لێدوانی ڕۆژنامەوانی

پەیامی نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق بە بۆنەی کۆتایی ساڵ

٢٣ کانونی یەکەم ٢٠٢٣

23 ی کانونی یەکەمی 2023

بە گەڕانەوە بۆ ساڵی ڕابردوو، ئاماژەم بەوە کرد کە لەسایەی سەقامگیریی سیاسی و بوونی دەرفەتی گەش لە ئاسۆدا، عێراق هەلێکی زۆر باشی هەیە بۆ بەرەوپێشچوونی خێرا  لە گەشەپێدانی بەردەوام . پاش تێپەڕبوونی ساڵێک ، هەنگاوی گرنگ و دەستپێشخەری بەڵێنپێدراو دەبینرێن .

هەرچەندە وڵاتەکە لە پێگەیەکی باشدایە بۆ قۆستنەوەی دەرفەتە زۆرەکانی بەردەمی، بەڵام جێبەجێکردنی کارێکی وا ئاسان نیە. بۆیە من تەنها وتەکانی ئەنتۆنیۆ گۆتیرێشی سکرتێری گشتی دووبارە دەکەمەوە کە لەکاتی سەردانەکای سەرەتای ئەمساڵدا پێشکەشی کرد "نەتەوە یەکگرتووەکان پابەندە بە پشتیگیریکردنی عێراق لە برەودان بە دامەزراوە دیموکراتییەکانی و هەروەها بە بەرەو پێشبردنی ئاشتی و گەشەپێدانی بەردەوام و مافەکانی مرۆڤ بۆ هەموو عێراقییەکان."

لە بری خانەوادەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق ، هیوای ساڵێکی پڕ لە خۆشی و ئاشتی و تەندروست بۆ هەمووان دەخوا.م.

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ هاريكارى عيراق
نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ هاريكارى عيراق

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت