لێدوانی ڕۆژنامەوانی

لە ڕۆژی جیهانی ژەمە خۆراكی قوتابخانەیی دا، بەرنامەی خۆراكی جیهانی و وەزارەتی پەروەردە وفێركردن پابەندبوون و سووربوونی خۆیان ڕادەگەیەنن ، بۆ فراوانكردنی پشتگیریكردن بۆ هەموو مناڵانی قوتابخانە

١١ ئازار ٢٠٢١

بەغداد 11/ئازاری 2021 - لە ڕۆژی جیهانی ژەمە خۆراكی قوتابخانەیی دا، بەرنامەی خۆراكی جیهانی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان (WFP) ، پابەندبوونی خۆی نوێ دەكاتەوە، بۆ پاڵپشتیكردنی پرۆسەی فێربوون و پێداویستییە خۆراكییەكانی منداڵان لە عێراق دا. لە ژێر ڕۆشنایی پرۆگرامی خۆراكپێدانی قوتابخانەیی نیشتمانی دا ، WFP بە هاوبەشی لە گەڵ وەزارەتی پەروەردە وفێركردنی عێراقی، سیاسەتێكی نوێی گشتگیری خۆراكپێدانی قوتابخانەیی گەشە پێدەدات بۆ پاڵپشتی كردنی مناڵانی هەموو قوتابخانە سەرەتاییەكان لە ووڵات دا.

”وەك قوتابییەك كە پیشتر سوودمەند بووم لە بەرنامەی خۆراكپێدانی قوتابخانەیی نیشتمانی، هێشتا ئەو شادی و خۆشییەم لە بیرە كاتێك ژەمەكانمان وەردەگرت و بە پەرۆشییەوە چاوەڕوانی ئەو بەشەی رۆژەكەمان دەكرد لە قوتابخانەكەدا. بە هەمان شێوە لە داهاتوو دەڕوانم، كە قوتابیان لە هەموو عێراق دا، هەمان هەستی خۆش ومەزنیان هەبێت كاتێك بەرنامەی خۆراكپێدانی قوتابخانەیی نیشتمانی فراوان دەكەین، بۆ هەموو مناڵانی قوتابخانە “ ، ئەمە ووتەی عەلی مخلف موحسینی وەزیری پەروەردەو فێركردنی عێراقە. ” ئێمە ئەو پاڵپشتییەی بەرنامەی خۆراكی جیهانی WFP بەرز دەنرخێنین و دڵنیایی تەواوەتی لە پابەند بوونمان دەدەین بۆ ئەو پرۆژە گشتگیرو بەردەوامەی خۆراك پێدانی قوتابخانەیی ، كە بە هەنگاوێكی گرنگی دەبینین بۆ دڵنیابوون لە تەندروستی و پەروەردەو فێركردنی قوتابیان، كە لە داهاتوودا خزمەتی ووڵات و كۆمەڵگە كە دەكەن”.

WFP و وەزارەتی پەروەردەو فێركردن دەستیان كردەوە، بە بەرنامەی خۆراكپێدانی قوتابخانەیی نیشتمانی، لە یەنایەری 2021 بۆ پێشكەشكردنی كۆمەك و پاڵپشتی بۆ 255000 مناڵ و خێزانی هەژار لە 11 پارێزگا، لە سەرانسەری عێراق دا. بەڕێز موحەمەد ناسر جیاد ڕایگەیاند، كە زیاتر لە نیوەی ئەو قوتابیانەی كە وازیان لە خوێندن هێناوە لە قوتابخانەی ئە لڕەیحانییە، گەڕاونەتەوە پۆلەكانیان پاش دەستپێكردنەوەی بەرنامەی خۆراكپێدانی قوتابخانەیی. قوتابی تەمەن 12 ساڵ تازی ووتی: بە خۆشحاڵییەوە دەڕوانمە داهاتوو بۆ ئامادەبوون لە قوتابخانە ،بە مەبەستی فێربوون و خۆراك خواردن لە گەڵ هاوڕێكانم داو هاوبەشیكردنی ساتە خۆشەكان پێكەوە. ”



بەڕێزعەبدوڕەحمان مەیگاگ، نوێنەری بەرنامەی خۆراكی جیهانی ووتی :

WFP “پابەند دەبێت بە پاڵپشتی كردن و بەهێزكردنی پرۆگرامە نیشتمانییەكانی حكومەتی عێراق، لەوانەش گەشەپێدانی ئەم سیاسەتە نوێیە گشتگیرەی خۆراكپێدانی قوتابخانەیی، بۆ سەرمایەگوزاری لە داهاتووی مناڵانی عێراق دا، بەتایبەتیش كچان. لە ڕۆژی ژەمە خۆراكی جیهانی دا، بەرنامەی خۆراكی جیهانی، ئامادەییەكی تەواوی بۆ دەستپێكردنەوەی پرۆگرامی نیشتمانی خۆراكپێدانی قوتابخانەیی هەیە، لە گەڵ وەزارەتی پەروەردەو فێركردن دا، لە خێراترین كاتدا لە دوای كردنەوەی قوتابخانەكان ، كاتێك پارێزراوو سەلامەت بن بۆ ئامادەبوونی قوتابیان“

واپێشبینی دەكرێت، كاریگەری كۆڤید-19، زیاتر بێت ، لە پێداویستییە ڕاستەوخۆ و هەنووكەییەكانی دۆخی فێربوون و تەندروستی و خۆراكپێدانی مناڵان و كاریگەری دەگاتە سەر ئەنجامەكانی گەشەی كۆمەڵایەتی و تەندروستی دەروونیشیان . لە ڕاپرسییەكی هاوبەشی بەرنامەی خۆراكی جیهانی WFP و یونسێف دا UNICEF ، لە نۆڤەمبەری 2020 دا ، دەركەوت كە زیاترلە سەدا 90ی دایكان و باوكان پشتگیری ناردنەوەی مناڵەكانیان دەكەن بۆ قوتابخانە، بە مەرجی گرتنە بەری رێكارەكانی خۆپارێزی بۆ یارمەتی پاراستنی هەمووان، وەك بەكارهێنانی ناچارییانەی ماسك و هێشتنەوەی دووری پێویست.

 

Sharon Rapose

شارۆن راپۆس

به‌رنامه‌ى خۆراكى جيهانى
به‌رپرسى په‌يوه‌ندييه‌كان و راپۆرت

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

به‌رنامه‌ى خۆراكى جيهانى
به‌رنامه‌ى خۆراكى جيهانى

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت