لێدوانی ڕۆژنامەوانی

پەیامی نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عیراق

٢٠ کانوونی دووەم ٢٠٢٤

بەغدا، 20 کانوونی دووەمی 2024

ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەکاتێکدا تێپەڕدەبێت کە ململانێیەکان لە غەززە چڕبوونەتەوە و لە شوێنەکانی دیکەش کردەی چەکداری هەڕەشەی ئاگرێکی گەورە دەکەن.

عێراق لە ژێر مەترسی ئەوەدایە کە زیاتر بکێشرێتە ناو ئەم ململانێیەوە. سەرەڕای هەوڵەکانی حکومەت بۆ ڕێگریکردن لە پەرەسەندنی گرژییەکان، کەچی هێرشە بەردەوامەکان - کە لە ناوەوە و دەرەوەی سنوورەکانی عێراقەوە سەرچاوە دەگرن، دەبنە هۆی پووچەڵکردنەوەی سەقامگیرییەکەی ئەم وڵاتە و دەستکەوتەکانی ساڵانی ڕابردوودا کە زۆر بە سەختی بەدەستهێنراون.

هەموو هەوڵەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان جەخت لەسەر هەوڵی کۆتاییهێنان بە ململانێی غەززە و دوورکەوتنەوە لە بڵاوبوونەوەی ئەو ململانێیە لە ناوچەکەدا دەکاتەوە. سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان چەندین جار داوای ئاگربەستی مرۆیی بەپەلەی لە غەززە و گەیاندنی فریاگوزاری بەردەوام و ڕێزگرتنی تەواو لە یاسا مرۆییە نێودەوڵەتییەکان، لەوانەش پاراستنی خەڵکی مەدەنی و ئازادکردنی بێ مەرجی سەرجەم بارمتەکان، کردووە.

سەقامگیریی و ئاسایشی عێراق لە هەموو پەیوەندییەکانماندا لە کارە لەپێشینە و گرینگەکانە. بانگەوازی خۆمان بۆ هەموو لایەك دووپات دەکەینەوە کە پێویستە ئەوپەڕی دانبەخۆداگرتن پەیڕەوبکەن.

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ هاريكارى عيراق
نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ هاريكارى عيراق

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت