ئەمڕۆ لە بەغدا، دکتۆر محەمەد ئەلحەسان، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عیراق و سەرۆکی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاریی عیراق (یونامی)، لەگەڵ بەڕێز محەمەد جەواد زەریف، جێگری سەرۆك کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ کاروباری ستراتیژی، کە ئێستا بە سەردانێك لە #عیراقە، کۆبووەوە. لە نێو پرسگەلێك کە تاوتوێیان لەبارەوە کرا بریتیبوون لە پێشهاتە هەرێمایەتییەکان و کاریگەرییەکانیان و هەوڵەکان بۆ پشتیوانی لە سەقامگیریی هەرێمەکە و هەروەها هاوکاریی نێوان نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆماری ئیسلامی ئێران.