نووسینگەی مافی مرۆڤی یونامی وۆرکشۆپەکی سێ رۆژی بە ناونیشانی "مافی پەروەردە" ڕێکخست. ئەو وۆکشۆپە کۆمەڵەیەکی هەمەچەشنی پەروەردەکار و داکۆکیکارانی پەروەردەی لە شەنگال و تەلەعفەر و بەعشیقە و حەمدانیە و بەرتلە و ئاکرێ و شێخان و دهۆک و کەرکوک و هەولێر کۆکردەوە. بیست و پێنج بەشداربوو (10 ژن و 15 پیاو)، کە ڕەنگدانەوەی فرەچەشنی کۆمەڵگای عێراق بوو لەوانە مەسیحی، ئێزیدی، کاکەیی، تورکمان، شەبەک، زەردەشتی، عەرەب، کورد، بەشدارییان لە وۆرکشۆپەکەدا کرد. ئەو وۆرکشۆپە بەشێکە لە هەوڵەکانی یونامی بۆ پێشخستنی مافی یەکسان لە پەروەردە بۆ پێکهاتە کۆمەڵایەتییە جۆراوجۆرەکانی عێراق. وۆرکشۆپەکە بوار و دەرفەتی گفتوگۆکردنی چوارچێوەی سەرەکی یاسایی و تیۆری ڕەخساند و تیشکی خستە سەر پرس و بەربەست و تەگەرە سەرەکییەکان و گفتوگۆی پێشنیازی سیاسەتی (پۆڵەسی) کرداری بۆ چارەسەرکردنی کێشە و بەربەستەکان. بەشداربووان باسیان لە پێویستی نوێنەرایەتی هەمەگیر و لەخۆگرتووی لە پرۆگرامی خوێندندا کرد بۆ دەستەبەرکردنی مافی پەروەردەی یەکسان بۆ هەموو گروپەکان. بەشداربووان بە سەرنجدان بە گرنگی کارکردنی پێکەوەیی، ڕێککەوتن لەسەر دروستکردنی تۆڕێکی گرینگ بۆ پێشخستنی مافی خوێندن بۆ هەموو پێکهاتە کۆمەڵایەتییەکان.