لێدوانی ڕۆژنامەوانی

سکرتێری گشتی، خاتوو ئیرینا ڤۆیاشکۆڤا-سۆلۆرانۆ بە ڕەگەز ئەلمانی وەک جێگری نوێنەری تایبەت و هەماهانگیکاری مرۆیی لە عێراق دەستنیشان کرد

٠٢ تەمووز ٢٠٢٠

ئەمڕۆ ، ئەنتۆنیؤ گۆتێرێش، سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان دەستنیشانکردنی خاتوو ئیرینا ڤۆیاشکۆڤا-سۆلۆرانۆی بە ڕەگەز ئەڵمانی وەک جێگرێکی نوێ بۆ نوێنەرە تایبەتەکەی لە عێراق ، لە نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاری عێراق (یونامی) و هەماهەنگیکاری نیشتەجێ ڕاگەیاند. هەروەها خاتوو ئیرینا ڤۆیاشکۆڤا-سۆلۆرانۆ پۆستی هەماهەنگیکاری کاروباری مرۆیش بەڕێوە دەبات.

خاتوو ئیرینا ڤۆیاشکۆڤا-سۆلۆرانۆ شوێنی خاتوو مارتا ڕۆداسی ئیسپانی دەگرێتەوە ، کە لە مانگی ئایارەوە لە نەتەوە یەکگرتووەکان خانەنشین کرا. سکرتێری گشتی سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ خاتوو ڕۆیداس دەربڕی بەرامبەر ئەو خزمەتە دورو درێژەو هەروەها ئەو دڵسۆزیەی پێشکەشی ڕێکخراوەکەی کردووە.

خاتوو ئیرینا ڤۆیاشکۆڤا-سۆلۆرانۆ شارەزایی ٣٠ ساڵی نێودەوڵەتی لە پرسەکانی کۆچ و پەنابەری و هەماهەنگیکردنی بە هاناهاتنە گەشەپێدان و مرۆییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکانی لەگەڵ خۆێ هێناوە ، ئەو لە (٢٠١٦-٢٠١٩) هەماهەنگیکاری نیشتەجێ بووە لە تورکیا و لە (٢٠١٣-٢٠١٦) ش لە سربستان و لە وەتەی مانگی ئابی ٢٠١٩ەشەوە خاتوو ئیرینا ڤۆیاشکۆڤا-سۆلۆرانۆ بەڕێوبەری کاربەڕێکەری نووسینگەی ئەوروپا و ئاسیای ناوەڕاستی نەتەوە یەکگرتووەکانە بۆ گەشە پێدان لە ئەستانبۆل.

لە ماوەی (٢٠١٠-٢٠١٣) خاتوو ئیرینا ڤۆیاشکۆڤا-سۆلۆرانۆ بەڕێوەبەری کارگێڕی کؤچ بووە لە ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ لە ژنێڤا ، و لە ساڵی ٢٠٠٩ ش جێگری سەرۆکی فەرمانبەرانی ڕێکخراوی نێو دەوڵەتی کۆچ بووە ، پێش ئەوەش پۆستی باڵای هەبووە لە ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ لە بانگۆک و ڤیەنا و ژنێڤا و مانێلا.

خاتوو ئیرینا ڤۆیاشکۆڤا-سۆلۆرانۆ بڕوانامەی دبلۆمی لە پەیوەندییە ئابورییە نێودەوڵەتییەکانی لە ئەکادیمیای دیپلۆماسی لە ڤیەنا وەدەست‌هێناوە و بڕوانامەی ماستەری لە مێژوو و جوغرافیا و یاسای نێودەوڵەتی لە زانکۆی ڤیەنا و هەروەها بەکالۆریۆسی لە مێژوو و کۆمەڵناسی و جوغرافیا و زانستە سیاسییەکانی لە زانکۆی هایدلبرگ لە ئەلمانیا وەدەستهێناوە . خاتوو ئیرینا ڤۆیاشکۆڤا-سۆلۆرانۆ زمانەکانی ئینگلیزی و ئەڵمانی و چیکی بە باشی دەزانێت.

نیویۆرک ، ٢ی تەموزی ٢٠٢٠

نوسينگه‌ى راگه‌ياندنى يونامى

نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ هاريكارى عيراق

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ هاريكارى عيراق
نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ هاريكارى عيراق

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت