بەغدا، ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ – یونامی دەستخۆشی لە بەڕێز سەرۆك نێچیرڤان بارزانی دەکات بۆ دەستنیشانکردنی ڕۆژی ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ وەك ڕۆژی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمەش وادەی نوێ و کۆتاییە بۆ هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان.
یونامی ئامادەیی خۆی دووپات دەکاتەوە بۆ کارکردن لەگەڵ کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان و سەرجەم دامودەزگا پەیوەندیدارەکانی تر، وەك لە بڕیاری ژمارە 2732ی ساڵی 2024ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکاندا هاتووە، بۆ دەستەبەرکردنی هەڵبژاردنێکی گشتگیر و ئازاد و دادپەروەرانە، بە بەشداریی تەواوی ژنان و سەرجەم پێکهاتەکانی دیکەی کۆمەڵگای هەرێمی کوردستان.