بەغدا، ١٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٤
نووسینگەی مافەکانی مرۆڤی یونامی ئاسانکاری بۆ گفتوگۆیەکی یەک ڕۆژە لە سەر “برەودان بە ئازادی ڕادەربڕین لە عێراقدا”کرد. ئەم چالاکییە دەرفەتی ڕەخساند بۆ ڕۆژنامەنووسان و پارێزەران و نوێنەرانی کۆمەڵگەی مەدەنی و بلۆگەرەکان و ئەوانەی لەنێو تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا کاریگەریان هەیە لەگەڵ نوێنەرانی وەزارەتە پەیوەندیدارەکانی حکومەت (لەوانەش وەزارەتی گەیاندن وەزارەتی ناوخۆ و وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی) و لیژنەی مافی مرۆڤی پەرلەمان وکۆمیسیۆنی ڕاگەیاندن و گەیاندن و ئەندامانی دەسەڵاتی دادوەری تاکو بتوانن گفتوگۆیەکی بنیاتنەر ئەنجام بدەن.
بەشداربووان باسیان لە بەربەستەکانی بەردەم سوودمەندبوونی تەواو لە ئازادی ڕادەربڕین و ئازادی میدیا کرد لە ژینگەی ئۆنلاین و ئۆفلایندا، هەروەها دۆزینەوەی چارەسەر بۆ ئەو نیگەرانییانەی کە دەستنیشانکراون، کە بریتین لە چاکسازی یاسایی و دامەزراوەیی لەگەڵ بەرنامەی ڕاوێژکاری بۆ پرۆسەکانی یاسادانان و ڕێکخستن و بەرنامەکانی هۆشیارکردنەوە و پاراستنی کەسانی کاریگەر لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان، لەگەڵ جێبەجێکردنی گونجاوی یاساکانی ئێستای عێراق.
ئەم چالاکییە دوایین زنجیرە گفتوگۆی ڕاوێژکارییە سەبارەت بە ئازادی ڕادەربڕین کە لەلایەن نوسینگەی مافەکانی مرۆڤی یونامییەوە ئاسانکاری بۆ کراوە و مەبەست لێی دابینکردنی بنەمایەکە بۆ گفتوگۆی بنیاتنەر لە داهاتوودا.