لێدوانی ڕۆژنامەوانی

یونامی : بەرپرسیارەتی تاکەکان هۆکارێکی سەرەکییە بۆ بەگژداجوونەوەی پەتای کۆرۆنا، داوا لە هەموو عێراقییەک دەکەین پابەندی ڕێنماییە فەرمییەکامی تەندروستی بن

٢٧ ئایار ٢٠٢٠

بەغدا،٢٧ ئایاری ٢٠٢٠- نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاری عێراق(یونامی) دەستخۆشی لە سەرکردایەتی حکومەتی عێراق و بەرپەرچدانەوە یەکلاکەرەوەکەی دەکات لە ڕێگرتن لە بڵاوبوونەوەی پەتای کۆڕۆنا. ئەمەش لە کاتێکدایە کە حکومەت دووچاری چەندین قەیرانی تری جیا جیا بۆتەوە، بە پشێوە کۆمەڵایەتییەکان و داکشانی ئابوریی بێ وێنەشەوە.

نەتەوە یەکگرتووەکان دەستخۆشی لەو پێداگیرییە دەکات کە دەسەلاتە خۆجێی و هەرێمیی و نیشتمانییەکان پیشانیاندا بۆ گرتنەخۆی ڤایرۆسەکە وێڕای دەستخۆشی کردن لە سەرکەوتنی ڕێوشوێنە پێشوەختەو بەردەوامەکان کە بە پشتگیریی بە هێزی کۆمەڵگاکان گیرانە بەر . سەرەڕای ئەمەش نێردەکە هۆشداریی دەدات لەوەی هەر تاکێک ڕۆڵیکی گرنگ دەگێڕێت لە بەرەنگاربوونەوەی شەپۆڵی دووەمی هەنووکەی ئەم پەتایە کە لە چەندین پارێزگادا چاودێری کراوە .

بە ئاماژە بە وتاری ئەم دواییەی کە لە ئەنجومەنی ئاسایش پێشکەشی کرد ، خاتوو جینین هێنیس – پلاسخارت ، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق دووپاتی کردەوە کە " هیچ بڕ لە وەڵامدانەوەی حکومەت بێ بەشداری کارای گشت دانیشتوان سەرکەوتوو نابێت . هەرچەندە ئەم ڕێوشوێنانە سەختی و توندی دەچەسپێنن ، بەڵام ئێمە دەزانیین ئەمانە باشترین هیوان بۆ گەڕانەوە و ‌هەستنە سەر پێمان لە نزیکترین کاتی بەردەستدا"

تەواوی خانەوادەی نەتەوە یەکگرتووەکان بە ڕابەرایەتی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی یارمەتی یەکلاکەرەوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەم پەتایە پێشکەشی عێراق دەکات بە تاقیگە و پێداویستی پزیشکی و کەل و پەلی پاراستنی تاکە کەسی و پارەدان و ڕاوێژی هونەرییشەوە. لە کۆتایشدا نوێنەری تایبەت وتی" عێراقییەکان دەتونن بەردەوام بن لە پشتبەستن بە پشتگیریی جێگیری نەتەوە یەکگرتووەکان لەو کاتانەی پێویستیان بە پشتگیرییە. بەرپرسیارەتی کۆتاییش دەکەوێتە ئەستۆی تاکەکان کە پێویستە ڕۆڵی خۆیان بگێڕن ئەویش بە پابەند بوون بە ڕێنماییەکانی دەسەڵاتی تەندروستی لە پێناو پاراستنی خۆیان و خێزانەکانیان"

 

نوسينگه‌ى راگه‌ياندنى يونامى

نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ هاريكارى عيراق

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ هاريكارى عيراق
نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ هاريكارى عيراق

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت