لێدوانی ڕۆژنامەوانی

نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عیراق ئامادەی هاوشێوەکاریی ڕۆژی هەڵبژاردن بوو

١٢ کانونی یەکەم ٢٠٢٣

بەغدا، عێراق، 12ی کانونی یەکەمی 2023

ئەمڕۆ خاتوو جینین هێنیس-پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان و بەرپرسی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاریی عیراق (یونامی)، بەشداریی لە ھاوشێوەکردنی پرۆسەکانی ڕۆژی ھەڵبژاردن کرد کە لەلایەن کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراقەوە بەڕێوەچوو.

ھاوشێوەکردنەکە نمایشێکی گشتگیری ھەموو ئەو ئامێرە ئەلیکترۆنیانەی لەخۆگرتبوو کە لە ڕۆژی ھەڵبژاردندا بەکاردەهێنرێن، وەك ئامێری پشتڕاستکردنەوەی دەنگدەران، سکانەری ژماردنی دەنگەکانی بنکەکانی دەنگدان، ئامێری گواستنەوەی ئەنجامەکان و کامێراکان. ئەم ھاوشێوەکردنە بە سەرکەوتوویی ئەنجامدرا و ئامادەی تەکنیکیی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراقی بۆ ھەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکان پیشاندا، کە بڕیارە لە ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣دا ئەنجام بدرێت.

بەگوێرەی ئەرکی پێسپێردراوی لە ساڵی ٢٠٢٣، یونامی هەڵدەستێت بە پێدانی ڕاوێژکاری و هاریکاریی و پشتیوانیکردن لە کارەکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق. یونامی چاودێریی یاخود ووردبینی هەڵبژاردنەکانی ١٨ی کانوونی یەکەم ناکات، لەبەرئەوە لەو پێگەیە نیە کە بتوانێت هەڵسەنگاندن بۆ چۆنیەتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان بکات.

Samir Ghattas

سه‌مير غه‌تتاس

نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ هاريكارى عيراق
وته‌بێژ / به‌ڕێوه‌به‌رى نووسینگەی پەیوەندییە ستراتیژییەکان و ڕاگەیاندن

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ هاريكارى عيراق
نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ هاريكارى عيراق

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت