لێدوانی ڕۆژنامەوانی

ئاهەنگگێڕان بە بۆنەی تێپەڕبوونی ٥ ساڵ بەسەر کارپێکردندا

٢٥ ئەیلوول ٢٠٢٠

بەغدا، ئەمڕۆ ٥ ساڵ بەسەر پەسندکردنی "کارنامەی ٢٠٣٠ی ئامانجە درێژخایەنەکانی گەشەپێدان" دا تێدەپەڕێت. لە میانەی "لوتکەی گەشەپێدانی درێژخایەنی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ساڵی ٢٠١٥دا، هەموو وڵاتە ئەندامەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان کارنامەیەکیان پەسند کرد لەپێناو داڕشتنی پلانێکی هاوبەش بۆ ئاشتی و خۆشگوزەرانی بۆ تەواوی خەڵک و گۆی زەویش.

هەر ١٧ ئامانجە درێژخایەنەکەی گەشەپێدانیش، کە بە ئامانجی جیهانیش ناسراون، چی بۆ لەناوبردنی هەژاری و برسییەتی و چی بۆ گەشەپێدانی یەکسانی و پەروەردە و چی بۆ ئاوڕدانەوە لە پرسە زۆر پێویستەکانی پەیوەست بە تەندروستی و گۆڕانکاریی کەشوهەوا و ئاشتی و گەشەی ئابوری، بانگەوازێکی جیهانین بۆ کارپێکردن لەڕێگەی هاوبەشکاریی جیهانییەوە.

لە دوای سەرهەڵدانی پەتای کۆڤید ١٩ شەوە، بەدەستهێنانی ئەو ئامانجە جیهانییانە نە تەحەددی زۆرن و نە مەترسییەکانیش زۆرترن. بەڵام پەتایەکە بەهۆی ناسەقامگیریی زۆری جیهانەوە پێویستبوونی هەوڵی پێکەوەیی جیهانی زەق کردووەتەوە.

لەمبارەوە، جێگری نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، هەماهەنگیکاری نیشتەجێ و هەماهەنگیکاری کاروباری مرۆیی، ئیرینا ڤۆیاشکۆڤا-سۆلۆرانۆ، وتی "ئامانج لە بوونی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق یارمەتیدان و پشتگیریکردنی حکومەت و هەموو خەڵکی عێراقە بۆ بەدەستهێنانی ئەو ئامانجە جیهانییانە بەگوێرەی تێڕوانینی ٢٠٣٠ی عێراق. ئەمە ڕۆژێکە کە ئەوەمان وەبیر دەهێنێتەوە کە ئامانجەکانی وەک ژمارە ١: نەهێشتنی هەژاری و ژمارە ٣: تەندروستیی باش و خۆشگوزەرانی و ژمارە ١٣: کارکردن لەسەر ژینگە و ژمارە ١٦ : ئاشتی و دادوەری و دامودەزگای بەهێز هەر هەموویان بە شێوەیەکی یەکسان کاریگەرن و بگرە چەمکێکیشن کە دەرفەت بۆ نەوەکانی داهاتوو دەڕەخسێنن بۆ ئەوەی لە ئاشتی و هەماهەنگیدا بژیەن و کەسیش بێبەش نەبێت و دوا نەکەوێت. "

team

زه‌ينه‌ب ساڵح

RCO
به‌رپرسى په‌يوه‌ندييه‌كان

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ هاريكارى عيراق
نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ هاريكارى عيراق
به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌ره‌پێدان
به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌ره‌پێدان

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت