لێدوانی ڕۆژنامەوانی

نەتەوە یەکگرتووەکان و عێراق پلانی «یەک نەتەوە یەکگرتووەکان» بۆ پشتگیریکردن لە گەڕانەوە و دووبارە شیاندنەوە و تێکەڵکردنەوەی عێراقییەکانی کەمپی ئەلهۆلیان دەستپێکرد

٣٠ کانوونی دووەم ٢٠٢٥

بەغدا، ٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ – ئەمڕۆ ،  نەتەوە یەکگرتووەکان و حکوومەتی عێراق قۆناغی دووەمی پلانی «یەک نەتەوە یەکگرتووەکان»یان بە ناونیشانی «دەستپێکردنێکی نوێ» ڕاگەیاند  کە چوارچێوەیەکی گشتگیرە بۆ گەڕانەوەی هاووڵاتیانی عێراق لە کەمپەکانی هوڵ و ڕۆژ  لە باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریا بە بەئارامیی و خۆویستانە وشکۆمەندی و وهەروەها دووبارە شیاندنەوە و تێکەڵکردنەوەییان.

ئەم چالاکییە لە ناوەندی نەهرەین لە بەغدا بەڕێوەچوو، کە تیایدا نوێنەرە باڵاکانی حکوومەتی عێراق و نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆمەڵگەی دیپلۆماسی و ھاوکارانی نێودەوڵەتی ئامادە بوون .

لەم مەراسیمەدا ، دکتۆر موحەمەد ئەلحەسان ، نوێنەری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان و سەرۆکی نێردەی یونامی لە عێراق وتی " سەرکردایەتی عێراق لە ئاسانکردنی گەڕانەوەی هاووڵاتییانی  لە باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریا، نموونەیەکی ئەرێنی جیھانیی بەرجەستە کردووە . ئەم دەستپێشخەرییە گشتگیر و ئازایانە لەلایەن بەرزترین ئاستەکانی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە ستایشکراوە، بە خودی سکرتێری گشتیشەوە"  لە درێژەی وتەکەیدا وتی  " ئێستا کاتی داخستنی ئەم پەڕاوەیە  و لاپەڕەی هەڕەشەکانی داعشیش دابخرێت. ئەم پڕۆژەیە پڕۆژەیەکی ئالنگارانەیە و چارەسەرکردنیشی  بەپێی پێوەرە نێودەوڵەتییەکان و بە شێوەیەک کە لەگەڵ ئاستی ئەم وڵاتەدا بگونجێت کە شارستانیەتی مرۆڤایەتیی دروستکردووە، نیشانەی چاکبوونەوەی عێراقە ."

لە لایەن خۆشیەوە ، بەڕێز قاسم ئەعرەجی ، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق سوپاسی هەموو هاوبەشیکارە حکومیی و نێودەوڵەتییەکانی کرد لەهەمبەر هەوڵەکانیان و گرنگی خێراکردنی پڕۆسەی گەڕانەوە و داخستنی کەمپی هۆڵی خستە ڕوو و ھەروەھا داوای لە ھاوبەشیکارانی نێودەوڵەتی کرد کە بەردەوام بن لە پشتگیریکردنی عێراق لەم ھەوڵەدا.

پلانی «یەک نەتەوە یەکگرتووەکان» لە ساڵی ٢٠٢١ ەوە پشت بە ھەوڵەکانی عێراق دەبەستێت بۆ گەڕانەوە و دووبارە شیاندنەوە و تێکەڵکردنەوەی هاووڵاتییانی بەتایبەتی ژنان و منداڵان کە لە بارودۆخێکی سەخت و ناڕێکدا ژیاون لە کەمپی هۆڵ. زیاتر لە ٦٠٪ ی  عێراقییەکانی ناو کەمپەکە منداڵی خوار تەمەن  ١٧ ساڵی و ٢٠٪  یان خوار ٥ ساڵن، زۆربەیان لە مافە بنەڕەتییەکانی وەک پەروەردە و فێرکردن بێبەشن . بە درک کردن بە بارودۆخی خراپی مرۆیی و ئاسایش لە کەمپی هۆل ، حکوومەتی عێراق سەرەڕای بوونی چەندین بەربەست  پڕۆسەی گەڕانەوەی خێراکردووە. نەتەوە یەکگرتووەکان ستایشی پەرۆشیی عێراقی بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە کردووە  و دووبارە گرنگی بەھێزکردنی میکانیزمەکانی هەماهەنگی نیشتمانیی و بەھێزکردنی دەسەڵاتە ناوخۆییەکان بۆ بەردەوامی پێشکەوتنەکان دووپات کردەوە.

پلانی «یەک نەتەوە یەکگرتووەکان: دەستپێکردنێکی نوێ» بەشێکە لە چوارچێوەیەکی جیھانیی گەورەتر و لە ڕێگەی گرووپێکی کاری تەکنیکی دامەزراو لە نێوان نەتەوە یەکگرتووەکان و حکوومەتی عێراقەوە جێبەجێ دەکرێت. 

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ هاريكارى عيراق
نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ هاريكارى عيراق

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت