لێدوانی ڕۆژنامەوانی

بەیاننامەی یونامی سەبارەت بە زانیاری هەڵە دەربارەی ڕۆیشتنی خاتو جینین هێنیس-پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان

١٤ شوبات ٢٠٢٤

بەغداد، ١٤ی شوباتی ٢٠٢٤: یونامی ئەو زانیارییە هەڵانە ڕاست دەکاتەوە  کە بەم دواییە ڕاپۆرتی چەواشەکارانە لە دەزگا جیاوازەکانی نەریتی و سۆشیال میدیای عێراقی بڵاوکراونەتەوە سەبارەت بە ڕۆیشتنی جینین هێنیس-پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان و سەرۆکی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاریی عێراق (یونامی)، لە مانگی ئایاردا.

یونامی جەخت لەوە دەکاتەوە کە ڕۆیشتنی نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە مانگی ئایاردا هاوتەریبە لەگەڵ پراکتیزە ئاساییەکانی نێو نەتەوە یەکگرتووەکان، لەوانەش بە شێوەیەکی ستاندەر بەرپرسانی باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان لە شوێنە جیاوازەکان جێگۆڕکێ دەکەن.

سەبارەت بە ڕاپۆرتی گاردیانی بەریتانی لەمەڕ تۆمەتەکانی گەندەڵی، بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان (UNDP) لە ٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ بەیاننامەیەکی بڵاوکردۆتەوە (لینکی بەیاننامەکە لێرەیە). جگە لەوەش، دەمانەوێت جەخت لەوە بکەینەوە کە یونامی و بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان (UNDP) پێکهاتەی بەڕێوەبردن و دارایی جیاوازیان هەیە.

داوا لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن دەکەین کە وردبینی لە بابەتەکاندا بکەن و خۆیان لە بڵاوکردنەوەی زانیاری چەواشەکارانە بەدوور بگرن. بە شێوەیەکی فراوانتر، کاریگەرییەکانی زانیاری هەڵە و ناڕاست کاریگەریی خراپیان هەیە.

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ هاريكارى عيراق
نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ هاريكارى عيراق

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت