میوانانی بەڕێز
پایەداران، باڵوێزان و سەرۆکانی نێردە دیپلۆماتەکان و نوێنەرانیان ، هاوکارانم لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوە ناحکومییەکان،
خانمان، بەڕێزان
ئێوارەتان باش
شانازییە بۆ من ئەمڕۆ لەگەڵ ئێوەم بۆ ئاهەنگێڕان بەبۆنەی حەوتەمین ساڵیادی دامەزراندنی " المحطة".
تێڕوانینی ئیلهام بەخش و بەهێزتان : عێراقێکی خاوەن ئابووری گەشەسەندوو و گشتگیر و بە هێز کە بە وزە و داهێنان و سەرکردایەتی گەنجە داهێنەرەکانی سەرپەرشتی دەکرێت.
لە نەتەوە یەکگرتووەکان بە تەواوی باوەڕمان وایە کە ئایندەی عێراق ڕووناکتر و سەقامگیرترە ئەمەش تەنها لە ڕێگەی وەبەرهێنان لە گەنجەکان دەتوانرێت بەدیبهێنریت - لە ئێوە – نەوەی بونیاتنەری گۆڕان ، گۆڕانکاری بۆ باشتر و چاکتر.
"المحطة" دەستپێشخەرییەکی ناوازەیە و دەڕوانێتە ئایندە و جڤاکی بیرمەندان و داهێنەران و ئارەزوومەندان بەیەکەوە گرێ دادات.
لە ناخەوە دڵخۆشم بە زانینی ئەوەی ئەم شوێنە دەرفەت بە گەنجەکان دەدات توانای مێشکی داهێنەرانەیان ئازاد بێت و هەروەها پشتگیری و سەرچاوەکانی پێویست بۆ بیرۆکە داهێنەرەکانیان و پڕۆژەکانی ئایندەیان بەدەست بهێنن.
ئەم شوێنە بەڵگەیەکی زیندووە لەسەر توانای مێشکە عێراقییەکان و لەسەر باوەشکردنەوە بۆ داهێنان و لەسەر ویست و خواست و کۆششە کۆمەڵایەتییەکان کە ڕۆڵێکی یەکلاکەرەوە دەگێڕن لە پێشوەچوونی عێراق بەرەوە ئایندەیەکی گەش.
لەم چەند ساڵەی ڕابردوودا، "المحطة" ڕۆڵێکی گرنگی بینیوە لە پەرەپێدانی ئابووری عێراق لە ڕێگەی بەهێزکردنی دەستپێشخەرییە ناوخۆیییەکان و دابینکردنی ژینگەیەکی گونجاو بۆ گەشە و دەرفەتەکان.
بە کورتی، ئەمە کلتورێکی نوێیە لە عێراق ڕێچکەی کردوو ە و دەبێت پشتگیری بکرێت و باوەشی بۆ بکرێتەوە .
لەم ساڵیادەدا، پیرۆزبایی لەکار و کۆششە ناوازەکانتان دەکەم . پشتگیریی و پاڵپشتییە چەسپاوەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئەم جۆرە دەستپێشخەرییە داهێنەرانە دووپات دەکەمەوە ، ئەم دەستپێشخەرییانە عێراق بە خێرایی دەگێڕێتەوە بۆ پێگەی سروشتی خۆی لەنێو وڵانان، عێراقێکی دوور لەکاریگەرییە نەرێنییەکانی ڕابردوو و ترس لە ئایندە . عێراقێکی ڕۆشن، کە لەلایەن گەنجەکانییەوە سەرپەرشتی دەکرێت گرنگیشە بۆ زامنکردنی ئایندەیەکی رووناک بۆ نەوەکانی داهاتوو و تژی بێت لە دەرفەت و گەشە.
لەم دەرفەتەدا ، سوپاسی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەم بۆ پشتگیریکردنی کارەکانی "المحطة"، و داوایان لێدەکەم و هانیشیان دەدەم کە پشتگیریی و دەستپێشخەریی زیاتر پێشکەش بکەن ، چونکە کاریگەرییەکی ڕاستەوخۆیان هەیە لەسەر ئایندەی عێراق. پشتگیرییەکانتان زۆر گرنگ بووە بۆ سەرکەوتنی "المحطة "، و بەیەکەوە کار دەکەین بۆ دڵنیابوون لە درێژەپێدانی و پێشوەچوونی.
جاری دیکە سوپاس. سوپاس بۆ بانگهێشتی ئەمڕۆم بۆ بەشداریکردن لەم ئاهەنگە لەگەڵتان، سوپاس بۆ بەڕێز وەدیع و بۆ هاوڕیان و هاوکاران.