کە خەڵکی ئەم هەرێمە ڕۆژی هەینی و یەکشەممە دەچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان بۆ بەکارهێنانی مافی خۆیان بۆ هەڵبژاردنی نوێنەرەکانیان لە پەڕلەمانی نوێی هەرێمی کوردستان.
هەڵبژاردن نوێنەرایەتییەکی سیاسی خەڵکی هەرێمی کوردستانی عێراقە بۆ چوار ساڵی داهاتوو.
هەڵبژاردن دیموکراسی بەهێز دەکاتەوە و بیرۆکەی نوێ دەخاتە ناو دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان بۆ وەڵامدانەوەی نیگەرانییەکانی خەڵك.
ئەم هەڵبژاردنە زۆر پێویستە. ماوەیەکە هەرێمی کوردستان بێ پەڕلەمانە. ئەم هەڵبژاردنە ماوەیەکی زۆرە دواکەوتووە.
هەڵبژاردنەکان بڕگەیەکی گرنگن لە بەڕێوەبردنی هەرێمەکەدا.
دوای وەرگرتنی پۆستی نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق و سەرۆکی یونامی، یەکەمجارە سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەم.
هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ هەرێمێکی جیاوازە لەوەی کە دەیان ساڵ لەمەوبەر بوو.
زۆر سەرسام بووم بەو پەرەسەندن و ئەو پێشکەوتنانەی کە تا ئێستا بینیتم.
دڵنیام کە ڕەنگە هێشتا چەندان ئاڵنگاریی لەبەردەم هەرێمەکەدا هەبێت.
بەڵام کوردستان لەسەر ڕێگای ڕاستە بەرەو ئایندەیەکی باشتر.
ئێستا دەرفەتێکە بۆ نیشاندانی ئەو ڕێگایە.
بانگەشەی هەڵبژاردن لەم هەفتەیەدا کۆتایی هات. گردبوونەوەکانی لایەنە سیاسییەکان و کاندیدەکان بە گشتی ئاشتیانە بوون. ئەمە ڕۆحیەتێکی ڕاستەقینەی پرۆسەیەکی دیموکراسییە.
هانی نزیکەی سێ ملیۆن دەنگدەر دەدەین کە مافی دەنگدانیان هەیە لەم بەشەی عێراق واتە لە هەولێر و سلێمانی و دهۆك و هەڵەبجە کە بێنەوە دەرەوە و دەنگ بدەن.
هەرچەند گرنگیی بەکارهێنانی ئەم مافە دووپات بکەینەوە هێشتا کەمە، کە زۆرێك لە کوردەکان باجی قورسیان داوە بۆ ئەوەی ئەم مافە بۆ نەوەکانی داهاتوو پارێزراو بێت.
سوپاسی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان دەکەین بۆ هەموو کارە ئامادەکارییەکان بۆ ئەوەی ئەم هەڵبژاردنە هەڵبژاردنێکی ئازاد و دادپەروەرانە و شەفاف بێت.
یونامی لە ڕێگەی شارەزایی و ئامۆژگاری تەکنیکی تیمی هەڵبژاردنەکانی خۆیەوە پاڵپشتی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان دەکات.
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانیش ڕێوشوێن و میکانیزمی داناوە بۆ چارەسەرکردنی هەر سکاڵا و هەر کێشەیەك ئەگەر هەبێت.
هەروەها هاوبەشە نێودەوڵەتی و ناوخۆییەکانیش بەشداری لە پرۆسەی چاودێریکردن دەکەن لەم هەڵبژاردنەدا.
ئێمە بە پەرۆشەوە چاوەڕێی بەڕیوەچوونی هەڵبژاردنین بە شێوەیەکی سەرکەوتوو لە ١٨ و ٢٠ی تشرینی یەکەمدا.
وابکەن کە دەنگەکانتان ببیسترێن و بۆچوونەکانتان ئەژمار بکرێن. دەنگ بدەن!
زۆر سوپاس.