لێدوانی ڕۆژنامەوانی

ڕاپۆرتیکی نوێ و ئامرازی تۆڕی ئینتەرنێت دیدێکی نوێ پێشکەش دەکات بۆ بە دەرکەوتنی قەیرانی ئاولە عێراقدا: ڕێكخراوی نێودەوڵەتی کۆچ (IOM) و دەلتارس (Deltares)

٠٩ تەمووز ٢٠٢٠

هەولێر ٩ تەمووز ٢٠٢٠ - عێراق ڕووبەڕووی قەیرانێکی ئاڵۆزی ئاو دەبێتەوە کەوا پێشبینی دەکرێت بەردەوام بێت و هەروەها دەکرێت کاریگەری هەبێت لەسەر ئاستی مرۆیی، ئابووری-کۆمەڵایەتی، ئاسایش وەهەروەها لەسەر ئاستی کۆمەڵایەتی، هەروەها دەکرێت جووڵانەوەی دانیشتوانیشی لێبکەوێتەوە.

لە تەمموزی ٢٠١٩، ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ لە عێراق نزیکەی ٢١,٣١٤ کەسی دیاری کرد لە پارێزگاکانی ناوەند و باشوور کە ئاوارە بوون بەهۆی کەمیی ئاو، کە ئەمەش دەبەسترێتەوە بە بەرزبوونەوەی ڕێژەی خوێی ئاوو یان سەرهەڵدان و بڵاوبونەوەی ئەو نەخۆشیانەی کە بەهۆی ئاوەوە دەگوازرێنەوە.

قەبارەی ئاو لە ڕووباری دیجلە و فورات - سەرچاوەی سەرەکی ئاوی عێراق - بە ڕێژەیەکی پێشبینی نەکراو کەم دەبێتەوە. هاوکات، گۆڕڕانی کەش و هەوا دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی پلەی گەرما و هەروەها نزمبوونەوەی ڕێژەی باران بارینی ساڵانە، کە دەبێتە هۆی تەنگەژەی زیاتر لە سەرتاسەری ناوچەکەدا. تاکو ئێستا مەترسی ئاوارەبوونی دانیشتوان بەهۆی کەمیی ئاو لە عێراقدا بەرزە، لەبەر نزمبوونەوەی ئاستی جۆرایەتی و کەمبوونەوەی قەبارەی ئاوی بەردەست.

ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ و دەلتارس (Deltares)، کە پەیمانگەیەکی سەربەخۆیە بۆ لێکۆڵینەوەی پەیڕەوی لە بواری ئاو و ڕووکەش، ڕاپۆرتێکی نوێیان بڵاو کردەوە - قەپارەی ئاو و جۆرایەتی ئاو لە ناوەند و باشووری عێراق: هەڵسەنگاندنێکی سەرەتایی لە دەقی مەترسی ئاوارەبوون- کە جەخت لەسەر تێگەیشتنی ناکۆکیەکان دەکات دەربارەی جۆرایەتی ئاو و قەپارەی ئاو لە پاریزگاکانی ناوەند و باشوور بە درێژایی دوو دەیەی ڕابردوو.



لەم بارەیە، سەرۆکی نێردەی ڕێکخراوی نێودەولەتی کۆچ لە عێراق، گێرارد وایت گوتی، "کەمی ئاو بە یەکێك لە هەڕەشە سەرەکیەکان دادەنرێت لەسەر کۆمەڵگا کشتوکاڵیەکان. هۆکارە ژینگەییەکان لە نێو پاڵنەرەکانی ئاوارەبوونە کە ئەمەش بینراوە لە پارێزگاکانی وەکو زیقار، بەسرە، نەجەف و کەربەلا." هەروەها گوتی، "ئەم بەڵگانەی کە پێشکەش کراوە لەم ڕاپۆرتەدا، سوود بە ڕێکارەکانی پاشەڕۆژ دەگەیەنێت بۆ کەم کردنەوەی دەرکەوتنی تەنگەژەی کەمی بێ ئاوی، کە دەکرێت کۆمەڵگا لاوازەکان زیاتر دووچاری مەترسی بکات."

ڕاپۆرتەکە دیدێکی بەرچاو پێشکەش دەکات بۆ ساڵانی داهاتوو، وەهەروەها ڕێنمایی سەرەکی بۆ کەم کردنەوەی تەنگەژەی ئاو پێشکەشدەکات، کە لەسەر بنچینەی شیکردنەوەی دۆزینەوەی نموونەکان دانراوە .

هەروەها، لێکۆڵێرەوەی سەرەکی لە دەلتارس، کارین مەیجەر گوتی، "وەکو ئەندامێک هاوبەشی ئاو، ئاشتی و ئاسایش، ئامانجی دەلتارس باشترکردنی بەردەست خستنی داتاکانی ئاو وهەروەها زانیاریەکانە بۆ ڕێگەگرتن لە قەیرانی ئاو." هەروەها گوتی، "کارکردن لەگەڵ ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ هەلی پێداین شیکردنەوەکانمان تەرخان بکەین بۆ زانیاری پێویست بە مەبەستی پاراستن و ڕێگریکردن لەو ئاوارەبوونەی کە پەیوەدی بە ئاوەوە هەیە و وەڵامدانەوەیان و هەروەها باشترکردنی پشتگیری کردنی بڕیار لەم بوارەدا.".

هەروەها ڕێکخراوی نیودەولەتی کۆچ و دەلتارس دەستیان پێکرد بە ئامرازی تۆری ئینتەرنێتی مەترسی ئاو لە عێراق، کە ئامرازێکی کارلێکە لە تۆڕی ئینتەرنێت کە دیدێکی بەرچاو بەردەست دەخات بۆ گۆڕانکاریەکانی جۆرایەتی ئاو و قەپارەی ئاو بە تێپەڕبوونی کات لە پارێزگاکانی ناوەند و باشووری عێراق. بە بەکارهێنانی داتاکانی ساڵانی ڕابردوو، کاریگەریەکانی سیناریۆی جۆراوجۆری بەڕێوبردنی ئاو، گۆڕڕانی کەش و هەواو و هەروەها کاریگەریەکانی ڕێکارەکان بۆ کەم کردنەوەی ئەم گۆڕڕانانە دەدۆزێتەوە. ئامرازەکە سیناریۆیەکانی هێڵی سەرەتا، بەڕێوەبردنی ئاوو هەروەها گۆڕڕانی کەش وهەوا پێشکەش دەکات، کە هەر یەکێکیان دوو زنجیرە لە نەخشەی کارلێك دەربارەی بەردەست بوونی ئاو لە ڕابردوو و پاشەرۆژ و جۆرایەتی ئاو نمایش دەکات .

ئەم لێکۆڵینەوەیە ئەنجام دراوە وەك بەشێك لە هەوڵ و تەقەلاکانی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ بۆ باشتر تێگەیشتن لە کۆچ کردنی زۆرەملێ کە لە ئەنجامی هۆکارە ژینگەییەکانەوە ڕوودەدەن، هەروەها دروستکردنی وەڵامدانەوەی کاریگەرتر. لە عێراق، ئەم پرۆژەیە یەکەم هەنگاوە بەرەو ئامادەباشی و وەڵامدانەوەیەکی کاریگەرتر و باشتر - کە دیزاین کراوە لەلایەن و هەروەها بۆ دانیشتوانی لاواز کە ئەگەری ڕووبەڕوونەوەی ئەگەرەکانی کۆچ کردن بە هۆی کەش وهەوا هەیە.

ئەم لێکۆڵینەوەیە پاڵپشتی کراوە لەلایەن نووسينگەى ویلایەتە یەکگرتووەکان بۆ دانيشتوان و پەنابەر و كۆچ كردن (PRM). هەروەها کارەکەی دەڵتارس لە چوارچێوەی هاوبەشی ئاو و ئاشتی و ئاسایش پاڵپشتی کراوە لەلايەن وەزارەتى دەرەوەی شانشينی هۆڵەندا.

 نووسينگه‌ى راگه‌ياندنى رێكخراوى نێوده‌وڵه‌تى كۆچ

نووسينگه‌ى راگه‌ياندنى رێكخراوى نێوده‌وڵه‌تى كۆچ

رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تیی كۆچ

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تیی كۆچ
رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تیی كۆچ

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت