لێدوانی ڕۆژنامەوانی

ڕاپۆرتی هاوبەشی یونامی و نووسینگەی کۆمسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ داوای گرتنەبەری ڕێوشوێنی زیاتر دەکات بۆ چارەسەرکردنی توندوتیژیی خێزانیی لە عیراق

٠٧ ئازار ٢٠٢٤

بەغدا، 7ی ئاداری 2024 – پێش هاتنی ڕۆژی جیهانیی ژنان ، نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاریی عێراق (UNAMI) و نوسینگەی کۆمیسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مافەکانی مرۆڤ(OHCHR)، ڕاپۆرتێکی گشتگیریان بە ناونیشانی "بەرپرسیارێتی لە توندوتیژی خێزانی لە عێراق: برەودان بە دادپەروەری و جیاکاری نەکردن" بڵاوکردەوە.  لینکەکەی EN/AR

 

ئەنجامەکانی ڕاپۆرتەکە لە شیکردنەوەیەکی گشتگیری داتاکان وەرگیراوە، لەوانە پێداچوونەوە بە 100 کەیسی دادگای توندوتیژیی خێزانی لە شارەکانی بەغدا و کەرکوك و موسڵ، هەروەها  گوێگرتن لە تێبینیەکانی دادگاییکردن و  لێکۆڵینەوە لە بڕیارەکانی دادگا و کۆبوونەوەکان لەگەڵ دادوەران و پارێزەران وداواکارانی گشتی و بەرپرسانی حکومی و  ڕزگاربووان و خێزانەکانیان و هەروەها کۆمەڵگەی مەدەنی. ڕەشنووسی ڕاپۆرتەکە لە ڕێگەی وەزارەتی دەرەوەوە لەگەڵ وەزارەتە پەیوەندیدارەکان هاوبەش کراوە و تێبینییەکانیان لە ڤێرژنی کۆتاییدا لەبەرچاو گیراوە.

هەریەك لە UNAMI و OHCHR کۆکن لەسەر ئەوەی عێراق چەندین ڕێوشوێنی ئەرێنی بۆ چارەسەرکردنی توندوتیژی خێزانی جێبەجێکردووە، وەك پەسەندکردنی دوو ستراتیژیی نیشتمانی و دامەزراندنی بەڕێوەبەرایەتی پاراستنی خێزان و منداڵ لە توندوتیژیی خێزانی، هەروەها دامەزراندنی  دادوەری تایبەت بە کەیسەکانی توندوتیژیی خێزانی لە دادگاکانی کەتن .

لەگەڵ ئەوەشدا، ڕاپۆرتەکە جەخت لەوە دەکاتەوە کە توندوتیژیی خێزانی وەکو شێوەیەك لە شێوەکانی جیاکاری دەمێنێتەوە و بە ڕادەیەکی بەرچاویش ڕێگری لە ژنان دەکات کە ماف و ئازادییەکانیان پراکتیزە بکەن، هەروەها جەخت لەسەر کاریگەریی ناڕەزایەتی کۆمەڵایەتی و بەربەستەکانی دیکە  دەکاتەوە کە ڕێگری لە ڕزگاربووان دەکات سکاڵا  تۆمار بکەن. ڕاپۆرتەکە زیاتر تیشک دەخاتە سەر مەودای سنووردار و کاریگەریی لێکۆڵینەوەکان، کە زۆرجار دەبێتە هۆی نەبوونی دادپەروەری و چارەسەر  یانیش پاراستن بۆ ڕزگاربووان. نەبوونی چوارچێوەیەکی پاراستنی یاسایی، بەتایبەتیش یاسایەك لەسەر توندوتیژی خێزانی کە  گونجاو بێت لەگەڵ پێوەرە  نێودەوڵەتییەکان، دەبێتە هۆی کەڵەکەبوونی ناهۆشیاری جەماوەر و هەروەها دەزگاکانی جێبەجێکردنی یاسا و ئاستەنگییەکی گەورە لەبەردەم چارەسەرکردنی توندوتیژی تاوانکاری نێو ماڵەکان دروست دەکات .

لە بەر ڕۆشنایی ئەم ئاستەنگانەدا، ڕاپۆرتەکە پێشنیازی ڕێوشوێنی بەپەلەی زیاتر دەکات لە پرۆسەکانی  دادوەرییدا  بۆ بەهێزترکردنی ڕاپۆرت دان لەسەر کەیسەکانی توندوتیژیی خێزانی و دڵنیابوون لە پاراستنی ڕزگاربووان و لێپێچینەوە و سزادانی  تاوانباران بە پێی پێوەرە نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤ. ڕاپۆرتەکە داوا لە حکومەتی عێراق دەکات ڕێوشوێنی گشتگیر بگرێتەبەر کە چەقەکەی ڕزگاربووان  بێت  و  کردارەکانی یاسادانان و ڕاهێنان بۆ کارمەندانی جێبەجێکردنی یاسا و کارمەندانی دادوەریی و  و باشترکردنی خزمەتگوزارییەکانی پشتیوانی ڕزگاربووان و زیادکردنی هەڵمەتەکانی هۆشیاری گشتی لەخۆ بگرێت.

هەریەك لە UNAMI و OHCHR بەردەوام ئامادەن بۆ کارکردنی زیاتر لەگەڵ حکومەتی عێراق بۆ جێبەجێکردنی ئەم ڕێوشوێنانە لە پێناو بەهێزتر کردنی پاراستن دژ بە توندوتیژیی خێزانی و بەشداریکردنی زیاتر لە برەودان بە مافەکانی مرۆڤ بۆ هەمووان.

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

نووسینگه‌ی كۆمیسیاری باڵای نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ مافه‌كانی مرۆڤ
نووسینگه‌ی كۆمیسیاری باڵای نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ مافه‌كانی مرۆڤ
نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ هاريكارى عيراق
نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ هاريكارى عيراق

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت