شوێنى تۆ دەستپێک / سەرچاوەکان / ڤیدیۆکان / پەیامی نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح و سەری ساڵی نوێ ڤيديۆ پەیامی نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح و سەری ساڵی نوێ ٢٤ کانونی یەکەم ٢٠٢٤ سڵاوتان لێبێت، لەم دەرفەتەدا دەمەوێت بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح و سەری ساڵی نوێوە سڵاوێکی گەرم ئاراستەی هەموو گەلی عێراق بکەم بەتایبەتی کۆمەڵگەی مەسیحی. ئەم کاتەی ساڵ، هەستێکی تایبەتی هیوا و ئارامی و خۆشی دەهێنێت. بۆ ئەوانەی یادی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح دەکەنەوە، کاتێکە بۆ بیرکردنەوە لە بەهاکانی بەزەیی و بەخشندەیی و هاودەنگی کە هەموومان یەکدەخات. کاتێکە بۆ پەیوەندیکردنەوە لەگەڵ خێزان و کۆمەڵگا و بەها هاوبەشەکانمان. هەروەها کاتێکە بۆ ئەوەی هەموومان یەکێتی و هاودەنگی و خۆشەویستی و خەمخۆری بەرامبەر یەکتر نیشان بدەین. با دەست بە ڕۆحییەتی یادی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیحەوە بگرین و با هەموومان مرۆڤایەتی و پابەندبوونمان دووپاتبکەینەوە تاکو جیهان بکەینە شوێنێکی باشتر. سەری ساڵی نوێ ئارامی و خۆشی و هیوای نوێ بێنێتەوە. پێکەوە بەردەوام دەبین لە هەنگاونان بەرەو داهاتوویەکی باشتر بۆ هەموو ئەوانەی عێراق بە ماڵی خۆیان دەزانن. یادی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح و ساڵی نوێتان پیرۆز بێت.