لێدوانی ڕۆژنامەوانی

ڕاگەیاندنی تۆڕی نەتەوە یەکگرتووەکان وەکو پاڵپشتییەک بۆ هەوڵەکانی حکوومەتی عێراق بۆ فەرمانڕەوایی کۆچکردن

١٧ ئازار ٢٠٢١

بەغدا – دوابەدوای کۆبوونەوەیەکی دەستپێک لە مانگی شوبات، ڕۆژی ١٧ ئادار تۆڕی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کۆچ بەشێوەیەکی فەرمی راگەیەندرا لە عێراق. تۆڕەکە پاڵپشتی دەکات لە هەوڵەکانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەرەو جێبەجێکردنی ڕێکەوتننامەنی نێودەوڵەتی بۆ کۆچک بەشێوەیەکی سەلامەت و ڕێکخراو و فەرمی، کە یەکەمین ڕێککەوتننامەیە لەنێوان حکوومەتەکاندا دانوستانی لەسەر کرابێت و هەموو ڕەهەندەکانی کۆچکردنی نێودەوڵەتی بگرێتەوە بە شێوەیەکی گشتگیر و تەواو.

لە کاتی ململانێکدان لەگەڵ دەولەتی ئیسلامی لە عێراق و شام (داعش) توانستی حکوومەتی عێراق بۆ دابینکردنی خزمەتگوزارییەکان و ڕێکخستنی فرمانە سەرەکییەکانی بەڕێوەبردنی کۆچ و ئاسایش لە سەر ئاستی ناوەند و خۆجێیی بەشێوەیەکی خراپ لە کەمیی دا. چاوەڕوان دەکرێ کە عێراق بەردەوام بێت لە دووچاربوونەوەی چەندان کێشەی ئالۆزی تایبەت بە کۆچکردن، لەوانەش کۆچی گەڕانەوەی هاوڵاتییانی عێراقی لە ئەوروپا و ناوچەکانی دی، کە ئەمەش فشاری زیاتر دەخاتە سەر حکوومەت لە بەڕێوەبردنی کۆچ بە شێوەیەکی کاریگەر.

لەم بارەیەوە ئیرینا ڤۆیاکۆڤا، جێگری نوێنەری تایبەتی سکرتێری نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق گوتی: "بەڕێوەبردنی کۆچ پێویستی بە مامەڵەکردنێکی وا هەیە کە تەواوی حکوومەت گرینگی پێ بدات بۆ ئەوەی ڕەچاوکردنی لایەنی کۆمەڵایەتی و ئابووری و ئاسایشی پرسەکە مسۆگەر بکرێت. تۆڕی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کۆچ لە عێراق پاڵپشتییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ حکوومەتی عێراق ڕێک دەخات بۆ باشترکردنی فەرمانڕەوایی کۆچکردن بەپێی ئامانجەکای پەرەسەندنی بەردەوامی نەتەوە یەکگرتووەکان"

لەمیانەی کۆنفرانسێک بۆ هەڵسەنگاندنی جێبەجێکردنی ڕێکەوتننامەنی نێودەوڵەتی بۆ کۆچکردن بەشێوەیەکی سەلامەت و ڕێکخراو و فەرمی لە ناوچەی وڵاتانی عەرەبیدا، عێراق بوو بە پاڵپشتیکارێک بۆ ڕێککەوتننامەکە، بەمەش پابەندبوونی بەردەوامی خۆی پێشان دا بۆ بەهێزکردنی بەڕێوەبردنی کۆچ بۆ بەرژەوەندیی کۆمەڵایەتی و ئابووری هەمووان.

تۆڕی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ کۆچ لەلایەن ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچەوە بەڕێوە دەبرێت و ئەم ڕێکخراوانەی دیش ئەندامی تۆڕەکە دەبن: ڕێکخراوی پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان (یو ئێن ئێچ سی ئاڕ)؛ ڕێکخراوی پەروەردەیی و زانستی و کولتووریی نەتەوە یەکگرتووەکان (یونیسکۆ)؛ ڕێکخراوت خۆراک و کشتوکاڵ (فاو)؛ ڕێکخراوی پەرەپێدانی پیشەسازیی نەتەوە یەکگرتووەکان (یونیدۆ)؛ نووسینگەی هەماهەنگیی کاروباری مرۆیی (ئۆچا)؛ ڕێکخراوی کاری نێودەوڵەتی (ئیلۆ)، پرۆگرامی خۆراکی جیهانی (دەبڵیو ئێف پی)؛ نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مادە هۆشبەرەکان و تاوانەکان؛ سندووقی دانیشتووانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان؛ نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ خزمەتگووزارییەکانی پرۆژەکان (یونۆپس)؛ سندووقی تەنگەتاوی نێودەوڵەتیی منداڵانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەان (یونیسێف)؛ پرۆگرامی پەرەپێدانی نەتەوە یەکگرتوەکان (یو ئێن دی پی). تۆڕەکە بەشێوەیەکی ڕێکخراو کۆبوونەوە ئەنجام دەدات لەگەل نوێنەرانی حکوومەتی عێراق.

لەم سالانەی دواییدا، حکوومەتی عێراق هەنگاوی گرینگی ناوە بەرەو باشترکردنی چوارچێوەی کاری سیاسەتی کۆچکردن، لەڕێگەی پەرەپێدانی ستراتیجیەتێکی نیشتیمانی بۆ کۆچ. ئەم ستراتیجییە چەندان پێشنیار دیاری دەکات بۆ مامەڵەکردن لەگەل ئەو بوارانەی سیاسەت و فەرمانڕەوایی کۆچکردن کە بوونیان نییە، بۆ نموونە ئەو سیاسەتانەی پەیوەندییان هەیە بە کاریگەرییەکانی ئاوارەبوون لە قەیرانەکاندا؛ بەشداریپێکردنی کۆمەڵگەی مەدەنی لە دانانی کارنامە؛ کۆکردنەوەی داتای دیمۆگرافی لەبارەی کۆچبەران لە عێراق، یان کۆچبەرە عێراقیییەکان لە دەرەوە. تۆڕی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کۆچ شانبەشانی حکوومەتی عێراق کار دەکات بۆ تەواوکردن و فرەوانکردنی ئەم هەولانە.

 نووسينگه‌ى راگه‌ياندنى رێكخراوى نێوده‌وڵه‌تى كۆچ

نووسينگه‌ى راگه‌ياندنى رێكخراوى نێوده‌وڵه‌تى كۆچ

رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تیی كۆچ

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تیی كۆچ
رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تیی كۆچ

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت