لێدوانی ڕۆژنامەوانی

نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پرسی شەڕی چەکداری و منداڵان کۆتایی بە سەردانە فەرمییەکەی بۆ عێراق دەهێنێت

١٤ کانوونی دووەم ٢٠٢٤

خاتو ڤیرجینیا گامبا، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پرسی شەڕی چەکداری و منداڵان، یەکەم سەردانی خۆی بۆ عێراق لەنێوان ٧ تا ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ ئەنجامدا بۆ دەسخۆشیکردن  لەو پێشکەوتنەی کە حکومەتی عێراق لە بواری پاراستنی منداڵانی بەرکەوتەی شەڕ ئەنجامی داوە و هەروەها بۆ بەشداربوونیش لەگەڵ حکوومەت لەو بوارانەی کە تێیاندا نەتەوە یەکگرتووەکان دەتوانێت پشتگیریی زیاتر پێشکەش بکات.

ئەو دەسخۆشی لە واژۆکردنی عێراق کرد بۆ پلانی کار لە ئاداری ٢٠٢٣دا بۆ پێشگرتن لە بەسەربازگرتن و بەکارهێنانی منداڵان لەلایەن هێزەكانی حەشدی شەعبییەوە و ئەو پێشڤەچوونانەش کە لە جێبەجێکردنەکەی بەدی هاتوون.

ئەو ستایشی ئەو هەنگاوانەی کرد کە نراون بۆ پێشگرتن لە بەسەربازگرتن بەکارهێنانی منداڵان لەلایەن هێزەکانی حەشدی شەعبییەوە بەگرتنەخۆی هەڵمەتەکانی بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری و گرتنەبەری بەهێزکردنی رێوشوێنی مەزەندەکردنی تەمەن و هەروەها ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەی دەسبەجێ لە هەر گومانێک سەبارەت بە بەسەربازگرتن و بەکارهێنانی منداڵان لەگەڵ ستایشکردنیشی بۆ نەبوونی هیچ حاڵەتێکی بەسەربازگرتن و بەکارهێنانی منداڵان لە ساڵی ٢٠٢١ ەوە.

ئەو لەمبارەوە وتی "پەیڕەو کردن و جێبەجێکردنی پلانی کار دەربڕینێکی دلێرانەی پابەندیی حکومەتی عێراقە بۆ بەهێزکردنی پاراستنی منداڵان."

لە میانی سەردانەکەشیدا، خاتو گامبا چاوی کەوت بە هەر یەکە لە بەڕێز لەتیف ڕەشید، سەرۆک کۆماری عێراق، و بەڕێز خالید شوانی، وەزیری داد، و بەڕێز عەبدولئەمیر شەمەری، وەزیری ناوخۆ، و بەڕێز ئەحمەد ئەلئەسەدی، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، و بەڕێز ژەنەراڵ تەحسین عەبد موتار، سکرتێری گشتیی حەشدی شەعبی، و لێژنەی نێوان وەزارەتەکان بۆ میکانیزمی چاودێریکردن و راپۆرتدان و چەندین نوێنەرانی تری پەیوەندداری حکومی.

ئەو داوای لە حکومەت کرد بۆ سەر بارکردنی پێشڤەچوونی زیاتر بۆ بە دامودەزگاییکردنی پاراستنی منداڵان لەڕێگەی دروستکردنی چوارچێوەی بەرگریکاریی وەک دەرکردنی یاسای منداڵ و سەرلیستکردنی پاککردنەوەی مین و بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری سەبارەت بە مەترسییەکانی پارچەی نەتەقیو و دابینکردنی دیکۆمێنتی یاسایی بۆ هەموو منداڵانی عێراق، بەگرتنەخۆی بیانییەکانیشەوە، و  بەهێزکردنی زیاتری تێکەڵکردنەوەی منداڵانی بەرکەوتەی شەڕی چەکداری  لەگەڵ کۆمەڵگادا و ئاوڕدانەوە لەو ئاڵنگارییانەی کە رووبەڕووی یان ئەو منداڵانە خۆیان یان خێزانەکانیان دەبنەوە کە بە تۆمەتی پەیوەست بە تێوەگلان، جا چی بە ڕاست و چی بە هەڵبەستن، لەگەڵ گرووپە چەکدارەکاندا.

لە کۆبوونەوەشی لەگەڵ بەڕێز مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە هەولێر، خاتو گامبا جەختی لەسەر گرینگیی بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری کردەوە سەبارەت بە پرسەکانی پەیوەست بە پاراستنی منداڵان و لەگەڵ بەڕێز سەرۆکی حکومەتیش هاوڕابوو لە پەیڕەوکردنی ئەو رێوشوێنانەی کە دەبنە مایەی باشتر پاراستنی منداڵان لە هەرێم بەگوێرەی جاڕنامەی مافەکانی منداڵان.

خاتو گامبا هەروەها چەندین کۆبوونەوەشی لەگەڵ ئاژانسەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و ڕێکخراوە ناحکومییەکان ئەنجامدا بۆ دەسخۆشیکردن لە هەوڵەکانیان بەمەبەستی بەهێزکردنی پاراستنی منداڵان لە عێراقدا. هەروەها، ئەو سەردانی بەندیخانەیەکی نزیك بەغدا و بنکەی تێکەڵکردنەوەی منداڵانی بەرکەوتەی شەڕ لە موسڵ کرد.

ئەو لەمبارەوە وتی "من دەستخۆشی دەکەم لە بەشداریی ئەرێنییانە لەگەڵ حکوومەتی عێراق و هەروەها لە ویستی ئاشکرای حکومەتیش بۆ بەردەوامبوون لەسەر بەهێزکردنی پێشگرتن بە پێشێلکارییە زەقەکانی دژ بە منداڵان. لەڕاستیدا، بەو پێیەی منداڵانی عێراق بەهۆی ئەنجامەکانی شەڕی چەکدارییەوە کۆژانێکی زۆریان چێژتووە، شایستەی ئایندەیەکی بێ ترس و توندوتیژین ."

 

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

UN
نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت