لێدوانی ڕۆژنامەوانی

یونامی ئیدانەی هێرشەکەی سەر کریستیانە ئاشوورییەکان دەکات لە دهۆک

٠٣ نیسان ٢٠٢٥

بەغدا، ٣ی نیسانی ٢٠٢٥:- نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاریی عێراق (یونامی) بە توندی ئیدانەی هێرشەکەی شاری دهۆکی هەرێمی كوردستانی عێراق دەکات کە لە ١ی نیسانی ٢٠٢٥دا کریستیانە ئاشوورییەکانی کردە ئامانج لەکاتی ئاهەنگگێڕانیان بەبۆنەی سەری ساڵی تازەی ئاشووریی بابلی کە بە "ئەکیتۆ" ناسراوە. هێرشەکە  بووە مایەی بەسەختی بریندارکردنی دوو هاووڵاتی و تێکدانی ئاهەنگە کەلتوورییە ئاینییەکەش کە کە وادانرابوو بەخۆشی و بەهێمنی بەڕێوە بچێت.

لەمبارەیەوە، دکتۆر محەمەد ئەلحەسان، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق و سەرۆکی نێردەی یونامی، ستایشی وەڵامدانەوەی دەستبەجێ و کاریگەرییانەی دەسەڵاتدارانی کرد بە یەکسەر دەسگیرکردنی ئەنجامدەرەکە. ئەو هەروەها ئیدانەی توندیشی دەربڕی بۆ ئەم کارە تاوانکارییە کە هەڕەشە لە گیانی پێکەوەژیان و لێبوردەیی دەکات کە عێراقییەکان و دەسەڵاتدارانی عێراق بە وریایی کاریان بۆ دروستکردنەوە و پاراستنی کردووە و داوای لە دەسەڵاتدارانیش کرد بۆ دڵنیابوون لە دەسگیرکردنی هەموو ئەوانەی کە تاوانباران.

لەمبارەوە، دکتۆر ئەلحەسان، وتی "پشتیوانیمان بۆ کریستیانە ئاشوورییەکان لەم کاتە سەختەدا دووپات دەکەینەوە لەگەڵ جەختکردنەوەشمان لەسەر ئەوەی کە فرەیی ئاینی و نەتەوەیی بەردی بناغەی پێکهاتەی کۆمەڵایەتیی عێراقە و پێویستە لە هەموو کاتەکاندا پارێزگارییان لێ بکرێت وەک پێکهاتەیەکی گرینگ بۆ عێراقێکی گشتگر و سەقامگیر."

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ هاريكارى عيراق
نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ هاريكارى عيراق

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت