لێدوانی ڕۆژنامەوانی

وێڕای پیرۆزباییەکەی بەبۆنەی هاتنەوەی مانگی رەمەزانی پیرۆزەوە، نوێنەری تایبەتیی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق هیوای ڕەمەزانێکی ئارام و تەندروستیش دەخوازێت

١٣ نیسان ٢٠٢١

بەغدا، ١٣ی نیسانی ٢٠٢١:- ئەوە جارێکی تریش هاتنەوەی مانگی رەمەزانی پیرۆز لەناو رێکارە خۆپارێزییەکانی کۆڤید-١٩ و سەختی ئابووریدایە کە ئەویش بەهۆی پەتای ڤایرۆسی کۆڕۆناوە زیاتر دژوار بووە. لەکاتێکدا ئەم ناخۆشییانە ئیرادەی ئێمە تاقی دەکەنەوە، پێویستە ئەوەمان لە یاد نەچێت کە گیانی خۆمان و ئەزیزانمان بپارێزین و نەشهێلین ئەم بارودۆخە بە نەرێنی کار لەم بۆنەیە بکات.

UN Iraq Special Representative Jeanine Hennis-Plasschaert extends her best wishes for a peaceful, healthy Ramadan

شایانی باسە رەمەزان مانگی ئاشتی و رەنگدانەوە و ڕۆژووگرتن و خواپەرستی و چاکەکردنە. ئەم جۆرە ئەزموونە هاوبەشکراوە دەبێتە مايەی لێکنزیکردنەوەی خەڵک، هەتتا ئەگەر لەڕووی جەستەییشەوە نەبێت، بەوپێیەی ڕەمەزان لەلایەن تەواوی موسڵمانانی جیهانەوە بەگیانی هاوکارییەوە ڕێزی لێ دەگیرێت بەڵام بە هەوڵدانیش بۆ مانەوە بەشێوەیەکی تەندروست و سەلامەت.

لە کاتی ئەم پەیامەشماندا، خۆشبەختانە پێکوتەکان (ڤاکسین) بەردەستن کە ئەوانیش هاوتەریب لەگەڵ رێکارە خۆپارێزییەکانی تر بەڵێنی داهاتوویەکی گەشتر دەدەن کە بتوانین بەهۆیانەوە بۆ سەردەمی رۆژانی ئاسایی بگەڕێینەوە و بەم شێوەش چەقی هەوڵەکانمان بخەینە سەر ئەو پرسانەی تر کە ڕووبەڕووی عێراق دەبنەوە بەگرتنەخۆی بەهێزکردنی ئەدای ئابووری و نەهێشتنی جیاوازییە سیاسییەکان و باشکردنی رەوشی سەقامگیری و ژینگەشەوە.

بە یادکردنەوەی ئەزیزانی لەدەستچوو و خانەوادە لێقەوماوەکانی دوور لە ماڵوحاڵ و کەسوکار و هەروەها ئەو خانەوادە هەژارانەی کە ئەم بۆنە پیرۆزە لەناو گرانیی تێچووی ژیانی ڕۆژانەدا بەڕێ دەکەن، پێویستە ئەم هەلە بۆ ڕەنگدانەوەی بۆنەکە و لێبووردن و گەر بکرێت چاکەکردن، بقۆزینەوە. ئێمە هەموومان لەڕووی مرۆییەوە خوشک و برای یەکترین بە چارەنووسی هاوبەش و ڕووبەڕووبوونەوەی هاوبەشانەی ئەو گرفتانەی کە پێویستیان بە چارەسەری هەموولایەک هەیە.

ئێمە گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستە دەکەین و هیوای ڕەمەزانێکی ئارام و هاوئاهەنگ و تەندروستیش دەخوازین.



رەمەزانتان پیرۆز

Samir Ghattas

سه‌مير غه‌تتاس

نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ هاريكارى عيراق
وته‌بێژ / به‌ڕێوه‌به‌رى نووسینگەی پەیوەندییە ستراتیژییەکان و ڕاگەیاندن

نوسينگه‌ى راگه‌ياندنى يونامى

نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ هاريكارى عيراق

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ هاريكارى عيراق
نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ هاريكارى عيراق

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت