لێدوانی ڕۆژنامەوانی

رێکخراوی تەندروستیی جیهانی ئەو بانگەشانە ڕەتدەکاتەوە سەبارەت بە پلانی کوتانی کۆڤید ــ ١٩ لەعێڕاق

٣١ کانوونی دووەم ٢٠٢١

٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١، بەغداد، عێڕاق ــ ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ئەو بانگەشەیە ڕەتدەکاتەوە کە لە سەرچاوەیەکی میدیایی ناوخۆ بڵاوکراوەتەوە سەبارەت بە کۆمەڵێک زانیاریی دەربارەی پلانی کوتانی کۆڤید ــ ١٩ لە هەرێمی کوردستانی عێڕاق.

لە بڵاوکراوەیەکی ئەلشەفەق نیوز، دەزگاکە هەڵساوە بە هەڵەلێکدانەوەی لێدوانی فەرمانبەرێکی تەکنیکیی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی و دەستەواژەی ناڕوونی بەکارهێناوە سەبارەت بە وردەکاریی جۆر و پلانی کوتانی کۆڤید ــ ١٩ لە عێڕاق. زانیارییەک کە ناکۆکە لەگەڵ ڕۆڵی ئەم ڕێکخراوە لە هەموو ئەو وڵاتانەی تێیدا ئەندامە.

ڕێکخراوەکە ئەوە دووپات دەکاتەوە کە ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ئاژانسێکی تەکنیکییە و ڕێنمایی تەکنیکیی پێویست دەگەیەنێت بە وەزارەتی تەندروستیی عێڕاق لەسەر هەردوو ئاستی ناوەند و هەرێم، و ڕێز لەسەروەری بڕیارەکانی وەزارەتی تەندروستیی ناوەند و هەرێمی کوردستان دەگرێت لەهەموو پرسە تەندروستییەکان و لەگەڵیدا پرسی کوتانی کۆڤید -١٩ و کوتانە نیشتمانییەکانی دیکە.

Ajyal Sultany

ئەجیال سوڵتانی

رێكخراوى ته‌ندروستى جيهانى
بەرپرسی پەیوەنديیەکان

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

رێكخراوى ته‌ندروستى جيهانى
رێكخراوى ته‌ندروستى جيهانى

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت