وتار
پەیامی نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق بەبۆنەی ساڵی تازەی کۆچی ١٤٤٧
٢٦ حوزەیران ٢٠٢٥
ئاشتی و میهرەبانی خواتان لەسەر خوشک و برایان و
خەڵکی خۆشەویستی عێراق،
لەسەرەتای ساڵی تازەی کۆچیدا، ١٤٤٧، مایەی خۆشحاڵییە کە بەم بۆنە پیرۆزەوە لە ناخی دڵمەوە پیرۆزبایی گەرمتان ئاراستە بکەم. من نزا لای خوای گەورە دەکەم کە بیکاتە ساڵی خێر و خۆشی و بەهێزکردنی خۆشەویستی و ئاشتی بۆ ئێوە و بۆ تەواوی مرۆڤایەتی.
ئەم بۆنەیە بە هەموو ئاراستەکانیەوە هەر تەنها یادکردنەوەی تێپەڕبوونی ساڵ نییەو بەس بەڵکوو دەرفەتێکیشە بۆ تازەکردنەوەی بەڵێن و بڕیار بۆ درێژەدان بە رەوتی دادپەروەری و گەشەپێدان و پەرەپێدانی بەها مرۆییەکان و بەرەوپێشبردنی بەهای مرۆڤایەتی و بنەماکان.
لەم ساڵە تازەیەدا، ئێمە ڕوو دەکەینە خوای گەورە و بەتوانا بۆ تەندروستی باش و خۆشگوزەرانی و ئاسوودەیی بۆ عێراق و دواتریش بۆ هەموو مرۆڤایەتی.
ئێمە هەروەها داوا لە هەموو خەڵکی خۆشەویستی عێراق دەکەین بە هەموو پاشخان و بیروباوەڕە جۆراوجۆرەکانییەوە کە یەکگرتوو بن و دووبەرەکی و ئاژاوە وەلا نێن و رابردووش بە هەموو رووداوەکانییەوە بخەنە لاوە و هەنگاویش بەرەو ئایندەیەکی گەشتری پڕ لە هیوا بنێن، ئایندەیەکی کە تێیدا دادپەروەری بەرقەرار بێت و مافی مرۆڤ و یەکسانیی هاوڵاتیبوونیش رێزلێگیراو بێت.
هیوای ساڵێکی خۆشگوزەران بۆ ئێوە و عێراق دەخوازم
وتار لە لایەن
دکتۆر محەمەد ئەلحەسان
نێردهى نهتهوه يهكگرتووهكان بۆ هاريكارى عيراق
نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق و بەرپرسی یونامی
ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت
ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە
نێردهى نهتهوه يهكگرتووهكان بۆ هاريكارى عيراق
نێردهى نهتهوه يهكگرتووهكان بۆ هاريكارى عيراق