لێدوانی ڕۆژنامەوانی

سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان خاتوو جینین هێنیس-پلاسخارتی هۆڵەندی وەك ڕێکخەری تایبەت لە لوبنان دەستنیشان دەکات

٢٠ ئایار ٢٠٢٤

نیویۆرك، ٢٠ی ئایاری ٢٠٢٤

ئەمڕۆ، ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕایگەیاند کە خاتوو جینین هێنیس-پلاسخارتی هۆڵەندی وەك ڕێکخەری تایبەتی نوێی خۆی بۆ لوبنان لە نووسینگەی ڕێکخەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ لوبنان (UNSCOL) دەستنیشان کردووە.

خاتوو هێنیس-پلاسخارت شوێنی جوانا ڤرۆنێکای پۆڵەندی دەگرێتەوە، کە سکرتێری گشتی سوپاسگوزارە بۆ پابەندبوون و سەرکردایەتیکردنی نووسینگەی ڕێکخەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ لوبنان (UNSCOL).

لە ئێستادا خاتوو هێنیس-پلاسخارت وەك نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی بۆ عێراق و بەرپرسی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاریی عێراق (لە ساڵی ٢٠١٨ەوە)، زیاتر لە ٢٥ ساڵ ئەزموونی لە بواری دیپلۆماسی و ئاسایشی نێودەوڵەتی و کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەهێنێتە ئەم پۆستە. پێش ئەوەش وەزیری بەرگری هۆڵەندا بووە (٢٠١٢ - ٢٠١٧) – یەکەم ژن بووە کە ئەم پۆستەی وەرگرتووە. پێشتریش وەك ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی هۆڵەندا (٢٠١٠ - ٢٠١٢) و وەک ئەندامی پەرلەمانی ئەوروپا (٢٠٠٤ - ٢٠١٠) کاری کردووە. هەروەها خاتوو هێنیس-پلاسخارت لە کۆمیسیۆنی ئەوروپا لە بەلجیکا و لاتڤیا کاری کردووە، هەروەها لە شارەوانی ئەمستردام و لە کەرتی تایبەتیش کاریکردووە.

 خاتوو هێنیس-پلاسخارت شارەزایە لە زمانەکانی ئینگلیزی و فەرەنسی و ئەڵمانی و زمانی هۆڵەندیش زمانی ڕەسەنی خۆیتی.

 

 

نووسینگەی وتەبێژی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان

UN

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

UN
نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت