لێدوانی ڕۆژنامەوانی

ڕێکخراوی نێودەولەتی کۆچ و کۆمپانیای تۆیۆتا هاوبەشییەکی کەرتی گشتی-تایبەتی بە کاردێنن بۆ پشتگیریکردن لە چینی لاواز لە دانیشتوان لە عێڕآقدا

١٧ شوبات ٢٠٢١

هەولێر ۱٧ی شوبات ۲٠۲۱- ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ و کۆمپانیای تۆیۆت عێڕاق بەم دواییە ڕێککەوتنێکی هاوبەشییان واژوو کرد بۆ دابینکردنی مەشقی پیشەیی و باشترکردنی دەرفەتەکانی دۆزینەوەی هەلی کار بۆ گەنجان لە عێڕاقدا.

IOM and Toyota Leverage Public-Private
Caption: IOM and Toyota Leverage Public-Private Partnership in Support of Vulnerable Populations in Iraq

عێڕاق لەگەڵ کاریگەریە کەڵەکەبووەکانی ململانێیەکانی ڕابردوو بەسەر پەرەسەندیەوە لە چەنگەچڕیدایە، و ئەمەش وای کردووە وڵات لە ژێر مەترسیی نوێبوونەوەی ململانێ بێت. سەرەڕای ئەمە، پەتای کۆڕۆنا و دابەزینی نرخی نەوت بووە مایەی ئاڵۆزترکردنی ئاستەنگیەکانی باری ئابووری و سیاسی کە لە وڵات هەیە، کە چینە لاوازەکان لە دانیشتووانی خستووەتە نێو دۆخێلکی هەستیارتر. ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ پشتگیری لە حکومەتی عێڕاق دەکات لە پتەوکردنی سەقامگیری لە هەندێ لە هەرە لاوازترین کۆمەڵگاکان، لە ڕێگەی دەرفەتەکانی بژێوی.

لە ڕێگەی ئەم هاوبەشیە لەگەڵ کۆمپانیای تۆیۆت عێڕاق، دە گەنج مەشقیان پێ دەکرێ وەك بەشێك لە هەوڵەکانی بوژاندنەوەی ئابووری درێژ مەودا، خۆڕاگریی تاکەکەسی و کۆمەڵگەیی ، هەروەها سەقامگیری کۆمەڵگەیی لەو ناوچانەی بەهۆی قەیرانی داعشەوە کاریان تێکراوە.

ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ و کۆمپانیای تۆیۆتا عێڕاق کار دەکەن بۆ فرەوانکردنی مەودای کارکردن بەیەکەوە، دەرفەتی مەشق پێکردنی بەردەست بۆ ئەو گەنجانەی کە بەدوای کاردا دەگەڕێن. لە مانگی شوباتی ٢٠٢١ەوە، گەنجەکان لە پارێزگای نەجەف مەشقی پیشەیی وەردەگرن تاکو سێ لە سێ پڕۆگرامی تایبەتمەنددا: پرۆگرامی گەشەپێدان بۆ تەکنیککاری ئۆتۆمۆبێل، پرۆگرامی گەشەپێدان لەبارەی پارچەکانی ئۆتۆمۆبێل، وەهەروەها پرۆگرامی گەشەپێدان لەبارەی پەیوەندیەکان لەگەڵ کڕیاراندا.

لەم بارەیەوە بەڕێز گێرارد وایت، سەرۆکی نێردەی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ لە عێڕاق گوتی، "ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ ماوەیەکی زۆرە پشتگیری لە حکومەتی عێڕاق دەکات لە دۆزینەوەی چارەسەر بۆ بووژاندنەوەی ئابووری، کە پڕۆگرامەکانی کۆمەکی بژێوی لە سەر ئاستی تاك و کۆمەڵگاش دەگرێتەوە. ئەم هاوبەشییە لەگەڵ کۆمپانیای تۆیۆتا عێڕاقدا هەوڵەکان زیاتر دەکات بۆ پشتگیریکردنی چینە لاوازەکان لە دانیشتوان، و ئامانجی باشترکردنی توانستی کەرتی تایبەتە لە جێبەجێکردنی داخوازییەکانی بازاڕی کاری خۆجێیی.”

مەشقەکان لەلایەن کارمەندانی کۆمپانیای تۆیۆتا لە عێڕاق لە هەولێر بەڕێوە دەبرێن. لە ڕێگەی ئەم پڕۆگرامەوە، مەشقپێکراوەکان ئاشنا دەبن بە ڕێبازی تۆیۆتا، کە ناسراوە بە کایزێن (باشترکردنی بەردەوام) هەروەها سیستەمی بەرهەمهێنانی تۆیۆتا. وێڕای ئەمە، مەشقپێکراوەکان زانیاری تەکنیکی و کارامەیی پیشەگەری بەدەست دەهێنن لەبارەی پیشەسازی ئۆتۆمۆبێل و فرۆشی. هەروەها ئەو کارامەییانەش فێردەبن کە توانای گواستەنەوەیان هەیە لە پیشەسازی ئۆتۆمۆبێلدا، و بە شێوەیەکی باشتریش ئامدەکراو دەبن بۆ گەیشتن بەو هەلە کارانەی کە دەبنە مایەی داهاتی بەردەوام. لە کۆتایی خولەکاندا، هەندێ لە مەشقپێکراوەکان لەوانەیە پەیوەندی بکەن بە ناوەندی خزمەتگوزاری تۆیۆتای متمانە پێکراو، یان کاری تایبەت بە خۆیان دادەمەزرێنن وەك تەکنیکاری ئۆتۆمۆبێل.

لەم بارەیەوە سەرۆکی کۆمپانیای تۆیۆتا عێڕاق، بەڕێز سەردار بیبانی گوتی، "ئەم [هاوبەشییە] بەشێکە لە ئامانجەکانی گەشەپێدانی بەردەوام و لێپرسراوێتی کۆمەڵایەتی کۆمپانیای ئێمە – کە ئەزموون و تەکنەلۆژیاکەمان هاوبەشی پێ بکەین لەگەڵ گەنجەکانی عێڕاق، تاکو بتوانن دەرفەتی یەکسان بەدەستبهێنن بۆ دامەزراندن".

هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیای تۆیۆتا عێڕاق بەشێکە لە پڕۆژەیەکی گەورەتر – "سوودوەرگرتن لە بەستەری ئاسایش-گەشەسەندن لە عێڕاق: پشتگیرکردنی سەقامگیری کۆمەڵگەیی لەو کۆمەڵگایانەی ململانێکان کاریان تێکردوون" – کە لەلایەن حکومەتی ژاپۆنەوە پشتگیری لێ دەکرێت.

 

 نووسينگه‌ى راگه‌ياندنى رێكخراوى نێوده‌وڵه‌تى كۆچ

نووسينگه‌ى راگه‌ياندنى رێكخراوى نێوده‌وڵه‌تى كۆچ

رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تیی كۆچ

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تیی كۆچ
رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تیی كۆچ

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت