لێدوانی ڕۆژنامەوانی

سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان و تۆڕی میدیایی رووداو پرۆگرامێک بۆ بەهێزکردنی ژن لە میدیادا دەستپێدەکەن

١٣ کانونی یەکەم ٢٠٢٣

هەولێر، عێراق - ۱۲ی کانوونی یەکەمی ۲۰۲۳ - سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان و تۆڕی میدیایی ڕووداو بە فەرمی یاداشتنامەیەکەی لێکتێگەیشتنیان واژۆکرد بۆ دەستپێکردنی بەرنامەیەکی راهێنانی ۱۲ مانگی بۆ دەوڵەمەندکردنی ئەزموونی ژنان لە میدیا و ڕۆژنامەگەری لە سەرانسەری عێراق.

 گاریک هایراپتیان، جێگری نوێنەری سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان و ئاکۆ محەمەد، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری تۆڕی میدیای ڕووداو، ڕێکەوتنەکەیان لە هەولێر واژۆ کرد، ئەمەش هاوکارییەکی گرنگە لە نێوان دەزگایەکی ڕاگەیاندن و ئاژانسێکی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق.

پڕۆگرامی "بنچینەکانی ڕۆژنامەوانی" هەوڵی بەهێزکردن و پەروەردەکردنی ئەو ژنانە دەدات کە ئارەزوویان لە ڕۆژنامەگەرییە، بە چارەسەرکردنی بەرەنگارییەکی بنچینەیی لە ڕۆژنامەگەری هاوچەرخدا - توانای لێکۆڵینەوە و کۆکردنەوە و بڵاوکردنەوەی زانیاری دروست و باوەڕپێکراو، بەتایبەتی لەسەر بابەتە پەیوەندیدارەکانی ژنان. بە جەختکردنەوە لەسەر پەرەپێدانی کارامەییەکانی ڕۆژنامەوانی و پەرەپێدانی ڕاپۆرتی ئەخلاقی و لەبەرچاوگرتنی سەردەمی دیجیتاڵی، پڕۆژەکە پردێک دروستدەکات بۆ ئامادەکردنی بەشداربووان بەو ئامرازانەی کە پێویستیانە بۆ ئەوەی ببنە ڕۆژنامەنووسی پیشەگەر.

جگە لە ڕاهێنانی شارەزایی پیشەیی، پڕۆژەکە بانگەوازێکە بۆ ئەوەی بەشداربووان بە کردار کار بکەن بۆ ناساندنی ئەجێندای کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی دانیشتوان و پەرەپێدان و ئامانجەکانی پەرەپێدانی بەردەوامی نەتەوە یەکگرتووەکان، بە جەختکردنەوە لەسەر کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا. دەرچووانی ئەم پرۆگرامە، پڕ چەک دەبن بە زانیاری لەسەر کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی دانیشتوان و پەرەپێدان و ئامانجەکانی پەرەپێدانی بەردەوام و داکۆکیکاری مافەکانی ژنانیش دەبن.

ئەم هاوبەشییە، هەماهەنگییەکی گرنگ نیشان دەدات لە کۆکردنەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان و کەرتی تایبەت و کۆمەڵگەی مەدەنی، کە ئامانجی سەرەکی بریتییە لە فراوانکردنی دەنگی ژنان و چارەسەرکردنی کێشە گرنگەکانی پەیوەست بە ژنان لە میدیادا. ئەم هاوبەشییە بەڵگەیەکە بۆ هێزی کەرتە جیاوازەکان کە بە هاوئاهەنگی کار دەکەن بۆ گۆڕانکاری کۆمەڵایەتی ئەرێنی.

کۆمەڵەی بانکە ئەهلییەکانی عێراق پشتیوانی دارایی بۆ قۆناغی یەکەمی پرۆگرامەکە دابین دەکات و جەخت لە پابەندبوونی بە کۆمەڵ دەکاتەوە بۆ زیادکردنی نوێنەرایەتی ژنان لە ڕۆژنامەگەریدا لە هەرێمی کوردستان و عێراق.

Sana Jalal

سندوقی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ دانیشتوان

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

سندوقی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ دانیشتوان
سندوقی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ دانیشتوان

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت