پەیامی نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق جینین هێنیس-پلاسخارت بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی ژنان ٢٠٢١ : ئافرەتانی بەهێز کۆمەڵگای بەهێز دروست دەکەن
٠٨ ئازار ٢٠٢١
ئێمە ، هەموو ساڵێک کاتێک یادی ڕۆژی جیهانیی ژنان دەکەینەوە ، دەزانین ئاشتی و پێشووەچوونی کۆمەڵایەتی و بەکارهێنانی گشت و ماف و ئازادییە سەرەکییەکان تەنها بە بەشداریکردنی کارای ژنان و توانادارکردنیان و یەکسان بوون لەگەڵیان وەدیدەهێندرێت. سەرە بابەتی ئەم ساڵ "ژنان لە سەرکردایەتیدا: وەدیهێنانی ئایندەیەکی یەکسان لە جیهانی کۆڤید-١٩"تیشک دەخاتە سەر ئەو هەوڵ و کۆششە مەزنانەی ژنان و کچان لە سەرتاسەری جیهان کردوویانە لە پێناو ئایندەیەکی یەکسانیی زیاتر و چاکبوونەوە لە پەتاکە و هەروەها سەرنج ڕاکیشان بۆ ئەو کەلەبەرانەی تا ئێستا ماون.
لە عێراقدا، ژنان بە شێوەیەکی بەرچاو لە ڕیزی پێشەوەی خەباتە مەزنەکانن ، خەبات دژی کۆڤید-١٩ و خەبات لە پێناو وەدیهێنانی یەکسانی لە مافەکان و داد و لێپێچینەوە.
ژنانی بەهێز کۆمەڵگای بەهێز دروست دەکەن. بەشداریکردنی سیاسی زیاتر بەتایبەتیش لە هەڵبژاردنەکان، ژنان توانادارتر دەکات بۆ گەیشتن بە گشت تواناکانیان و ڕابەرایەتی کردنی کۆمەڵگا بەرەو ئاشتی و خۆشگوزەرانی.
ئێمە هەموومان – هەریەکەو لە شوێنی خۆیەوە ، چ سەرکردەکان و یان چالاکوانان و یانیش هاوڵاتیان ، بە ژن و پیاوەوە بەرپرسیارین لە بنبڕکردنی نایەکسانی و وەدیهێنانی ئایندەیەکی یەکسان بۆ هەمووان. چاکبوونەوەیەکی تۆکمەی دوای پەتاکەش پێویستی بە هەوڵ و کۆششی هەمووانە و هاوکات لەگەڵ بیستنی دەنگی ئازادی ژنان و کچان بە بەرزی و بە ڕوونی.
لە بری خانەوادەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق هیوای خۆشی ڕۆژی جیهانی ژنانتان بۆ دەخوازم .