناکی مرۆیی و مافی مرۆڤ لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا کە لێیەوە دێن.

بۆ پرسیاری میدیایی، پەیوەندی بکەن بە:

irqpi@unhcr.org

 

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

كۆمیسیاریای باڵای نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌نابه‌ران
كۆمیسیاریای باڵای نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌نابه‌ران

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت