لێدوانی ڕۆژنامەوانی

برەودان بە گەشەکردنی گشتیری ئابوری و ڕەخساندنی دەرفەتی کار لە عێراق

٢٠ کانوونی دووەم ٢٠٢١

تا ئێستاش بێکاری ئالنگارییەکی بەردەوامە لە عێراق بە تایبەتێش بۆ گەنجان و ژنان . زۆربەی ئاوارە نێوخۆییەکان بێکارن و یانی بە نا فەرمی کاردەکەن و یانیش لە دەرەوەی هێزی کارن . پەتای کۆڤید-١٩ ئەم ئالنگارییەی بێکاری ئاڵۆزتر و قورستر کردووە. لەم چوارچێوەیەدا، ڕەخساندنی دەرفەتی کار و گوزەرانکردن بە سەرلیستی دەمێنێتەوە لە پێناو پتەوبوونی شیرازەی کۆمەڵایەتی و باشترکردنی تواناکانی بەرەنگاربوونەوە.

کەرتی کشتوکاڵی لە توانایدایە بە شێوەیەکی کاریگەر بەشدار بێت لە بەکارخستن لە عێراق ، بەڵام نزمی ئاستی بەرهەمهێنانی کێلگە و لاوازی بەهای بەرهەمەکان و دژواریی ژینگەی بازرگانی کاریگەریان لەسەر ئەم کەرتە هەیە. بۆ چارەسەرکردنی ئەمانە یەکێتی ئەوروپا پرۆژەیەکی ٢٢.٥ ملیۆن یۆڕۆ بە ناوی " پتەوکردنی کشتوکاڵ و بەهای زنجیرە خۆراکە کشتوکاڵییەکان و باشترکردنی سیاسەتی بازرگانی" (SAAVI) ڕاگەیاندووە . ئەم پڕۆژە پێنج ساڵییە لە لایەن سەنتەری بازرگانی نێودەڵەتی (ITC) و بە هەماهەنگی پتەوی حکومەتی عێراق و هاوبەشیکارە خۆجێییەکان جێبەجێ دەکرێت.

ئامانج لە پڕۆژەی SAAVI پتەوکردنی تواناکانی كێبڕکێی کەرتی کشتوکاڵ و چالاکییەکانیەتی و هەروەها باشترکردنی سیاسەتی بازرگانیشە لە عێراق. ئەم پڕۆژەیە رووبەرووی ئەو بەربەستە کشتوکالیانەی پەیوەست بە کێڵگە و کۆمپانیاکان دەبێتەوە و بەهای زنجیرە خۆراکییەکانیش پتەو دەکات . ئەمەش لەرێگای شیکارکردنی زنجیرەی بەهاکان و ناساندنی ستراتیجییە نوێکانی بەرهەمهێنان و ڕاهێنانی جوتیاران لەسەر فرەچەشنی بەرهەمەکان بۆ بازاڕە خۆجێیەکان.

هەروەها ئەم پڕۆژەیە تواناکانی کۆمپانیا هەرە بجووک و بچووک و مامناوەندییەکان بونیاد دەنێت زانیاری و کارامەیی گەنجان فراوان دەکات وەک ڕاهینان لە سەر کارامەییەکانی ڕێکستنی پڕۆژە و بازرگانی. هەروەها برەو دەدریت بە بەرنامە تەکنیکی و پیشەییەکانی کارامەیی بۆ ئەوەی زۆر باشتر بگونجێت لەگەڵ پێداویستییەکانی کەرتی تایبەت.

هەروەها ئەم پڕۆژەیە پشتگیری دەبەخشێتە سیاسەت داڕێژەران و دامودەزگا سەرەکییەکانی بەشدار بوو لە پرۆسەی بە ئەندامبوونی ڕێکخراوی بازرگانی نێودەولەتی ئەمەش بە بونیاتنانی تواناکان لە بواری دانوستانی بازرگانی و سیاسەت داڕشتن و هەماهەنگی. ئەندامیتی لە ڕێکخراوی بازرگانی نێودەولەتی یارمەتی عێراق دەدات لە تەواو کردنی سیاسەتی نێوخۆیی و چاکسازییەکان بۆ بە مۆدێرنە کردنی ژینگەی بازرگانی و وەدەستهێنانی چوونە ناوەوەیەکی کاریگەر ئابوری جیهانی. هەر چەندە پرۆسەی دانوستاندن بۆ بە ئەندامبوون لە ڕێکخراوی بازرگانی نێودەولەتی بۆ هەر ولاتێک جیایە ، بەڵام چالاکییەکانی پڕۆژەکە بە درێژایی پرۆسەکە یارمەتی بەرپرسان دەدات.

