وتار
راگەیاندنی رۆژنامەوانیی دکتۆر محەمەد ئەلحەسان، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان
٠٦ تەمووز ٢٠٢٥
پارێزگاری کەربەلا، ٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٥
سڵاوتان لێبێت و بەزەیی و میهرەبانی خواتان لەسەر بێت. چۆنن
هیوادارم ئەمڕۆ بێزارمان نەکردبن. ئێوە هەردەم لەگەڵ ئێمە لە کەرتی راگەیاندن سنگ فراوانن و هاوبەشکارن لە گەیاندنی پەیامەکانمان. بۆیە سوپاسەکانمان هێشتا هەر کەمن.
ئەمڕۆ ٩ی مانگی موحەڕەم من لە سەردانێکدام بۆ پارێزگای کەربەلای پیرۆز کە لە ڕاستیدا دەمێکە پلانم بۆ دانابوو. هەروەکوو ئێوە پێشتر ڕاهاتوون لەسەر سەردانەکانمان بۆ شارەکانی عێراق، بەرنامەکە بەزۆری لە ڕێگەی پارێزگارەوە دەست پێدەکات و ئەمەش ئەوەیە کە ئێمە بەو شێوەیە ئەنجاممان دا.
ئەمە ئەو شێوازەیە کە ئێمە هەموو کات پەیڕەوی دەکەین. من لەگەڵ برام و هاوەڵم جەنابی پارێزگار بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە ئەندامانی پەرلەمان و نوێنەرانی ئەم پارێزگایە گەشەکردووە کۆبوومەوە. ئێمە باسمان لەو شێوازانە کرد کە دەبنە مایەی بەهێزکردنی هەماهەنگی لەنێوان پارێزگای کەربەلا و نەتەوە یەکگرتووەکاندا لە بواری گەشەپێدانی درێژخایەن لە کەرتە جۆراوجۆرەکاندا. من هەروەها گوێبیستی دید و بۆچوونی بووم سەبارەت بە باشکردنی خزمەتگوزارییەکان بۆ خەڵکی ئەم بەشەی عێراق و هەروەها پلانیشی بۆ هەماهەنگی لەگەڵ حکومەت لە بەغدا بۆ گەشەپێدانی چەندین کەرت بەتایبەت کەرتەکانی داهاتووی پەیوەست بە زیرەکیی دەسکرد و تەکنۆلۆژیای دیژیتاڵی کە تێیاندا ئەم پارێزگایە هەر پێشتر پێشەنگ بووە. ئێمە هەروەها تاوتوێی چەند بوارێکیشمان کرد وەک هەماهەنگی لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان کە چەندین بەرنامەی هاوبەشمان هەیە کە ئەگەر خوا حەز بکات بەردەوام دەبن و بەرەو پێش دەچن.
کەربەلا شایستەی ئەمەیە. هەر ئەمرۆ و کەمێک پێش ئێستا، من لەگەڵ نوێنەری دەسەڵاتی باڵای ئاینی کۆبوومەوە، جەنابی شێخ عەبدولمەهدی ئەلکەربەلایی خوا بیپارێزێت. لە دانیشتنێکدا، ئێمە جەختمان لەسەر ئەو رۆڵە مێژووییە کردەوە کە دەسەڵاتی ئاینی لە بەهێزکردنی هاوئاهەنگی نیشتمانی و پاراستنی پێکهاتەی کۆمەڵایەتیی عێراق و گەشەپێدانی کەلتووری لێبووردەیی و پێکەوەژیاندا دەیبینێت. پەیامی من بۆ خەڵکی عێراق بەم پارێزگایە پیرۆزەشەوە ئەوەیە کە ئەوەی ئێمە ئەمڕۆ بینیمان لە کەربەلا وێنەیەکی پڕاوپڕی یەکڕیزی و هاوپشتیی عێراقە. ئەوەی بینیمان ڕەنگدانەوەی ڕاستەقینەی مانای ئینتیمای نیشتیمانییە لەسەرووی هەموو بوارەکانی ترەوە.
ئەو سەقامگیرییەی کە لە عێراقدا بەدەستهاتووە هەرگیز بە رێککەوت نەبووە و بگرە لە ئەنجامی قوربانیی گرانبەها و پێکەوەیی بووە. ئێمە ئەوپەڕی سەرکەوتن و خۆشگوزەرانی بۆ عێراق دەخوازین. سەردانی مەیدانی بەزۆری دەرفەتێکە بۆ زانینی هەستی راستەقینەی شەقامی عێراقی. شایانی باسە، هەڵبژاردنی ئەم کاتە تایبەتە بۆ سەردانەکەم لە رۆژانی پیرۆزی مانگی موحەڕەمدا نیشانەی ئاشکرای ڕێزگرتنمانە بۆ پیرۆزیی هەستی خەڵکی عێراق و هەروەک چۆن دەرخەری ئەو راستییەشە کە پەیامی نەمری ڕاستی بەردی بناغەی هەر ئاشتییەکی ڕاستەقینەیە.
زۆر سوپاس
وتار لە لایەن
دکتۆر محەمەد ئەلحەسان
نێردهى نهتهوه يهكگرتووهكان بۆ هاريكارى عيراق
نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق و بەرپرسی یونامی
ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت
ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە
نێردهى نهتهوه يهكگرتووهكان بۆ هاريكارى عيراق
نێردهى نهتهوه يهكگرتووهكان بۆ هاريكارى عيراق