لێدوانی ڕۆژنامەوانی

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی بەردەوامە لە پاڵپشتیکردنی هەڵمەتی ڕووبەڕووبوونەوەی کۆڤید-١٩ لە هەرێمی کوردستان بە دابینکردنی کۆمەڵێک کەلوپەل و پێداویستیی پزیشکیی بەبەهای ١ میلیۆن دۆلار

١٦ شوبات ٢٠٢١

هەولێر - عێڕاق، ١٦ی شوبباتی ٢٠٢١. ئەمڕۆ ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ١٣ تۆن لە کەلوپەل و پێداویستیی پزیشکی پێشکەش بە وەزارەتی تەندروستی کرد لە هەرێمی کوردستانی عێڕاق، ئەم بەخشینە بۆ بەرزکردنەوەی تواناکانە لە هەڵمەتی ڕووبەڕووبوونەوە و کۆنترۆلکردنی ئەو زیادبوونانەی دوایی لە ژمارەی تووشبووان لە عێڕاق.

ئەوپێداویستییە پزیشکییانەی کە بەهاکەی یەک ملیۆن دۆلارە، پاڵپشتێکی بەهێزی کەرتی تەندروستییە لەهەرێمی کوردستان. ئەمەش پێکهاتووە لە کەلوپەلی خۆپارێزی کەسی، کیتی دەستنیشانکردنی کۆڤید-١٩، ئامێری دابینکردنی ئۆکسجین، ئامێری پێوانەی ئۆکسجین، ئامێر و قەرەوێڵەی بەشی چاودێری چڕ، کەلوپەل و پێداویستی ناو نەخۆشخانە، ئامێری چاودێریکردنی حاڵەتی نەخۆش وکۆمەڵێک کەرەستەی دیکەی پزیشکی. ئەم یارمەتییە هاوکاتە لەگەڵ ململانێی بەرپرسانی تەندروستیی ناوچەکە بۆ کۆنترۆڵکردنی بەرزبوونەوەی ئەم دواییانەی ژمارەی تووشبووان و ژمارەی نەخۆشە خەوێندراوەکان لە نەخۆشخانەکان. پێداویستییە پزیشکییەکانی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی سوودی دەبێت بۆ هەردوو مەبەستی دەستنیشانکردن و چارەسەرکردنی نەخۆشانی کۆڤید-١٩دوابەدوای هەواڵی تۆمارکردنی جۆری نوێی ئەم ڤایرۆسە لەعێڕاق.

"ئێستا، بڵاوبوونەوەی پەتایی کۆڤید-١٩ ئاماژە بە بەرزبوونەوەیەکی نوێ دەکات لە ژمارەی تووشبووان و بە لەبەرچاوگرتنی بڵاوبوونەوەی جۆری نوێی ئەم ڤایرۆسە لە وڵاتدا، ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی بەردەوامە لە دابینکردنی پاڵپشتییە تەکنیکییەکان و کردەییەکان بۆ ڕووبەڕووبونەوەی ئەم پەتایە لەسەر ئاستی ناوەند و هەرێمی کوردستان وەکو ئامادەکارییەک بۆ هەر بەرزبوونەوەیەکی نەخوازراو". د.ئەحمەد زویتن وایگووت، سەرۆک و نوێنەری رێکخراوی تەندروستیی جیهانی لەعێراق. هەروەها گوتیشی "ئاستەنگیی زیاتریشمان لەپێشە، بۆیە پێویستە هەوڵەکانمان یەکبخەین، هەموو سەرچاوە بەردەستەکان بەکاربهێنین و وەبەرهێنان لە تواناکانمان بکەین لەهەردوو بواری خۆپارێزی و چارەسەری بۆ ئەوەی ئەم جەنگە ببەینەوە."

بەرپرسانی تەندروستیی هەرێم بەخۆشحاڵییەوە ئەم پاڵپشتییەیان کە بۆجاری سێیەمە لەدوای شوبباتی ٢٠٢٠، قبوڵ کرد. "ئێمە پاڵپشتیی بەردەوامی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی بۆ هەرێمی کوردستان بەرز دەنرخێنین، ئەم هاوکاریەی ئەمڕۆ بەدڵنیاییەوە تواناکانمان بەهێزتر دەکات لە دەستنیشانکردن و چارەسەرکردنی تووشبووانی کۆڤیدــ١٩. ئەمەش لەکاتێکدایە کە ئێمە هەموو هەوڵەکانمان بۆ ئەوەیە ژمارەی تووشبووانی کۆڤیدــ١٩ بەهەموو شێوەیەک تانزمترین ئاست کەم بکەینەوە " د.سامان بەرزنجی وایگوت، وەزیری تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

تاوەکو ئەمڕۆ ١٥ی شوبباتی ئەمساڵ، بەرپرسانی تەندروستیی کوردستان ١٠٦،٩٦٧ حاڵەتی تووشبووانیان لەهەرێمی کوردستان ڕاگەیاندووە. ٣،٤٩٩ مردن تۆمارکراوە و ١٠٢،٣٣٥ حاڵەتی چاکبوونەوەش هەیە.

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی دڵسۆزی و بەشدارییەکانی بەخشەرەکان زۆر بەرز دەنرخێنێت. هەریەک لە خەڵک و حکومەتی کوێت، خەڵک وحکومەتی ئەڵمانی هەروەها ئاژانسی نێودەوڵەتی ئەمەریکی بۆ پەرەپێدان. کە بەردەوامی بە پاڵپشتییەکانی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی دەدەن بۆ خەڵکی عێراق لەڕێگەی دابینکردنی ئەو پێداویستی و کەلوپەلە پزیشکیانەی کە ژیانی چەندین هاووڵاتی ڕزگار دەکات.

 

Ajyal Sultany

ئەجیال سوڵتانی

رێكخراوى ته‌ندروستى جيهانى
بەرپرسی پەیوەنديیەکان

Mohammed Qader

رێكخراوى ته‌ندروستى جيهانى
Communications Officer

پاولين ئه‌جيلۆ

رێكخراوى ته‌ندروستى جيهانى
به‌رپرسى په‌يوه‌ندييه‌كان

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

رێكخراوى ته‌ندروستى جيهانى
رێكخراوى ته‌ندروستى جيهانى

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت