لێدوانی ڕۆژنامەوانی

یونامی سەرکۆنەی توندوتیژییەکانی پارێزگای سلێمانی دەکات و داواش لە دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان دەکات ئازادی گردبوونەوە و ڕادەربڕین بپارێزێت

٠٨ کانونی یەکەم ٢٠٢٠

بەغدا،٨ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٠- نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاری عێراق(یونامی) سەرکۆنەی کردە توندوتیژییەکانی ئەم چەند ڕۆژەی دوایی پارێزگای سلێمانی دەکات کە هاوکات لەگەڵ ناڕەزاییە جەماوەرییەکان سەری هەڵدا و بوونە هۆی کەوتنەوەی ژمارەیەک کوژراو و بریندار و تێکشکاندنی موڵک و ماڵ . نێردەکە سەرەخۆشی لە خانەوادەی گیان لەدەستداوەکان دەکات و هیوای چاکبوونەوەی خێراش بۆ برینداران دەخوازێت.

پێویستە مافی خۆپێشاندانی ئاشتییانە پارێزراو بێت هەروەها خۆپێشاندانەکانیش بە ئاشتییانە بمێنێتەوە. دەبێت ڕێگاش بە دەزگاکانی ڕاگەیاندن بدرێت ، بە ئازادی و بێ ترساندن و پاڵەپەستۆ هەواڵەکان بڵاو بکەنەوە. هەروەها پێویستە لێکۆڵینەوەی دەستبەجێ بکرێت بۆ دەستنیشانکردنی ناسنامەی ئەو کەسانەی توندوتیژییان کردووە و لێپێچینەوەی تەواویشیان لەگەڵ بکرێت.

نێردەی یونامی داوای هێوربوونەوە دەکات و هەروەها داواش لە دەسەلاتی هەرێمی کوردستان دەکات مافی ئازادی گردبوونەوە و ڕادەربرین بپارێزێت

Samir Ghattas

سه‌مير غه‌تتاس

نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ هاريكارى عيراق
وته‌بێژ / به‌ڕێوه‌به‌رى نووسینگەی پەیوەندییە ستراتیژییەکان و ڕاگەیاندن

نوسينگه‌ى راگه‌ياندنى يونامى

نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ هاريكارى عيراق

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ هاريكارى عيراق
نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ هاريكارى عيراق

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت