لێدوانی ڕۆژنامەوانی

ئەم بەخشینەی کە نوسینگەی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی ولایەتە یەکگرتوەکان پێشکەشی دەکات دەبێتە مایەی پتەوبوونی بەرەنگاربوونەوەی نیشتیمانی عێراقی ڤایرۆسی کۆرۆنا

٠١ تەمووز ٢٠٢٠

هەولێر ١ ی‌ ته‌مموزی ٢٠٢٠ - تاکو ٣٠ی مانگی حوزەیران، ٤٩,١٠٩ حاڵەتی کۆرۆنای دووپات کراوە لە عێراق ڕاگەیەنراوە، کە ئەمە دە هێندە زیادبوونی زیاتر لە تووشبوونی حاڵەتەکان نیشاندەدات بەراورد بە سەرەتای مانگی ئایارەوە. ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی (WHO) بەم دواییە ڕایگەیاند، کە زیاتر لە ١ ملێۆن حالەتی کۆرۆنا دووپات کراوەتەوە لە ٢٢ ووڵاتی ناوچەی دەریای ناوەراستی رۆژهەلات، کە بەجۆرێك باسی دەکات وەك "ڕووداوێکە لەو پەڕی جێی نیگەرانی."

سیستەمی چاودێری تەندروستی عێراقی بەهۆی ململانێێ چەندین ساڵانە لاوازبووە ، سزاکان وهەروەها نزمبوونەوەی وەبەرهێنان لە بواری تەندروستی، کە تا ئێستا کەم و کوڕی توانایی هەیە بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا. تەنگەژەکە هەڕەشەی خراپترکردنی خاڵی لاوازەکان لە نێو کۆمەڵگەی ئاوارەو پەنابەرو هەروەها کۆچبەرەکان دەکات لە عێراق.

نوسینگەی یارمەتیەکانی مرۆیی (BHA) سەر بە نوسینگەی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی وولاتەیەکگرتوەکان (USAID) پشتگیری ئەرکەکانی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ دەکات بۆ وەستاندنی بڵاوبونەوەی کۆرۆنا لە عێراق. پاڵپشتی دارایی کە لەلایەن نوسینگەی یارمەتیەکانی مرۆیی پێشکەش کراوە، دەبێتە هاندانی بەرنامەڕێژی بەردەوامی ڕێکخراوی نێودەولەتی کۆچی عێراق لە کەمپەکان و شوێنی ومۆڵگە نافەرمیەکان لەسەرتاسەری پێنج پارێزگا کە بریتین لە: ئەنبار، بەغداد، هەولێر، دهۆك و نەینەوا.

ئامانجی ئەم پڕۆژەیە پتەوکردنی توانایی حکومەتی عێراق و کۆمەڵگاکانە بۆ وەڵامدانەوەیەکی کاریگەر بۆ کۆرۆنا، بەتایبەتی لەنێو گروپە لاوازەکان، پتەوکردنی چاودێری کردنی نەخۆشی لە کاتی بڵاوبونەوەی پەتاکە، وەهەروەها برەودانە بە توانای خزمەتگوزاریەکانی چاودێری تەندروستی بۆ دیاری کردن وهەروەها بەڕێوبردنی حاڵەتە دووپات کراوەکان بە شێوەیەکی کاریگەر.

لەم باره‌یه‌وه‌، سەرۆکی نێردەی رێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ لە عێراق، گێرارد وایت گووتی، "حکومەتی عێراقی و ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ پێویستی بە هێشتنەوەی پەیڕەوێکی نەرم و نیانە بۆ پاراستنی سەلامەتی خەڵکە لاوازەکان بەدرێژایی ئەم پەتا گەشەسەندووە ". وەهەروەها گووتی، "ئێمە سوپاسی نوسینەگەی یارمەتیەکانی مرۆیی دەکەین بۆ بەردەوامبوونیان لە پشتگیری کردن بۆ رووبەرووبونەوەی بەرەنگاریەکانی ئاوارەکان، پەنابەرو هەروەها کۆمەڵگا خانەخوییەکان بە درێژایی وەهەروەها دوای ماوەی تەنگەژەکە."

لە مانگی نیسانی ٢٠٢، ڕێکخراوی نێودەولەتی کۆچ لە عێراق بانگهێشتی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد بۆ وەدەستهێنانی ٢٠.٤ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی بۆ سنوردارکردنی کاریگەریەکانی مرۆیی وئابووری و کۆمەلایەتی پەتاکە وەهەروەها پشتگیریکردنی کۆمەڵگا زیانلێکەوتوەکان بۆ ئامادەکردن بۆ چاكبوونەوەی مەودا درێژتر. بەپێی پلانی وەڵامدانەوەی ستراتیژی تایبەت بە کۆرۆنا، ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ لە عێراق سوود وەردەگرێت لە تۆڕی فراوانی کارمەند و نوسینگەکانی تایبەت بەخۆی لەسەرتاسەری هەموو پارێزگاکان، ئەزمونی کار لە ژینگەیێکی کارکردنی سەخت و پەیوەندیە پتەوەکانی لەگەڵ هاوتاکانی حکومەت لەسەر ئاستی نیشتیمانی، پارێزگا و خۆجێی، بۆ دامەزراندنی پەیڕەوی فرە کەرتیی، گشت حکومەت وهەروەها کۆمەڵگا.

سەرنجخراوەتە سەرهەماهەنگی و هاوبەشی کردن، بەدواداچوونی کاریگەریەکانی گواستنەوە، ڕاگەیاندنی مەترسیی و بەشداری کردنی کۆمەڵگا، سیستەمی چاودێری کردنی نەخۆشیەکان، توانای تەندروستی گشتی لە دەروازە سنووریەکان، پاراستن لە پەتاکە و کۆنترۆل کردنی، بەڕێوبردنی حاڵەتەکان و بەردەوامبوونی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریە بنەرەتیەکان، هەماهەنگی و بەرێوەبردنی کەمپەکان، پاراستن، چارەسەرکردنی کاریگەریەکانی ئابووری-کۆمەڵایەتی تەنگگژەکە. تیمەکانی ڕاگەیاندن لەگەڵ کۆمەڵگاکان و پاراستن تیمەکانی تێکەڵاوکردنەوەی پەککەوتە لە ڕێکخراوەکە، پاڵپشتی و ئاراستەکاری دابین دەکەن لە هەموو پشکداریکردنێک.

 نووسينگه‌ى راگه‌ياندنى رێكخراوى نێوده‌وڵه‌تى كۆچ

نووسينگه‌ى راگه‌ياندنى رێكخراوى نێوده‌وڵه‌تى كۆچ

رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تیی كۆچ

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تیی كۆچ
رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تیی كۆچ

ڕێکخراوه‌كانى تری بەشدار بوو لەم دەستپێشخەرییە

USAID
United States Agency for International Development

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت