دکتۆر محەمەد ئەلحەسان، لەگەڵ جەنابی شێخ عەبدولمەهدی ئەلکەربەلایی، نوێنەری دەسەڵاتی باڵای ئاینی لە شارەکە کۆبوویەوە
کەربەلا، ٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٥: ئەمڕۆ دکتۆر محەمەد ئەلحەسان، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق و سەرۆکی نێردەی یونامی، لەگەڵ جەنابی شێخ عەبدولمەهدی ئەلکەربەلایی، نوێنەری دەسەڵاتی باڵای ئاینی لە شارەکە کۆبوویەوە.
تەوەری کۆبوونەوەکە بریتی بوو لە تاوتوێکردنی بارودۆخی عێراق و چەندین پرسی تری خاوەن بەرژەوەندیی دوولایەنە لەگەڵ جەختکردنەوەش لەسەر ئەو رۆڵە مێژووییەی کە دەسەڵاتی ئاینی لە پەرەپێدانی هاوئاهەنگیی نیشتمانی و گەشەپێدانی کەلتوری و ئاشتی و لێبوردەیی لەنێوان خەڵکی عێراقدا بە هەموو جیاوازییەکانەوە دەیبینێت.
بەڕێز ئەلحەسان کورتە باسێکی لەسەر ژمارەیەک پرۆژەی مرۆیی و خێرخوازی لەلایەن دەسەڵاتی ئایینییەوە پێدرا بۆ خزمەتکردنی خەڵکی پارێزگای کەربەلا لە هەموو کەرتەکانی وەک پەروەردە و خزمەتی تەندروستی و خزمەتە کۆمەڵایەتییەکاندا. لای خۆیەوە، بەڕێز ئەلحەسان دەسخۆشی کرد لەم پڕۆژانە و هەروەها لەو دەستپێشخەرییانەش کە لە کۆمەڵگاوە سەرچاوە دەگرن لەگەڵ باسکردنی کاریگەریشیان ژیان و خۆشگوزەرانیی دانیشتووانی پارێزگایەکە.