لەم بارەیەوە بەڕێز مارتن هوث ، باڵوێزی یەکێتی ئەوروپا لە عێراق وتی" یەکێتی ئەوروپا پابەندە بە پشتیگیریکردنی هەوڵەکانی زیاترکردنی دەرفەتە ئابورییەکان لە سەرتاسەری عێراق. بایەخدان بە زنجیرە بەها خۆراکییەکشتوکاڵییەکان ئەو توانایەی هەیە کە کاری شیاو بۆ گەنجانی عێراق بە ژن و بە پیاوەوە دابین بکات. لەهەمان کاتیشدا پڕۆژەکە یارمەتی حکومەتی عێراق دەدات بۆ گەشەپێدانی بازرگانی و هەروەها پێشڤەچوونیش لە هەوڵی وڵات بۆ چوونە ناو ڕێکخراوی بازرگانی جیهانییەوە کە ئەویش هەر خۆی لە خۆیدا بنەمای سەرەکییە بۆ گەشەپێدانی ئابووری و رەخساندنی هەلی کار."

لای خۆشییەوە، خاتو پامێلا هاملتۆن بەڕێوەبەری جێبەجێکاری مەڵبەندی بازرگانیی جیهانی وتی "سەنتەری بازرگانیی جیهانی یارمەتی حکومەتی عێراق دەدات بۆ برەودان بە رکەبەریی و جۆراوجۆرکردنی ئابووری. ئێمە ئەزموونی خۆمان لە دروستکردنی ستراتیجی بەکار دەهێنین بۆ ئەوەی وا لە وڵات بکەین کە باشتر لە توانای گەشەپێدانی هەلی کار و دروستکردنی داهات بگەن. ئێمە بەیەکەوە لەگەڵ هاوبەشکارەکانمان پەرە بە کشتوکاڵ و خۆراکی کشتوکاڵی دەدەین لەگەڵ پشتگیریکردن لە بەشدارییەکانمان شانبەشانی حکومەتی عێراق.

بێگومان سوودبینین لە توانای کەرتی کشتوکاڵی وڵات دەبێتە هۆی رەخساندنی هەلی کار و دەرفەتی بازرگانی بۆ گەنجان بەتایبەت ئەوانەی لادێنشینن و بەرکەوتەی شەڕە درێژخایەنەکانین. هەروەها، پڕۆژەکە دەبێتە مايەی سووککردنی کاریگەرییە ئابوری و کۆمەڵایەتییەکانی پەتای کۆڤید-١٩ ش کە بووەتە هۆی دروستبوونی ئاڵنگاری تازە بۆ عێراق. پرۆژەکە هەروەها مایەی بووژانەوەی ئابووریی لادێشە. پرۆژەکە بە شێکیشە لە شێوازی یەکییەتی ئەورووپا بۆ رەخساندنی هەلی کار و گەشەپێدانی کەرتی تایبەت و کاری کشتوکاڵی بۆ پشتگیریکردنی بووژانەوەی ئابووری و چاکسازی لە عێراقدا.

سەبارەت بە مەڵبەندی بازرگانیی جیهانی:

مەڵبەندی بازرگانیی جیهانی تاکە ئاژانسی گەشەپێدانە کە لە ساڵی ١٩٦٤ ەوە بە تەواوی پشتگیری لە جیهانگەراییکردنی پڕۆژە بچووک و مامناوەندەکان دەکات و خۆشی بەشێکە لە رێکخراوی بازرگانیی جیهانی و نەتەوە یەکگرتووەکان.

نوسينگه‌ى راگه‌ياندنى يونامى

نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ هاريكارى عيراق

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

بنكه‌ى بازرگانى نێوده‌وڵه‌تى
بنكه‌ى بازرگانى نێوده‌وڵه‌تى

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت