هەینی، ٢٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ – نەتەوە یەکگرتووەکان لە عیراق لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ دوایین پێشهاتەکان دەکات سەبارەت بە پەسەندکردنی هەموارکردنی یاسای باری کەسی ساڵی ١٩٥٩ و چەند یاسایەکی گرنگی دیکە لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقەوە.
لەم بارەیەوە، نەتەوە یەکگرتووەکان لە عیراق جەخت لەسەر گرنگی دڵنیابوون دەکاتەوە لەوەی چاکسازییە یاساییەکان هاوتەریب بن لەگەڵ بەڵێنە نێودەوڵەتییەکانی عیراق سەبارەت بە مافەکانی مرۆڤ، بەتایبەتی لە بارەی پاراستنی ماف و خۆشگوزەرانی ژنان و منداڵان، بە شێوەیەك کە لەگەڵ خواستەکانی گەلی عیراق بێتەوە و دەستکەوتە مێژووییەکانی وڵات بپارێزێت.
ئێمە بە چڕی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی عیراق پەیوەندیمان کردووە و جەختمان لەسەر پێویستی گفتوگۆیەکی بنیاتنەر و گشتگیر لەسەر ئەم بابەتە کردووەتەوە. ئێمە لە هەوڵەکانمان بەم ئاراستەیە بەردەوام دەبین، پشتگیریی چەسپاوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عیراق دووپاتدەکەینەوە لە خواستەکانی بەرەو دەوڵەتێك کە بە سەروەری یاسا و ڕێزگرتن لە مافەکانی مرۆڤ بەڕێوەدەبرێت.