ئەم فیلمە تیشك دەخاتە سەر کێشەی قوربانیانی توندوتیژی خێزانی، ئەوانەی کە زۆربەی کات بێدەنگ دەکرێن بە هۆکاری نەریتی کۆمەڵگایی بەرامبەر ڕەگەز و ئاکارەکان.
دەستنیشانکردنی داکۆکی هاوبەشانە بۆ هاندانی هەوڵەکان بۆ بەتاوان هەژمارکردنی توندوتیژی خێزانی لە عیراق و دانانی سیستەمێکی هاوکاریی کارا بۆ قوربانیان و لێپرسینەوە لە ئەنجامدەرانی ئەو تاوانانەی کە لەنێو ماڵەکاندا ئەنجام دەدرێن ئامانجی سەرەکیی دەستپێکی نمایشکردنی کورتەفیلمی " شکاندنی بێدەنگی" یە.
ئەم فیلمە تیشك دەخاتە سەر کێشەی قوربانیانی توندوتیژی خێزانی، ئەوانەی کە زۆربەی کات بێدەنگ دەکرێن بە هۆکاری نەریتی کۆمەڵگایی بەرامبەر ڕەگەز و ئاکارەکان کە ڕیگرن لە هاتنە پێش و داواکردنی هاوکاری.
ئەم بۆنە هاوبەشەش کە لەلایەن هەریەك لە کۆمیسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ لە عیراق و نوسینگەی مافەکانی مرۆڤی یونامییەوە ڕێکخرابوو، ٣٢ کەس تێیدا بەشداربوون کە لە نێویاندا نوێنەرانی حکومەت و ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی هەبوون.
نمایشکردنی فیلمەکەش چەندین گفتوگۆی تێروتەسەلی بەدواخۆیدا هێنا لەسەر دۆخی ئێستای ڕەشنوسی پڕۆژەیاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی و هەروەها ئەو دەستپێشخەریانەش کە بۆ پشتگیری ئەم رەشنووسە پێویستن.
لە ووتەی دەستپێکدا خاتوو دانیال بێلی بەرپرسی نوسینگەی مافەکانی مرۆڤی یونامی و نوێنەری کۆمیساریای باڵای مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتوەکان لە عیراق ووتی " پێویستە یاسا لە عیراق کەسانی لاواز بپارێزێت بەتایبەتی لە ماڵەوەدا. بەبێ ئەم یاسایەش کارە هەرە قێزەوەنەکانی توندوتیژی بەبەردەوام وەك 'کێشەی خێزانی' یان ' کێشەی تایبەت' مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت.
بەشداربووان تیشکیان خستەسەر گەلێك بەربەست کە ڕێگرن لە گفتوگۆکان دەربارەی ڕەشنوسی پڕۆژە یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی خێزانی.
لەنێو ئەم بەربەستانەشدا تێگەیشتنی هەڵە لەنێوان هەردوو رەگەزدا لەگەڵ هەوڵنەدان بۆ چارەسەرکردنی ڕێساو ئاکارە کۆمەڵایەتیەکانی نێو کۆمەڵگا بۆ بەتاوان هەژمارکردنی توندوتیژیی خێزانی بوون.
بەمەبەستی بەرەنگاربوونەوەی هەندێك لەم کێشانەش بەشداربووان پیشنیارێکیان خستەڕوو بە دروستکردنی لێژنەیەك بۆ دیاریکردنی چارەسەری کردەنی بەمەبەستی بەردەوامبوونی گفتوگۆکان دەربارەی پڕۆژە یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی و بەشداریپێکردنی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنیش لەم پڕۆسەیەدا.
لەم بەستەر (لینک) ەوە سەیری فیلمەکە بکە و دەکرێت تۆش ببیت بە بەشێك لە دەستپێشخەری داکۆکیکردن لەسەر ئەم بابەتە بە بڵاوکردنەوەی لەسەر پلاتفۆرمەکانی تؤڕەکۆمەڵایەتییەکانی خۆتدا.
https://www.youtube.com/watch?v=onq95HUv-VQ