بەغدا، 8ی نیسانى 2025- نێردەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاریی عیراق (یونامى) لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ دۆخى مردنێکى گوماناوى هاوڵاتییەکى عیراقى دەکات لە بەندیخانەیەکى بەغدا.
یونامى زۆر نیگەرانە سەبارەت بەو راپۆرتانەى کە باس لەوە دەکەن کە قوربانییەکە لە بەندیخانە بەدەست برینداربوونى پڕئازارەوە و دواتریش رەوانەى نەخۆشخانە کراوە و لەوێش لە 7ی ئەم مانگەدا گیانى لەدەستداوە دواى 10 رۆژ لە دەستبەسەرکردنى لە بنکەیەکى پۆلیس و دواتریش لە بنکەیەکى راگرتندا.
هەروەها یونامى لە بڕیارى دەسەڵاتدارانیش ئاگادارە سەبارەت بە ئەنجامدانى لێکۆڵینەوە لە دۆخەکە. یونامى جەخت لەسەر گرینگیى بەڕێوەچوونى لێکۆڵینەوەیەکى روون و دادپەروەرانە و سەربەخۆیانە دەکاتەوە کە ببێتە مایەى لێپیچینەوە لەوانەى کە لە پیشێلکاریی مافى مرۆڤدا بەرپرسن لەگەڵ گرتنەبەرى رێوشوێنیش بۆ پێشگرتن لە دووبارەبوونەوەیان.