هەرێمى کوردستانى عێراق دیدگاى خۆى بۆ ٢٠٣٠ دادەڕێژێت و لەلایەن بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدانەوە پاڵپشتى دەکرێت
٠٣ شوبات ٢٠٢٠
هەولێر، ٣ ى شوباتى ٢٠٢٠ – بەرنامەى نەوتەو یەکگرتووەکان بۆ پەرەپیدان هەستا بە واژۆکردنى لێکتێگەیشتنێک لەگەڵ وەزارەتى پلان دانانى حکومەتى هەرێمى کوردستاندا بەمەبەستى پێدانى ڕێنوینى ستراتیژى و پاڵپشتى تەکنیکى بەمەبەستى دارشتنى دیدگاى حکومەتى هەرێمى کوردستان بۆ ٢٠٣٠.
ئەو واژۆکردنە کە ل بەروارى ٣ى شوباتى ٢٠٢٠ دا ئەنجام درا جەخت لەسەر پابەرندبوونى هەرێمى کوردستان دەکاتەوە لە دەستخستنى ئامانجەکانى پەرەسەندنى بەردەوامدا.
وەزیرى پلان دانانى حکومەتى هەرێمى کوردستان، دکتۆر دارا ڕەشید محمد، گوتى: “هاوڵاتیانى هەرێمى کوردستانى عێراقە لە چەند ساڵى ڕابردوودا نەهامەتى زۆریان چەشتووە. ئێمە دڵنیاین کە هاوبەشییەکەمان لەگەڵ بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان کەرەستەى پێویستمان دەخاتە بەردەست بۆ هینانەدى پەرەسەندنى بەردەوام بەشێوەیەک کە ڕەنگانەوەى چاوەڕوانییەکانى هاوڵاتیانمان بێت”.
نوێنەرى بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عیراقدا، خاتو زینە على احمد، گوتى: “ئەجینداى جیهانى ٢٠٣٠ بۆ پەرەسەندنى بەردەوام جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە نابێت کەس پشتگوێ بخرێت. ئەمەش ڕێک ئەو شتەیە کە لەڕێگەى ئەم هاوبەشییە بەرفراوانەمان لەگەل هەریمى کوردستانى عێراقدا کار بۆ بەدیهێنانى دەکەین لە عێراقد. بەردى بناغەى ئەم کارە لە میانى ئەو هەماهەنگییەى پێشوترمان و پشتیوانیمان بۆ دیدگاى حکومەتى هەرێمى دستاندا دامەزراوە. تەنها لەڕێگەى پەرەسەندنى بەردەوامەوە هەرێمەکە و عێراق ئاشتى و دادوەرى بەردەوام بەخۆیەوە دەبینێت.”
یاداشتى لێکتێگەیشتنەکە چوارچێوەیەکى کار بۆ بەرەوپێشچوونى هەماهەنگى و جێبەجێکردن و چاودێریکردن دەخاتەڕوو بەرەو بەدیهاتنى ئامانجەکانى پەرەسەندنى بەردەوام لە هەریمى کوردستاندا وەک بەشێک لە هەوڵێکى بەرفراوانتر لە بەدەستهێنانى ئامانجەکانى پەرەسەندنى بەردەوام لە عێراقدا. هەروەها جەخت لەسەر بەهێزکردنى تواناى دامەزراوەیى و هەڵسەنگاندنى لایەنە پەیوەندیدارەکان و چارەسەرکردنى بەربەستەکانى گواستنەوە لە قۆناغى قەیرانەوە بۆ پەرەسەندنى بەردەوام.
دیدگاى ٢٠٣٠ لەگەڵ پرۆگرامى تازەى حکومەت بۆ ٢٠١٩-٢٠٢٣، بۆ بەدەمەوەهاتنى پێشینەکانى چاکسازى و گەیاندنى خزمەتگوزارى و ئازادییەکان دیموکراسى و پێکەوەژیان و ئابوورى و دارایى و ئەوانى تردا هاوتەریب دەکرێت.
***
زانیارى زیاتر لەبارەى ئەجێنداى ٢٠٣٠ بۆ پەرەسەندنى بەردەوام و ئامانجەکانى پەرەسەندنى بەردەوام لەم بەستەرەدا بەردەستە sustainabledevelopment.un.org